ھێرشی مووشەکی ئاسمانی لەسەر بنکەی عەین ئەسەد ٢٠٢٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ھێرشەکەی ئێران لۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق

ھێرشی مووشەکی ئاسمانی لەسەر بنکەی عەین ئەسەد ٢٠٢٠ ھێرشەکی سوپای پاسداران بوو لۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئامانجی مووشەکەکە لەسەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەلئەسەد بوو، وە تانی ئامانجەکانیشی بپێکێ. ئەو ھێرشەش لە بەرامبەر کوژرانی قاسم سولێمانی بوو لە ئەنجامی کووشتنی لە پرۆسەکی ئەمریکا ھێرشی ئاسمانیی ٢٠٢٠ی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا.

ھۆکاری ھێرش[دەستکاری]

کەناڵی فەرمی ئێرانی رایگەیاند کە ئەو ھێرشە لە ئەنجامی تۆڵە کردنەوە بوو بەرامبەر بە کووژرانی قاسم سولێمانی کە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوە کووژرا..

کاتی ھێرش[دەستکاری]

لە کاتژێر ١:٤٠ خوولەکی شەوی ٨ی یەنایەری ٢٠٢٠ ھێرشە مووشەکیەکان گەیشتنە ئامانجەکانیان و تانیان ئامنجەکانیان بپێکن، وە چەند مووشەکەک بە ئاراستەی شاری ھەولێر کران بەلام مووشەکەکان نەیانتانی ئامانجەکانیان بپێکن لەو ناوچەیدا و بوە ھۆی دەنگەکی گەورە لە ناو شاری ھەولێر، پاشی سێچارێگ لە گەیشتنی ئامانجی مووشەکەکان دەزگا راگەیاندنەکانی وڵاتی ئێران ڤیدیۆ و وێنەی ساتی ھێرشەکەیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کە ئەو ھێرشانە لە دژی ھێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق لە تۆڵەی کووشتنی فەرماندەی ھێزی قودسە، ھەر لەو کاتەشدا کۆشکی سپی رایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا چاودێری بارودۆخەکە دەکا و ئاگاداری ھێرشەکانە و گفتوگۆ لەگەر لایەنی ئەنجومەنی ئاسایش دەکا لۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکان..

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ئەمریکا

لە سەرەتاوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە تۆری کۆمەڵایتی تویتەر بڵاویکردەوە کە ھێرشەکان ھیچ زیانەکیان نەبوە و ھیچ سەربازەکی ئەمریکی و عێراقی نەکووژراینە وە ھەروەھا دواتر رایگەیاند کە سزای ئابووری زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

ڕووسیا

لە رێی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە پێشتر ئاماژەیان بە گرژی و ئاڵۆزی ناوچەکەدابوو و ھەموو لایەکمان لێی ئاگادارکردبوە.

یەکێتی ئەورووپا

یەکێتی ئەرووپا رایگەیاند کە ناکرێ وڵاتی عێراق بکرێتە گۆرەپانی ململانێ و ببتە ئامانجی ھێرشکردنی ئێران لۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، ھەروەھا عێراق دەتانی شکایەت لە وڵاتی ئێران بکە لەسەر پێشێلکردنی سەروەری عێراق..

زیانەکان[دەستکاری]

وێنەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رێگەێ مانگی دەستکردەوە و زیانەکانی دیارن کە لە رێگای مووشەکەکانەوە بەریکەتینە

ھیچ زیانەکی مادی و گیانی نەبوو لە بنکەی شاری ھەولێر. ھەروەھا زیانی مادی ھەبوو لە بنکەی عەین ئەسەد لە شاری ئەنبار،

ھەروەھا ئێران رایگەیاند کە ھێرشەکەمان ئامانجی خۆی پێکایە و تانیتمان ٨٠ سەربازی ئەمریکا بکووژین، ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ھێزەکانیان لە عێراق تووشی ھیچ زیانەکی گیانی نەبوونە و کەس لە ھێرشەکە نەکووژرایە..

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]