ھێرشی شاری ئۆکلاھۆما
ھێرشی شاری ئۆکلاھۆما بۆردومانێکی تیرۆریستی مەسیحی و ڕەگەزپەرستی سپیپێست بوو بۆ «بینای فیدراڵی ئەلفڕێد پی مۆرا» لە شاری ئۆکلاهۆما لە ویلایەتی ئۆکلاھۆما لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٥، کوشندەترین کردەوەی تیرۆریستی گشتی بوو لە مێژووی ئەمریکادا تا هێرشەکانی ١١ی ئەیلوول لە ساڵی ٢٠٠١ تێپەڕی. هەرچەندە هێرشی شاری ئۆکلاهۆما تا ئێستاش کوشندەترین کردەوەی تیرۆری ناوخۆییە لە مێژووی ئەمریکادا.

بۆردومانەکە لەلایەن دوو چالاکوانی باڵادەستی سپی پێست و توندڕەوی مەسیحی و دژە حکومەتەوە ئەنجامدرا بە ناوەکانی تیمۆسی مەکڤیگ و تێری نیکۆڵس، بۆردومانەکە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ڕوویدا و ١٦٨ کەسی کوشت و زیاتر لە ٦٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها زۆربەی بیناکەشی وێرانکرد، کە بۆ ئەوەی بڕوخێنرێت چونکە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە تا ئەو ڕادەیەی کە چاککردنەوە نەتوانرا. بۆردومانەکە 324 باڵەخانەی دیکەی دەوروبەری ئامانجەکە وێران و زیانی گەیاندووە، هەروەها شووشەی 258 باڵەخانەی دیکەی نزیکی شکاندووە، هەروەها 86 ئۆتۆمبێلیش لەناوبراون.[١][٢] زیانی 652 ملیۆن دۆلاری تێچووە.[٣][٤][٥]
دوای 90 خولەک لە تەقینەوەکە، تیمۆسی مەکڤیگ لەلایەن پۆلیسی ئۆکلاهۆما چارلی هانگەرەوە ڕاگیرا بەهۆی ئەوەی بەبێ تابلۆی ئۆتۆمبێل لێخوڕیوە و بەهۆی هەڵگرتنی چەکی نایاسایی دەستگیرکرا دوای ئەوەی چەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.[٦][٧] هەروەها نیکۆڵس دواتر دەستگیرکرا،[٨] و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا هەردووکیان لە دادگا تۆمەتبار کران. تیمۆسی مەکڤیگ پێشمەرگەیەکی دێرین بوو لە جەنگی کەنداو. بارهەڵگرێکی کرێی پڕ لە تەقەمەنی تەقاندەوە کە لەبەردەم بیناکەدا وەستاندبوو. نیکۆڵس هاوکاری ئامادەکردنی بۆمبەکەی کردبوو.[٩][١٠]
کاتێک FBI هەڵیکوتایە سەر ماڵی تیمۆسی مەکڤیگ، ژمارەیەکی تەلەفۆنیان دۆزیەوە کە بردیانە کێڵگەیەک کە ماکڤیگ پێداویستییەکانی بۆ بۆردومانەکە کڕیبوو. بۆمبڕێژکەرەکان لە ساڵی ١٩٩٧ دادگایی کران و سزا دراون، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، مەکڤیگ لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٠١ بە دەرزی کوشندە لە زیندانی فیدراڵی ئەمریکا لە تێر هۆت لە ویلایەتی ئیندیانا لە سێدارەدرا. نیکۆڵس لە ساڵی ٢٠٠٤دا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.[١١][١٢][١٣]
هەروەها ببینن
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Oklahoma City Police Department Alfred P. Murrah Federal Building Bombing After Action Report (PDF). Terrorism Info. لاپەڕە ٥٨. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی تەممووزی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Case Study 30: Preventing glass from becoming a lethal weapon». Safety Solutions Online. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Hewitt، Christopher (٢٠٠٣). Understanding Terrorism in America: From the Klan to al Qaeda. Routledge. لاپەڕە ١٠٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٢٧٧٦٥-٥.
- ↑ «Responding to Terrorism Victims: Oklahoma City and Beyond: Chapter II: The Immediate Crisis Response». U.S. Department of Justice. تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ↑ «FEMA Urban Search and Rescue (USAR) Summaries» (PDF). Federal Emergency Management Agency. لاپەڕە ٦٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Timothy McVeigh is apprehended» (Video, 3 minutes). NBC News Report. ٢٢ی نیسانی ١٩٩٥.
- ↑ Ottley، Ted (١٤ی نیسانی ٢٠٠٥). «License Tag Snag». truTV. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Witkin، Gordon؛ Karen Roebuck (٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٧). «Terrorist or Family Man? Terry Nichols goes on trial for the Oklahoma City bombing». U.S. News & World Report. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Feldman، Paul (١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٥). «Militia Groups Growing, Study Says Extremism: Despite negative publicity since Oklahoma bombing, membership has risen, Anti-Defamation League finds». Los Angeles Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ «McVeigh offers little remorse in letters». The Topeka Capital-Journal. Associated Press. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Serano، Richard. One of Ours: Timothy McVeigh and the Oklahoma City Bombing. لاپەڕە ١٣٩–١٤١.
- ↑ «Lessons learned, and not learned, 11 years later». NBC News. Associated Press. ١٦ی نیسانی ٢٠٠٦.
- ↑ Hamm، Mark S (١٩٩٧). Apocalypse in Oklahoma. لاپەڕە vii. ژپنک ٩٧٨-١-٥٥٥٥٣-٣٠٠-٧.