ھوگۆ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھیووگۆ (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
ھوگۆ
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرماڕتن سکۆڕسێزی
بەرھەمھێنەر
  • گراھام کینگ
  • تیمۆثی ھێدینگتن
  • ماڕتن سکۆڕسێزی
  • جۆنی دێپ
شانۆنامە
  • جۆن لۆگەن
ئەکتەران
مۆسیقاھاوەرد شۆر
وێنەگری سینەماییڕۆبێرت ڕیچاردسن
مۆنتاژتێلما شوونماکەر
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
  • GK Films
  • Infinitum Nihil
بڵاوکردنەوەپاراماونت پیکچەرز
دەرچوون
  • ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ (2011-10-10) (فێستیڤاڵی فیلمی نیویۆرک)
  • ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ (2011-11-23) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٢٦ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان[١][٢][٣]
زمانئینگلیزی
تێچوون$١٥٠–١٧٠ ملیۆن[٤]
داھات$١٨٥٫٨ ملیۆن[٥]

ھوگۆ (بە ئینگلیزی: Hugo) فیلمێکی درامیی سەرکێشی ئەمریکیی ٢٠١١یە[٥] لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ماڕتن سکۆڕسێزی، و سیناریۆنووسینی جۆن لۆگەن. لە کتێبی ٢٠٠٧ی داھێنانەکەی ھوگۆ کابرێتی برایەن سێلزنیکەوە وەرگیراوە، کە چیرۆکی کوڕێک دەگێڕێتەوە کە بە تەنھا لە وێستگەی شەمەندەفەری گەیر مۆنتپارناس دەژیێت لە پاریس لە ١٩٣٠ەکان، کە تێوەدەگلێت لە نھێنیی دەوروبەری کۆتا خۆگەڕی باوکی و فیلمسازی ڕچەشکێن جۆرجس مێلیێس.

ھوگۆ یەکەم فیلمی سکۆڕسێزییە کە بە سێ ڕەھەندی وێنەگیرابێت، کە فیلمسازەکە دەربارەیەوە وتوویەتی، «سێ ڕەھەندیم زۆر بەلاوە ناوازە بوو، چونکە ئەکتەرەکان زۆر دیارتر بوون لە ڕووی ھەستییەوە. بچووکترین جوڵەیان، بچووکترین مەبەستیان بەسەرنجترەوە ھەڵگیراوەتەوە.»[٦] فیلمەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوبووەوە.[٧]

ھوگۆ ١١ پاڵاوتنی لە خەڵاتی ئۆسکار ھەبوو (وەک باشترین فیلم)، کە لە ھەموو فیلمەکانی ئەو ساڵە زیاتر بوو، و پێنجیانی بردەوە: باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین دەرھێنانی ھونەری، باشترین تێکەڵکردنی دەنگ، باشترین مۆنتاژی دەنگی، و باشترین ڤیژوەڵ ئێفێکت.[٨] ھەروەھا پاڵێورا بۆ ھەشت بافتا، و دووانی بردەوە، و پاڵێورا بۆ سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، کە بووە سێیەم خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین دەرھێنەری سکۆڕسێزی. جیا لە دەستخۆشیی ڕەخنەگران، فیلمەکە تەقینەوەیەکی بۆکس ئۆفیس بوو، بە کۆکردنەوەی تەنھا $١٨٥ ملیۆن بەرامبەر بودجە $١٥٠ ملیۆنەکەی.

چیڕۆک[دەستکاری]

