بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرشی ٢٠٢٦ی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا ٢٠٢٦
بەشێکە لەئۆپەراسیۆنی ڕمی باشوور، قەیران لە ڤێنیزوێلا
بابەتی لاوەکیدووەم سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ
وڵاتڤێنیزوێلا
جێکاراکاس، میراندا، ئاراگوا، ڤارگاس
لە پێشکۆبوونەوەی سەربازیی ئەمریکا لە کاریبی لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ڕمی باشوور
کاتی ڕوودان٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ھۆکارDonroe Doctrine
دەبێتە ھۆکاریدەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ
ئامانجنیکۆلاس مادورۆ، سیلیا فلۆریس
Code nameOperation Absolute Resolve

لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سوپای ئەمریکا ھێرشی کردە سەر ڤێنیزوێلا و بە شێوەیەکی دەرەوەی دادگا نیکۆلاس مادۆرۆ و ھاوسەرەکەی سیلیا فلۆریس گرت و ڕادەستیان کرد. ئۆپەراسیۆنەکە بە ناوی ڕەمزی ویستی ڕەھا، پێش کاتژمێر ٠٢:٠٠ بە کاتی ناوخۆیی دەستیپێکرد، کاتێک زیاتر لە ١٥٠ فڕۆکەی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ھەڵفڕین بۆ ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانی بەسەر باکووری ڤێنیزوێلا بۆ پشتگیریکردنی کۆپتەرەکان کە لە کاراکاسی پایتەخت نیشتنەوە.[١] جێگری سەرۆک دیلسی ڕۆدریگێز کە دەستگیرکردنەکەی بە ڕفاندن ئیدانە کرد، بووە سەرۆکی بە وەکالەتی ڤێنیزوێلا، وەک لە فەرمانی دادگای باڵادا.

بە گوتەی بەرپرسانی ڤێنیزوێلا و کووبا زیاتر لە ٨٠ کەس لە ھێرشەکەدا کوژراون کە ٣٢ کەسیان ئەندامی سەربازی و ھەواڵگری کوبا بوون. مادۆرۆ و فلۆریس لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە بە فڕۆکە ڕەوانەی شاری نیوویۆرک کران. پام بۆندی داواکاری گشتی ئەمریکا ڕای گەیاند کە مادۆرۆ و فلۆریس لە ناوچەی باشووری ئەمریکا لە نیوویۆرک بە چەندین تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆری ماددە ھۆشبەرەکان تۆمەتبار کراون، ئەمەش جێگەی تۆمەتبارکردنی ساڵی ٢٠٢٠ گرتەوە کە لەسەر بنەمای تۆمەتی ھاوشێوە بوو. بڕیارە مادۆرۆ لە ٥ی ١ی ٢٠٢٦ لە دادگای فیدراڵی مانھاتن ئامادەبێت.

کاردانەوەکان لە سەرانسەری جیھان بریتی بوون لە ناڕەزایەتی و ئاھەنگگێڕان لەلایەن ڕەوەندی ڤێنیزوێلا. ئیدارەی ترەمپ ئۆپەراسیۆنەکەی وەک کارێکی جێبەجێکردنی یاسا بە پاڵپشتی سەربازی پاساو ھێنایەوە کە سەرۆک «دەسەڵاتی دەستووری سروشتی» ھەیە بۆ ئەنجامدانی، بەڵام پسپۆڕانی یاسای نێونەتەوەیی، بەرپرسانی ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) و وڵاتانی دیکە پرسیاریان لە یاساییبوونی کرد. سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕای گەیاند کە ئەمریکا ڤێنیزوێلا بەڕێوەدەبات تا گواستنەوەی دەسەڵات،[٢] بەڵام ئەم ئیدیعایانە لەلایەن ڕۆدریگێزەوە دژایەتی کران و دواتر مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لێی پاشگەز بووەوە. ئەو حکوومەتەی پێشتر مادۆرۆ سەرۆکایەتی دەکرد لە شوێنی خۆیدا مایەوە.

