ھۆلیزم
ھۆلیزم (Holism، وەرگێڕانەکان: گشتخوازی، ھاماوباوەڕی)،[١] ئەگەر بمانەوێ بە سادەیی ڕوونی کەینەوە، باوەڕ بەم قسە نەستەقەی ئەرەستووە کە دەڵێ «کول لە کۆی جوزئەکانی گەورەترە.» بەو واتایە کە، گێڕانەوە و شرۆڤەی ھەموو بەشەکانی شتێک و پەیوەندییەکانی نێوانیان، ناتوانێ شرۆڤەیەکی قایلکەر بێ بۆ شتەکە و، بە ناتەواو دەردەچێ. بۆ نموونە، ئەگەر یەکێک بێت دانە بە دانە ھەموو بەشەکان و پارچەکانی کاتژمێر و چۆنیەتیی کارلەیەککردنیان شرۆڤە بکا، مادام کە دەرھەق بە کردەوەی خودی کاتژمێر لە گوێن کۆیەکی ساغ و یەکپارچە ھیچ نەڵێت، شرۆڤەکەی بەپێویست ناتەواو دەبێ. ھۆلیزم مانایەکی دیکەشی ھەیە. ئەویش ئەمەیە کە شرۆڤە یا ڕاڤەی «جوزء» بەبێ گەڕانەوە بۆ «کول» نەگونجاو یا ناتەواوە. «جوزء» تەنیا ئەو کاتە ڕوون دەبێتەوە کە لە شرۆڤەکەیدا ئاماژە بەو «کول»ە کرابێ کە ئەم بەشێکیەتی.[٢]
لە زمانەوانیدا
[دەستکاری]ھۆلیزم لە زمانەوانیدا وا بە گوێدا دەخوێنێ کە واتای ھەر وشەیەک بەندە بە واتای وشەکانی ترەوە و، ئەمە تەونێکی پان و بەرین دروست دەکا لە تێکھاڵاویی وشەکان. بەگشتی، ھۆلیزم دەڵێ ئەو تایبەتمەندییانەی کە واتای وشەیەک دیاری دەکەن وەھا تێکەڵ بە یەکترن کە ئەگەر بێت و واتای یەک وشە بگۆڕدرێ، واتای ھەموو وشەکانی تری ناو تەونەکەش دەگۆڕدرێن.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ سەجادی، بەختیار. فەرھەنگی زاراوەی ڕەخنەیی. ماڵی وەفایی.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ Mautner، Thomas (١٩٩٧). The Penguin Dictionary of Philosophy. Penguin Books. لاپەڕە ٢٨١.
- ↑ Jackman، Henry (٢٠٢٠)، Zalta، Edward N. (ed.)، «Meaning Holism»، The Stanford Encyclopedia of Philosophy (چاپی Winter 2020)، Metaphysics Research Lab, Stanford University، لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە