ھیپ (پێکھاتەی دراوە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە بواری پێکھاتەدراوە لە زانستی کۆمپیوتەردا ھیپ پێکھاتەیەکی دراوەیە کە  لەسەر بنەمای دار ساز دەکرێت. لە ھیپدا دەبێت یاسایەک ڕەچاوە بکرێت ئەویش ئەوەیە ئەگەر گرێی C باوکی گرێی D بێت دەبێت کلیل یان ئەو بڕەی کە C ھەیەتی لە D گەورەتر بێت. ئەو گرێیەی کە لە سەرووی ھەمووانەوەیە و ھیچ باوکێکی نییە پێی دەوترێت ڕەگ.

یەکێک لەو پێکھاتەدراوانەی کە بە شێوەیەکی کارا بە ھیپ ساز دەکرێت ڕیزی پێشترێتییە و زۆر جاران ڕێزەکانی پێشترێتی وەک ھیپ ئاماژەیان پێدەکرێت بەبێ ئەوەی کە ئاماژە بە چۆنیەتیی جێبەجێکردنیان کرابێت. یەکێک لە جێبەجێکردنە باوەکانی ھیپ، شێوازی ھیپی دوانەییە، واتە لە داری دووانەی کەڵک وەردەگیرێت. ھیپەکان ھەروەھا بۆ چەندین ئەلگۆریتمی گراف وەک ئەلگۆریتمی دایجێسترا بە کار دەھێنرێن. لە ھیپدا ئەو ئەندامەی کۆمەڵە دراوەکە کە زۆرترین نرخی ھەیە یان کەمترین نرخی ھەیە ھەمیشە لە ڕەگدا پاشەکەوت دەکرێت.