ھێرشەکان

[دەستکاری]

ڕاپۆرت کراوە لەسەر ڕوودانی لایەنی کەم حەوت تەقینەوە لە دەوروبەری کاتژمێر دووی بەرەبەیان، و فڕۆکە بینراوە کە لە بەرزایی نزم دەفڕین، زۆربەیان لە نزیک لاگوایرا و کاراکاس و ھیگیرۆتی بوون. ڕاپۆرتە سەرەتایییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەقینەوەکان ڕەنگە لە بنکەی ئاسمانی ژەنەڕاڵ فرانسیسکۆ دی میراندا و قەڵای تیوونا دەستیان پێکردبێت، کە دوو بنکەی سەربازین لە ناوچەکە؛ ھەروەھا تەقینەوەی گەورە لە فڕۆکەخانەی ھیگیرۆتی و بنکەی ئاسمانی لاکارلۆتا بینراون، کە دەکەونە ناو کاراکاسەوە.[٣][٤][٥]

ئاژانسی ئەسۆوشییەیتید پرێس ڕای گەیاند کە ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەردەوام بوون، و دووکەڵ بینراوە کە لە ھەنگارێکی (شوێنی ڕاگرتنی) فڕۆکەی سەربازی لە بنکەیەک لە کاراکاس بەرز دەبووەوە، لەکاتێکدا ھەنگارێکی دیکە بێ کارەبا مابووەوە.[٦][٧][٨]

دەیڤد سمۆلانسکی، وتەبێژی سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا ماریا کۆرینا ماچادۆ بە تۆڕی سی بی ئێس نیووزی ڕاگەیاند، کە جگە لە قەڵای تیونا و بنکەی ئاسمانی میراندا، بەندەری لا گوایرا و ئەنتێناکانی سەر سیرۆ ئێل ڤۆلکان-یش بۆردومان کراون.[٩]

ڤلادیمێر پادرینۆ لۆپێز، وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا وتی ھەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی ئەمریکا مووشەک و تۆپیان لە ناوچە ئاوەدانەکاندا تەقاندووە، و وتیشی: «ھێزە چەکدارە نیشتمانییە بۆلیڤارییەکان بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ڕادەگەیەنن کە گەلی ڤەنزوێلا بەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم ڕووبەڕووی ناشرینترین دەستدرێژی سەربازی تاوانکاری بووەوە لەلایەن حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە و لە ئێستادا ئاماری بریندار و کوژراوەکان وەردەگیرێت».[١٠][١١][١٢][١٣][١٤]

مادۆرۆ دوای دەستپێکردنی تەقینەوەکان باری لەناکاوی نیشتمانی ڕاگەیاند. حکوومەت بەڵێنی دا بەرگری بکات لە دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا کە ھەوڵی گۆڕینی ڕژێم دەدەن، و بە «دەستدرێژی ئیمپریالیستی» وەسفی کرد، و داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد.[١٥][١٦]

دەستگیرکردنی مادۆرۆ

[دەستکاری]

دوای ھێرشەکان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر پێگەی «ترووس سۆشیاڵ» لە کاتژمێر ٥:٢١ی بەیانی بە کاتی ڤێنیزوێلا بانگەشەی ئەوەی کرد کە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لەگەڵ سیلیا فلۆریسی ھاوسەری دەستگیرکراون، و بە فڕۆکە برابوونە دەرەوەی وڵات، و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ھاوینەھەواری مار-ا-لاگۆ لە درەنگانی ئەو بەیانییە ساز دەکرێت. بەپێی وتەی مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مادۆرۆ دەستگیرکراوە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانکاری دەبێتەوە، دێلسی ڕۆدریگێز جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا پشتڕاستی کردەوە کە مادۆرۆ و ھاوسەرەکەی بێسەروشوێنن، و داوای «بەڵگەی لەژیاندا بوونیانی» کرد. سەرچاوەکان بۆ ڕۆیتەرز بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ڕۆدریگێز لە ئێستادا لە ڕووسیایە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ئەم بانگەشانەیان ڕەتکردەوە. لە کاتژمێر ١١:٢٣ی پێش نیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ھەژمارەکەی لە سەکۆی ترووس سۆشیاڵ وێنەیەکی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلای بڵاوکردەوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم گیرابوو و لەسەر کەشتی جەنگی ئەمریکی (یوو ئێس ئێس ئیووا جیما) دەستبەسەر بوو.[١٧][١٨][١٩][٢٠][٢١][٢٢]

