ھێرشی نیس ٢٠٢٠
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| ھێرشی نیس ٢٠٢٠ | |
|---|---|
| وڵات | فەڕەنسا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | نیس |
| جێ | Notre-Dame de Nice |
| پۆتانی شوێن | ٤٣°٤٢′١٢″N ٧°١٥′٥٨″E |
| کاتی ڕوودان | ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ |
| چەک و تەقەمەنی | چەقۆ |
| تاوانبار | Brahim Issaoui |
![]() | |
ھێرشی نیس ٢٠٢٠ ئەو ھێرشە بوو لە ٢٩ی تشرینی یەکەم لەلایەن کەسێک بە ناوی ئیبراھیم عویساوی[١] کە بە ڕەگەز تونسیە کرایە سەر کەنیسەی نۆتردام لە نیسی وڵاتی فەڕوسا کە لە ئەنجامدا ٣ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون دواتر ھێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت،[٢] ئەمە دووەم ھێرشی کەسە بەڕەگەز تونوسییەکانە بۆسەر شاری نیسی فەڕەنسا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ کەسێکی بە ڕەگەز تونسی- فەرەنسی بە بارھەڵگرێکی نەفەر ھەڵگر خۆی بەناو ئاھەنگێکی جەماوەری کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی فەڕەنسا ڕێکخرابوو لەئەنجامدا بەلانی کەمەوە ٨٤ کەس کووژران.[٣]
ڕووداوەکە
[دەستکاری]
ھێرشەکە کاتژمێر ٨:٣٠ سەر لە بەیانی ئەنجامدرا ھێرشبەرەکە بە دروشمی ئاینی ئیسلام (اللە اکبر) پیاوێکی تەمەن ٥٥ سالی کوشت بە چەقۆ پاشان ھێرشی کردە سەر ژنێکی تەمەن ٤٤ و و ژنێکی دیکەی تەمەن ٦٠ سەری لە لاشە کردەوە و چەند کەسێکی بریندار کرد، یەکیک لە کوژراوەکان کە تەمەن ٤٤ ساڵ خەلکی بەڕازیل و دایکی سێ منداڵ بوو,[٤] پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە لە سەرتادا ھێرشبەرەکە بریندار دەکەن و پاشان دەیکوژن پۆلیس ڕایگەیاند ھێرشبەرەکە دوو موبایل و چەن چەقۆیەک و قورئانێکی پێ بووە. ڕۆژی ھەینی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕێکخراوێکی نەناسراو بە ناوی «مەھدی باشووری تونس» بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ.[٥]
کاردانەوکان
[دەستکاری]- سەرۆکی فەڕەنسا: ئەنجامدەری ئەو ھێرشەی بەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر کڵێسایەکی شاری نیس و تێیدا سێ کەس کوژران کە یەکێکیان بە چەقۆ ملی لە لاشەی کرایەوە، بریتییە لە "تیرۆریستێکی ئیسلامی"
- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدەکەم کە لە شاری نیس لە فەڕەنسا ژمارەیەک ھاوڵاتی کردە ئامانج و بوونە قووربانی سەرەخۆشیی قۆووڵم پێشکەش بە خێزان و کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی فەڕەنسا دەکەم، لەک کاتەدا سەختەدا ھاوسۆز و ھاوخەمیانم "
- دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا :"دڵمان لای خەڵکی فەرەنسایە. لەم شەڕەدا ئەمریکا پشتی دێرینترین ھاوپەیمانمان دەگرێت. دەبێت ھێرشی تیرۆریستە ئیسلامییە تووندڕەوەکان بە زووترین کات بوەستێنرێت"
- سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: " نابێت ڕێگەبدرێت یەکدی قبووڵنەکردن شوێنی یەکدی قبووڵکردن بگرێتەوە پێویستە ڕێگەنەدرێت تووندوتیژی لە کۆمەڵگەکاندا زیادبێت"
- محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران: "بەتووندی سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی نیس دەکەین"
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: " ھیچ پاساوێک بۆ کوشتنی مرۆڤ نییە ئەوەش ڕوونە ئەو کەسانەی ئەو ھێرشە دڕندانەیەیان لە شوێنێکی پیرۆزی پەرستشکردن کردووە، ھەرگیز سوودیان لە ئایین و بەھا مرۆڤایەتی و ئەخلاقییەکان وەرنەگرتووە"
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ناسنامەی ھێرشکەرەکەی ئەمڕۆی فەڕەنسا ئاشکراکرا». nrttv. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «ماکرۆن: ھێرشبەرەکەی ئەمڕۆ تیرۆریستێکی ئیسلامییە». nrttv. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «France lorry attack: As it happened». bbc. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «یەکێک لە کوژراوەکانی ھێرشەکەی فەرەنسا ژنێکی بەرازیلییە و دایکی سێ منداڵە». rudaw. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «لایەنێک بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی دوێنێی فەڕەنسای گرتەئەستۆ». nrttv. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