لە ١٩٣١، ھوگۆ کابرێت، کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ لەگە باوکی دەژیێت، باوکی کەسێکی بێوەبووە، کەسێکی میھرەبانە و کاری دروستکردنی کاتژمێرە لە پاریس، باوکی ھوگۆ ئەو دەبات بۆ بینینی فیلمەکان، ئەو زۆر حەزی لە فیلمەکانی «ژۆرژو مێیلیێس» ە. باوکی ھوگۆ لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە مۆزەخانەیەک دوسووتێت و دەمرێت. پاشان مامی دەیباتە لای خۆی، مامی کەسێکە بەردەوام خواردنەوە کحوولییەکان دەخواتەوە و بەرپرسە لە چاککردنەوەی کاتژمێرەکانی وێستگەی شەمەندەفەری (Gare Montparnasse). مامی فێری چۆنیەتیی ئاگاداربوونی کاتژمێرەکانی دەکات، دواتر مامی بزردەبێت. ھوگۆ لەنێوان دیوارەکانی وێسگەکە دەژیێت، کاتژمێرەکان چاکدەکاتەوە و بەردەوامیان پێدەدات، خۆراک دەدزێت و کار دەکات لەسەر ئەو پڕۆژەیەی کە گەورەترین ئاواتی باوکی بوو: چاککردنەوەی ئامێرێکی خۆبزوێنی شکاو - ئامێرەکە پیاوێکی میکانیکییە کە ئەرکەکەی نووسینە بە پێنووسێک، ھوگۆ پارچە میکانیکییەکان لە وێستگەکە دەدزێت بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکە. بەڵام لەلایەن پیاوێکی خاوەن دووکانی یارییەوە لە وێستگەکە دەگیرێت و پیاوەکە دەفتەرەکەی لێ وەردەگرێت کە زانیاری تێدایە لەبارەی ئامێرە خۆبزوێنەکەیەوە. ئامێرەکە بەشێکی بزربووە، کە کلیلێکە سەرەکەی لە شێوەی دڵە. ھوگۆ دەگاتە ئەو باوەڕەی کە ئامێرەکە پەیامێکی پێیە لەلایەن باوکییەوە، ئەو بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکەی بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکە. دواتر ھوگۆ لەلایەن کچێکەوە یارمەتی دەدرێ بەناوی ئیزەبێل، کچەکە ھاوتەمەنیەتی و نەوەی خاوەنی دووکانی یارییەکەیە. ئەو ئیزەبێڵ ئاشنا دەکات بە فیلمەکان، کە پێشتر باپیری ھەرگیز ڕێی نەداوە بە بینیان. دواتر ھوگۆ کلیلەکە دەبینێتەوە کە لەلای ئیزەبێلە، و کاتێک ئەوان کلیلەکە بەکاردێنن بۆ چالاککردنی خۆبزوێنەکە، ئامێرەکە وێنەی دیمەنی فیلمێک دەکێشێت، کە ھوگۆ دیمەنەکەی بیردەکەوێتە کە پێشتر باوکی بۆی باسکردبوو. ئەوان فیلمەکە دەدۆزنەوە کە لەلایەن ژۆرژو مێیلیێس دروستکراوە، باپیری ئیزەبێل، کە پێشتر یەکێک بووە لە سینەماکارە ناودارەکان (بەڵام ئێستا کارەکەی فەرامۆشکردووە و وازی لێ ھێناوە). ئامێرە خۆبزوێنەکە یەکێک بووە لە شتە خۆشەویستەکانی، لەو ڕۆژانەی کە کاری جادووگەری بووە. لە کۆتاییدا، منداڵەکان ڕابردووی ژۆرژو زیندوودەکەنەوە و لەگەڵی گرێی دەدەنەوە، لەگەڵ چەرخێکی نوێی سینەما ھەڵدەستێت بە نیشاندانەوەی کارەکانی و پێشوازیێکی گەرمی لێدەکرێت.[٩]

کاست[دەستکاری]

  • ئەیسا بەتەرفیێڵد لە ڕۆڵی ھوگۆ کابرێت
  • کلۆی گرەیس مۆرێتس لە ڕۆڵی ئیسابێل
  • بێن کینگسڵی لە ڕۆڵی جۆرجس مێلیێس / پاپا جۆرجس
  • ساشا بارۆن کۆون لە ڕۆڵی پشکنەر گوستاڤ داستێ
  • ڕەی وینستن لە ڕۆڵی کلاود کابرێت
  • ئێمیکی مۆرتیمەر لە ڕۆڵی لیسێت
  • جود لۆو لە ڕۆڵی بەڕێز کابرێت
  • ھێلێن مەککرۆری لە ڕۆڵی ژان دئانسی / ماما ژان
  • مایکڵ ستەلبارگ لە ڕۆڵی ڕێنێ تابارد
  • کریستۆفەر لی لە ڕۆڵی مۆنسیور لابیس
  • فرانسیس دێ لا تور لە ڕۆڵی مادام ئێمیلێ
  • ڕیچارد گریفیتس لە ڕۆڵی مۆنسیور فریک
  • کێڤن ئێڵدن لە ڕۆڵی پۆلیس
  • گالیڤەر مەکگراث لە ڕۆڵی تاباردی گەنج
  • ئانگەس بارنێت لە ڕۆڵی بەڕێوەبەری سینەما
  • بێن ئادیس لە ڕۆڵی سالڤادۆر دالی
  • ئێمیل لەیگەر لە ڕۆڵی جانگۆ ڕاینھارت
  • ڕۆبێرت گیڵ لە ڕۆڵی جەیمز جۆیس
  • مارکۆ ئاپۆنتێ لە ڕۆڵی یارمەتیدەری ئەندازیاری شەمەندەفەر

ھەر یەک لە مایکڵ پیت، ماڕتن سکۆڕسێزی، جۆنی دێپ، و برایەن سێلزنیک لە ڕۆڵی کامیۆدا دەردەکەون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "HUGO". British Board of Film Classification. November 25, 2011. Retrieved February 23, 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "Hugo (2011)". American Film Institute. Retrieved February 23, 2020.
  3. ^ "Film #37098: Hugo". Lumiere. Retrieved February 23, 2020.
  4. ^ Kaufman, Amy (November 24, 2011). "Movie Projector: 'Breaking Dawn' to devour three new family films". Los Angeles Times. Retrieved November 24, 2011.
  5. ^ ئ ا "Hugo (2011)". Box Office Mojo. April 12, 2012. Retrieved September 18, 2012.
  6. ^ Savage, Mark (2011-12-01). "Can Martin Scorsese's Hugo save 3D?". BBC News. Retrieved 2012-12-09.
  7. ^ "Global Sites & Release Dates". Paramount Pictures. Retrieved 2011-08-11. ٢٠ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Oscars 2012: 'The Artist' and 'Hugo' Tie for 5 Awards, But Silent Film Wins Best Picture". Reuters. 2012-02-27. Retrieved 2012-03-02. {{cite news}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە، «Hugo»، ئابی ٢٠١٥.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]