بەپێی تۆڕی سی بی ئێس نیووز، ھێزەکانی دەلتا ئەو ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجامداوە کە مادۆرۆی کردووەتە ئامانج. ھەروەھا سەرچاوەکان بۆ سی ئێن ئێن ڕایان گەیاند کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا بە بەشداربوونی بریکارانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) جێبەجێ کراوە. سەرچاوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا لە ناوخۆی ڤەنزوێلاوە بە تۆڕی سکای نیووزی بەریتانییان ڕاگەیاند کە پێیان وایە دەستگیرکردنی مادۆرۆ بەشێک بووە لە «دەرچوونێکی دانوستان لەسەر کراو» لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان. دوای چەند کاتژمێرێک، پام بۆندی داواکاری گشتی ئەمریکا ڕای گەیاند کە لە ناوچەی باشووری نیوویۆرک تۆمەتی ئاڕاستەی مادۆرۆ و فلۆریس کردووە بە تۆمەتی تیرۆری پەیوەست بە ماددە ھۆشبەرەکان.[٢٣]

کەمێک پێش کاتژمێر پێنجی ئێوارە بە کاتی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکا، ئەو فڕۆکەیەی مادۆرۆ و فلۆریسی ھەڵگرتبوو لە بنکەی پاسەوانی نیشتمانی ئاسمانی ستوارت لە نیوویۆرک نیشتەوە. مادۆرۆ بینرا کە فڕۆکەکەی بەجێدەھێشت و بە ھێزە فیدراڵییەکان دەوری گیرابوو، پێش ئەوەی بچێتە ناو ھەنگاری فڕۆکەکانەوە. پێشبینی دەکرێت بە ھەلیکۆپتەر بگوازرێتەوە بۆ شوێنێک لە شاری نیوویۆرک کە تێیدا ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، پاشان لە کۆتاییدا دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردنی فیدراڵی.[٢٤][٢٥][٢٦][٢٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Peniston، Bradley (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦). «How 'Absolute Resolve' harnessed 150 aircraft and more to launch a regime change in Venezuela». Defense One (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. {{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  3. https://arabic.rt.com/world/1745270-%D8%A7%D9%86%D9%81%D8%AC%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%AA%D9%87%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D8%B5%D9%85%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%86%D8%B2%D9%88%D9%8A%D9%84%D9%8A%D8%A9-%D9%83%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%83%D8%A7%D8%B3-%D9%88%D8%AA%D8%AD%D9%84%D9%8A%D9%82-%D9%85%D9%83%D8%AB%D9%81-%D9%84%D8%B7%D8%A7%D8%A6%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%AD%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9-%D9%81%D9%8A%D8%AF%D9%8A%D9%88/
  4. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  5. https://web.archive.org/web/20260103085054/https://www.miamiherald.com/news/nation-world/world/americas/venezuela/article314136973.html
  6. https://web.archive.org/web/20260103084737/https://www.ntn24.com/noticias-actualidad/explosiones-sobrevuelos-y-apagones-electricos-en-varias-zonas-militares-de-venezuela-598496
  7. https://x.com/BNODesk/status/2007348948080472139
  8. https://web.archive.org/web/20260103082947/https://apnews.com/article/venezuela-us-explosions-caracas-ca712a67aaefc30b1831f5bf0b50665e
  9. https://web.archive.org/web/20260103102220/https://www.cbsnews.com/live-updates/venezuela-us-military-strikes-maduro-trump/
  10. https://www.al-madina.com/article/968725/%D8%AF%D9%88%D9%84%D9%8A%D8%A9/%D9%88%D8%B2%D9%8A%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%81%D8%A7%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%86%D8%B2%D9%88%D9%8A%D9%84%D9%8A-%D8%A3%D8%AF%D8%B9%D9%88-%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%88%D8%A7%D8%B7%D9%86%D9%8A%D9%86-%D9%84%D8%AA%D8%AC%D9%86%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%88%D8%B6%D9%89-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%B0%D8%B9%D8%B1-%D8%B9%D9%82%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D9%87%D8%AC%D9%88%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D8%B1%D9%8A%D9%83%D9%8A
  11. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  12. https://www.bbc.com/arabic/live/cgl84xy427rt
