بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرش بۆ سەر کڵێسای مار ئیلیاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرش بۆ سەر کڵێسای مار ئیلیاس
بەشێک لە شەڕی ناوخۆییی سووریا
ھێرشبەران دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (تۆمەتبار کراوە)
سەرایا ئەنسارولسوننە (لەئەستۆی گرتووە)

لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لانیکەم ھێرشبەرێک تەقەمەنییەکی لەناو کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی یۆنانیی مار ئیلیاس لە دیمەشقدا تەقاندەوە، کە بەھۆیەوە لانیکەم ٣٠ کەس کوژران و ٥٤ کەسی دیکەش بریندار بوون. وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕای گەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیاری ھێرشە خۆکوژییەکەیە، ھاوکات سەرایا ئەنسارولسوننە بەرپرسیارێتیی ھێرشەکەی لەئەستۆ گرت.

وردەکاری ڕووداوەکان

[دەستکاری]

بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی سووریا، کە بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە، تەقینەوەکە بە پشتێنەیەکی تەقینەوە لەناو کڵێسای سانت ئیلیاس لەکاتی مەراسیمی ئیلاھی لە کاتژمێر ٧:٢٠ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ڕوویداوە. پەیامنێری کەناڵەکە بڵاویکردەوە، خۆکوژێک لەناو کڵێساکەدا خۆی تەقاندووەتەوە. سەرچاوەکانی دیکە باسیان لەوە کردووە کە دوو کەس بەشدارییان لە ھێرشەکەدا کردووە و یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە. ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گەمارۆیەکی ئەمنییان لە دەوروبەری ناوچەکەدا سەپاند.[١]

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی سووریا، ھێرشەکە بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ٢٥ ھاووڵاتی مەدەنی، لەنێویاندا منداڵ و برینداربوونی ٦٣ی دیکە. ھەروەھا تەقینەوەکە بەشێکی وێرانکاری کڵێساکەشی لێکەوتەوە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. https://web.archive.org/web/20250623181201/https://alikhbariah.com/%D8%B6%D8%AD%D8%A7%D9%8A%D8%A7-%D8%A5%D8%AB%D8%B1-%D9%87%D8%AC%D9%88%D9%85-%D8%A5%D8%B1%D9%87%D8%A7%D8%A8%D9%8A-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%8A%D9%84%D8%B9%D8%A9-%D8%A8%D8%AF%D9%85%D8%B4/