ھێکلەر و کۆخ جی٣٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھیکلەر و کۆج جەی-٣٦ەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی چەکی ھیکلەر و کۆج جەی-٣٦

ھیکلەر و کۆج جەی-٣٦ بە(ئینگلیزی: HK G36) چەکێکی جەنگی جۆری ناوەندی درووستکراوی وڵاتی ئەڵمانیایە. چەکەکە لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی ھیکلەر و کۆج (Heckler & Koch)، بەرهەم دەهێندرێت'. چەکەکە لە بواری جەنگی مەیدانی نێو شارەکاندا بە یەکێک لە باشترین چەکەکان دادەنرێت. ئەویش بەهۆی بوونی کێشێکی کەم و دەکرێت لەهەموو کەش و هەوایەک و شوێنێک بەکار بهێندرێت. ھەروەھا زۆر بە وردی ئامانجەکانی دەپێکێت و وردە.

مێژوو[دەستکاری]

پرۆژەی دروست کردنی ئەم تفەنگە لە ساڵەکانی ١٩٩٠ لە وڵاتی ئاڵمانیاوە دەستی پێ کرد و زۆر مودێلی تری لێ کەوتەوە. وەبەهۆی سەرکەوتوبونی چەکەکە، دوو مۆدێلی لە وڵاتی ئەمریکاوە بەرهەمدەهێندرێت.

میکانیزم[دەستکاری]

میکانیزمی کار کردنی G36 گازییە، و ھەموو بەشە جۆراوجۆرەکانی تفەنگەکە لە پۆلیمێری بەھێزکراو و فیبری کاربۆن دروست کراوە، کە ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە تفەنگەکە سووک بێت و ئاسانتر پاک بکرێتەوە و بەگشتی تفەنگێکی باوەڕپێکراو بێت. ئەم تفەنگە بە شێوەی ماژولار دروست کراوە، یانی زۆر بە ئاسانی ھەموو بەشەکانی دەکرێتەوە و ئیمکانی ئەوەی ھەیە ئامێری تری پێوە بلکێت و شتی نوێی لەسەر دانرێت. ئەم تفەنگە زۆر شتی تری پێوە دەلکێت، وەکوو بینینی شەوانە و نارجۆک ھاوێژ، کە دەبێت ئەمانەشی بۆ وەدەستخەین.

مۆدێلەکان[دەستکاری]

جۆری G36K مودێلی کورت کراوەی ئەم تفەنگەیە کە لوولەکەی بچوکترە و بۆ شەڕی شاری باشە. جۆری MG36 مودێلی تیرھاوێژی ئەم تفەنگەیە کە کۆگای 100 تیری (Magazine) ھەیە. جۆری G36C لوولەی کورتی ھەیە و بۆ ھێزە تایبەتەکان باشترە. تفەنگی G36 ی ستاندارد کۆگای 30 تیری ھەیە و کۆگاشەی ڕوونە و ئاشکرایە، یانی گولەکان ناوی دەبینرێن، ھەروەھا چەند گیرە و شوێنی تایبەتی ھەیە بۆ ئەوەی کە کۆگای تری پێوە بلکێت کە ھەرکات پێویست کرا زۆر بە زوویی کۆگاکەی بگۆڕدرێت.

بەکارهێنان[دەستکاری]

کوردستان[دەستکاری]

بڕیار وابوو تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ئاڵمانیا ٨٠٠٠ تفەنگی G36 بفرۆشرێت بە کوردستان، کە ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی سەرکردە کوردیەکان و پێشمەرگەکانی کوردستان.

زانیاری گشتی[دەستکاری]

  • کالیبەر: 5.56 ناتۆ
  • ھەژمارەی تەقە لە خولەکێکدا: 750
  • کێش: 3.3 کیلۆگرام
  • درێژی: 998 میلیمەتر
  • مەودای کاریگەر: 800 مەتر

بەستەرەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]