بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرشەکانی مووشەکی کرووز بۆ سەر عێراق (١٩٩٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشەکانی مووشەکی کرووز بۆ سەر عێراق
بەشێکە لەناوچەکانی دژەفڕینی عێراق
جێکەنداوی فارس
پۆتانی شوێن٢٦°٠′٠″N ٥٢°٠′٠″E
کاتی ڕوودان٣١ی ئایاری ١٩٩٣
Map

عێراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٣ لەسەر فەرمانی بیل کلینتۆن سەرۆکی ئەمریکا بۆردوومان کرا وەک وەڵامێکی تۆڵەسەندنەوە و ھۆشداری دوای ئەوەی کارمەندانی ھەواڵگری عێراق تۆمەتبار کران بە ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆرج ئێچ دبلیوو بوش لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ کوێت لە ١٤-١٦ی نیسانی ١٩٩٣.[١] لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٣ ٢٣ مووشەکی تۆماھۆک لەلایەن دوو کەشتی جەنگی ھێزی دەریایی ئەمریکاوە بەرەو ناوەڕاستی بەغدا ھەڵدرا. ئەم مووشەکانە بەر باڵەخانەیەک کەوتوون کە پێدەچێت بارەگای دەزگای ھەواڵگری عێراق بێت لە قەزای مەنسووری بەغدا. عێراق بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەھۆی ھێرشەکەوە نۆ ھاووڵاتی مەدەنی کوژران و سێ ماڵیش خاپوورکران.

پلانی تیۆرکردنی جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش

[دەستکاری]

شەوی ١٣ی نیسانی ١٩٩٣، ڕۆژێک پێش ئەوەی بڕیاربوو جۆرج ئێچ دبلیوو سەردانی شاری کووەیت بکات بۆ ئاھەنگ گێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی ھاوپەیمانی نێونەتەوەییی دژی عێراق لە جەنگی کەنداو، دەسەڵاتدارانی کووەیت ١٤ کەسیان دەستگیرکرد کە گومانیان لێدەکرا دەستیان لە پیلانی کوشتنی بوشدا ھەبووبێت بە بەکارھێنانی تەقەمەنی کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆزەردا شاراوەتەوە.

دەسەڵاتدارانی کووەیت ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوە، کە لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ کیلۆگرام تەقەمەنی پلاستیکی تێدابووە کە زۆربەیان ئاڕ دی ئێکس بوون و بە فیوزێکەوە بەستراوەتەوە (لە ڕاپۆرتی تاقیگەی ئێف بی ئایدا پێی دەوترێت «ئامێری بوش»). ھەروەھا دە ئامێری تەقینەوەی پلاستیکی شێوە چوارگۆشە لەگەڵ فیوزێک (کە لە ڕاپۆرتی تاقیگەی ئێف بی ئایدا پێی دەوترێت «بۆمبی چوارگۆشە») لە ئۆتۆمبێلەکە دەرھێناوە.

لێکۆڵەرانی ئێف بی ئای و دەزگای نھێنی و دەزگاکانی دیکە ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنەکان گەشتیان کرد بۆ کووەیت. ئیدارەی کلینتۆن ڕای گەیاندووە، ئەگەر بەڵگەی یەکلاکەرەوەی ھەبێت لەسەر تێوەگلانی عێراق لە ھەوڵی تیرۆرکردنەکەدا، بیر لە گرتنەبەری ڕێوشوێن لە دژی عێراق دەکەنەوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Smith، R. Jeffrey (27 يونيو 1993). «Washingtonpost.com: Iraq Special Report». واشنطن بوست. Von Drehle. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 23 يوليو 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: |یەکەم= missing |یەکەم= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. https://archive.today/20120526010240/http://www.fas.org/irp/agency/doj/oig/fbilab1/05bush2.htm
  3. https://web.archive.org/web/20240919055917/https://www.chicagotribune.com/1993/05/27/cia-says-iraqi-plot-to-kill-bush-may-be-fiction/