بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە فەڕەنسا ٢٠١٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە فەڕەنسا ٢٠١٨
وڵاتفەڕەنسا
دابەشکاریی کارگێڕیپاریس
پۆتانی شوێن٤٨°٥١′٢٤″N ٢°٢١′٣″E
Map

ھێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ لە فەڕەنسا ھێرشێک بوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە لایەن ١٥ چالاکی کوردەوە ڕوویدا، ئەمەش دوای ھێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان. [١] [٢]

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨، کۆمەڵێک چالاکی کورد کە نیشتەجێی شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بوو، ھێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئێران. بەپێی ھەواڵی تەلەڤیزیۆنی ئێران، بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئێران پێشوەختە ئاگاداری پۆلیسی فەڕەنسایان کردبوو سەبارەت بە ئەگەری ھێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکە. پۆلیسی فەڕەنسا ئاگاداری جموجۆڵەکانی ئەو گرووپە بوو بەڵام لەکاتی دەستپێکردنی ھێرشەکەدا لە دەورووبەری باڵیۆزخانەکەیان بەجێھێشت، تەنھا دوای کۆتایی ھاتنی ھێرشەکە گەڕانەوە. ھێرشبەرەکان کە ژمارەیان نزیکەی ١٥ کەس بوو، ئاڵای ئێرانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەکە سووتاند و بەرد و کەلوپەلی دیکەیان بە باڵەخانەکەدا فڕێدا و پەنجەرەکانیان شکاند و بە ڕەنگ دروشمی دژە ئێرانیان لەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەکە نووسی.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Bolton، Andrew. reuters https://web.archive.org/web/20180924162849/https://www.reuters.com/article/us-iran-france-kurds/iran-accuses-french-police-of-slow-reaction-to-attack-on-paris-embassy-idUSKCN1LV0BD. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. «Iran Accuses French Police Of Slow Response To Attack On Paris Embassy». Radio Farda. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. https://web.archive.org/web/20181107031618/https://www.theguardian.com/world/2018/sep/15/iran-foreign-ministry-claims-embassy-in-paris-has-been-attacked
  4. https://web.archive.org/web/20191216030255/https://makkahnewspaper.com/article/1085885/%D8%A3%D8%AE%D8%A8%D8%A7%D8%B1-%D9%85%D9%88%D8%AC%D8%B2%D8%A9/%D9%87%D8%AC%D9%88%D9%85-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%81%D8%A7%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%B3