ھێرشەکانی نۆرویژ (٢٠١١)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 59°54′54″N 10°44′48″E / 59.9149776°N 10.746544°E / 59.9149776; 10.746544 (2011 Oslo explosion)

ھێرشەکانی نۆرویژ (٢٠١١)
دیمەنێکی شاری ئۆسلۆ لە پاش تەقینەوەی بۆمبەکە
ھێرشەکانی نۆرویژ (٢٠١١) is located in Buskerud
Utøya
Utøya
Oslo
Oslo
ھێرشەکانی نۆرویژ (٢٠١١) (Buskerud)
شوێنئۆسلۆ، ئوت ئۆیە‏، نۆرویژ
ڕێکەوت٢٢ی تەمموزی ٢٠١١
١٥:٢٥:١٩
ئامانجپارتی کاری نۆرویژ
جۆری ھێرشتەقینەوەی ئۆتۆمبیل
تەقەکردن
مردن(ەکان)٨ (ئۆسلۆ)، ٦٩ (ئوت ئۆیە)
سەرجەم: ٧٧
بریندارەکانسەرجەم: ١٥١
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبارئەندرێس برینگ بریفیک
ڕەنگی سوور:باڵەخانەی سەرۆک وەزیران
ڕەنگی نارنجی:ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو
ڕەنگی شین:وەزارەتی نەوت

ھێرشەکانی نۆرویژ (٢٠١١) بریتییە لە دوو ھێرش دوا بە دوای یەک بۆ سەر خەڵکی ئاسایی، دەوڵەت و کەمپێکی سیاسی لە ڕێکەوتی ٢٢ی تەمموزی ٢٠١١ لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆرویژ. ھەوەڵین ھێرش بریتی بوو لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەرەوەی دەفتەری سەرۆک وەزیرانی نۆرویژ و چەند باڵەخانەیەکی حکوومەتی لە ١٥:٢٥:١٩ بە کاتی ئەورووپا بوو [١]، کە لە ئاکامدا نزیکەی ٨ کەس گیانیان لەدەستدا[٢] و نزیکەی ٣٠ کەس بریندار بوو. ھێرشی دووھەم بریتی بوو لە تەقەی لاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵە بە ناوی ئەندرێس برینگ بریفیک کە سەر بە پارتێکی ڕاستڕەوی مەسیحی بووە، بۆ سەر کەمپێکی لاوانی سەر بە پارتی کاری نۆرویژ، کە لە دوورگەی ئوت ئۆیا سەرقاڵی کۆنفرانسێک بوون، و لە ئاکامی ئەم تەقینەوە نزیکەی ٦٩ کەس بوونە قوربانی[٣] و نزیکەی ٦٦ کەسی‌تر بریندار بوون. [٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]