ھێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر یەمەن (ئازاری ٢٠٢٥)
ھێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر یەمەن (ئازاری ٢٠٢٥) | |
---|---|
بەشێک لە ھێرشە مووشەکییەکانی ٢٠٢٤ بۆ سەر یەمەن، قەیرانی دەریای سوور | |
شوێن | یەمەن |
ڕێکەوت | ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ – ئێستا (١ مانگ، و ١ ھەفتە) |
ئامانج | ![]() |
مردن(ەکان) | ٥٢ (لەناویاندا ٢ مناڵ) |
بریندارەکان | ٩٨ |
ھێرشبەران | ![]() |
لە ئازاری ٢٠٢٥، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھێرشی دەریایی و ئاسمانیی بەرفراوانی دژی ھەندێک لە شوێنەکان لە یەمەن دەست پێکرد، ئەمەش گرنگترین ھێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوو لەوەتەی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ کە لە کانوونی دووەمەوە دەستی پێکردووە.[١] شەپۆلی یەکەمی ھێرشەکان دژی ڕاداری حووسییەکان، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، مووشەکی و درۆنی لەو وڵاتەدا بوو.[٢] بەوتەی سەرکردایەتیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان (سێنتکۆم)، ھێرشەکان سەرەتای ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانن،[١] بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئاسایش لە دەریای سوور، کە بارودۆخی دەریاکە چەندین مانگ بەھۆی ھێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکان ئاڵۆز ببوو.[٢]
لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، حووسییەکان لە یەمەنەوە زیاتر لە ١٩٠ ھێرشیان بۆ سەر کەشتییەکان ئەنجامدا،[٣] دوو کەشتییان نوقم کرد، دەستیان بەسەر کەشتییەکی دیکەدا گرت و لانیکەم چوار دەریاوانیان کوشت، ئەمەش وەک بەشێک لە ھەوڵەکانی بەدیھێنانی ئاگربەست لە شەڕی غەززەدا و کۆتاییھێنان بە گەمارۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ڕێگەی گوشارە ئابوورییەکانەوە.[١] ھەروەھا ئەم گرووپە مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی شارەکانی ئیسرائیل کردووە کە بووەتە ھۆی کوژرانی ھاووڵاتییەکی مەدەنی لە تێل ئەڤیڤ.[٤][٥] لە بەرامبەردا ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل و ھاوپەیمانییەکی فرەنەتەوەیی، ئۆپەراسیۆنی پاسەوانی خۆشبژیوییان دەست پێکرد، کە زنجیرەیەک ھێرشە بۆ سەر یەمەن.[٦][٣]
ھەروەھا دۆناڵد ترامپ ھۆشداریدا کە ھەر ھێرشێکی حووسییەکان لە داھاتوودا وەک کردەوەی دەستدرێژی لەلایەن ئێرانەوە سەیر دەکرێت، دەبێتە ھۆی لێپرسینەوە لەو وڵاتە و لێکەوتەی سەختی دەبێت.[٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب «Trump launches large-scale strikes against Yemen's Houthis». Reuters. ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥.
- ^ ئ ا Schmitt، Eric؛ Swan، Jonathan (١٥ی ئازاری ٢٠٢٥). «U.S. Launches Broad Attack on Militant Sites in Yemen». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا BBC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ https://www.bbc.com/news/articles/c05mvr3j3yro. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ France 24 (بە ئینگلیزی). ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ https://web.archive.org/web/20240917004651/https://www.france24.com/en/middle-east/20240721-israel-military-says-it-intercepts-missile-yemen-s-houti-rebels-confirm-targeting-eilat. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Michaelson، Ruth (١٩ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Israel shaken as fatal Houthi drone hits Tel Aviv after interception failure». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ AP News (بە ئینگلیزی). ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ https://web.archive.org/web/20250315204352/https://apnews.com/article/trump-yemen-houthis-rebels-attack-airstrike-11b0e080b3982542dd621338a7b18afd. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ BBC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥ https://www.bbc.com/news/articles/cwyd2l17ygpo. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)