  13. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  14. https://arabic.rt.com/world/1745477-%D9%84%D8%AD%D8%B8%D8%A9-%D8%A5%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D8%AC-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%86%D8%B2%D9%88%D9%8A%D9%84%D9%8A-%D9%85%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A7%D8%A6%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%8A-%D8%AA%D9%82%D9%84%D9%87-%D8%A8%D9%86%D9%8A%D9%88%D9%8A%D9%88%D8%B1%D9%83-%D9%81%D9%8A%D8%AF%D9%8A%D9%88/
  15. https://www.eremnews.com/news/world/ng6xt9c
  16. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  17. https://almasdaronline.com/articles/334601
  18. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  19. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  20. https://asharq.com/politics/166447/%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%87%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%8A-%D9%8A%D9%88%D8%A7%D8%AC%D9%87%D9%87%D8%A7-%D9%85%D8%A7%D8%AF%D9%88%D8%B1%D9%88-%D8%A3%D9%85%D8%A7%D9%85-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B6%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D9%8A/
  21. https://www.ghadnews.net/2026/01/03/%D9%86%D8%A7%D8%A6%D8%A8%D8%A9-%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3-%D9%81%D9%86%D8%B2%D9%88%D9%8A%D9%84%D8%A7-%D9%84%D8%A7-%D9%86%D8%B9%D9%84%D9%85-%D9%85%D9%83%D8%A7%D9%86-%D9%85%D8%A7%D8%AF%D9%88%D8%B1/
  22. https://www.reuters.com/world/us/live-trump-says-us-has-captured-venezuela-president-maduro-2026-01-03/
  23. https://arabic.rt.com/world/1745392-%D8%B2%D8%A7%D8%AE%D8%A7%D8%B1%D9%88%D9%81%D8%A7-%D8%AA%D9%86%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%82%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%B1-%D8%AD%D9%88%D9%84-%D9%88%D8%AC%D9%88%D8%AF-%D9%86%D8%A7%D8%A6%D8%A8%D8%A9-%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3-%D9%81%D9%86%D8%B2%D9%88%D9%8A%D9%84%D8%A7-%D9%81%D9%8A-%D8%B1%D9%88%D8%B3%D9%8A%D8%A7/https://arabic.rt.com/world/1745392-%D8%B2%D8%A7%D8%AE%D8%A7%D8%B1%D9%88%D9%81%D8%A7-%D8%AA%D9%86%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%82%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%B1-%D8%AD%D9%88%D9%84-%D9%88%D8%AC%D9%88%D8%AF-%D9%86%D8%A7%D8%A6%D8%A8%D8%A9-%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3-%D9%81%D9%86%D8%B2%D9%88%D9%8A%D9%84%D8%A7-%D9%81%D9%8A-%D8%B1%D9%88%D8%B3%D9%8A%D8%A7/[بەستەری مردوو]
  24. https://www.alkhaleej.ae/node/6247656
  25. https://arabic.rt.com/world/1745385-%D8%B3%D9%8A-%D8%A5%D9%86-%D8%A5%D9%86-%D8%B9%D9%85%D9%84%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D8%AE%D8%AA%D8%B7%D8%A7%D9%81-%D9%85%D8%A7%D8%AF%D9%88%D8%B1%D9%88-%D9%86%D9%81%D8%B0%D8%AA-%D8%A8%D9%85%D8%B4%D8%A7%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D8%B9%D9%85%D9%84%D8%A7%D8%A1-%D9%85%D9%86-%D9%85%D9%83%D8%AA%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%AD%D9%82%D9%8A%D9%82%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%8A%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D9%84%D9%8A/
  26. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  27. https://arabic.rt.com/world/1745401-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AF%D8%B9%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%85%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D8%B1%D9%8A%D9%83%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D9%86%D8%B4%D8%B1-%D9%84%D8%A7%D8%A6%D8%AD%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AA%D9%87%D8%A7%D9%85%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B2%D8%B9%D9%88%D9%85%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%88%D8%AC%D9%87%D8%A9-%D9%84%D9%85%D8%A7%D8%AF%D9%88%D8%B1%D9%88/