ھەرکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھۆزی ھەرکیەوە ڕەوانە کراوە)

ھەرکی ھۆزێکی گەورەی کوردە، بەشی ھەرە زۆڕی ئەم ھۆزە لە باشوری کوردستان دەژین. ژمارەیەکی زۆڕیشیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانن لەگەڵ چەندین بنەماڵەی گەورە لە باکووری کوردستان.

خێلەکانی ناو ھۆزەکە[دەستکاری]

ھۆزی ھەرکی دابەش دەبن بۆ سێ خێلی سەرەکی کەبریتین لە خێلی مەندا و سەیدا و سەرھاتی ھەرکییەکان بە کوردی کورمانجی دەدوێن وەک زۆڕینەی کوردەکان.ئه‌وانه‌ش بۆ چه‌ند تیره‌یه‌ك دابه‌ش ده‌بن خێڵی مه‌ندا دوو تیره‌ی لێ نه‌بێته‌وه‌ ئه‌وانیش (خدری و راست مه‌ندا) كه‌ ئه‌وانیش چه‌ند بنه‌مالیه‌كی گه‌وره‌ی لێ جیا ده‌بێته‌وه‌ وه‌ خێلی سه‌رهاتی پێنج تیره‌ی لێ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وانیش (هاجیەسوری و مژدینی و ناوی و ماله‌مه‌دی و ماله‌شین) كه‌ ئه‌وانیش دابه‌ش بوونه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین بنه‌ماله‌ی گه‌وره‌ .

شێوازی ژیانیان[دەستکاری]

ھەرکییەکان لەکۆندا کۆچەر و شوانکارە بوون لەبناری شاخەکانی کوردستان لەو شاخ بۆ ئەو شاخ کۆچیان کردوەبە ئازادی بەڵام ئەم ژیانە ئازادەیان لێ تێک چوو دوای ڕێککەوتنامەی سیڤەر ١٩٢٠ بەھۆی دروستبوونی وڵاتی تورکیا و عێراق و سووریا و ئێران کە سنووری ئەم وڵاتانە کێشرا بوە ھۆی ڕێگری لەبەردەمیان و ناچاربوون لە یەکێک لەم وڵاتە تازە دروست بوانە نیشتەجێ ببن، لەسەرتا ھەرکییەکان دانیان بەو سنوورە دانەدەنا و لە ھاتوچۆ بەردەوام بوون بەڵام بەھۆی ھێرشی تورکەکان و ڕێگرییەکانیان کە ژمارەیەکی زۆڕیان لێ کوژرا ناچاربوون لەو گوندانە نیشتەجێ ببن کە زستانان لێی دەمانەوە، پەیدابونی ئەم سنوورانە ئاراستەی ژیانی ھەرکی و تەواوی ھۆزە کوردەکانی تری تێک دا، بەجۆرێک نەیان دەتوانی وەک باب و باپیرانیان بە ئازادی کۆچ بکەن و سنووری وڵاتەکەو شوێنی کارکردنیان بەرتەسکتر بویەوە، ھەربەم ھۆیەوە دەبینین ھەرکییەکان لە ھەرچوارپارچەی کوردستان بوونیان ھەیە و ھەریەکەیان ناسنامەیەکی جیاوازی ھەڵگرتوە، بەڵام لە بنەڕەت دا یەک ھۆز و یەک بنەماڵەن کە تاوەکو ئەمڕۆ پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ یەک بەھێزە.

ئەمڕۆ ھەرکییەکان لە کوردستانی ئێران لە شارەکانی ورمێ و تەرگەڤەر و مێرگە ڤەر نیشتە جێبوون لەگەڵ ھەندێ لەناوچەکانی دشت و ڕۆژا و بەراندز، بەڵام ھەرکییەکانی کوردستانی عێراق لەنێوان ھەولێر و موسل نیشتەجێبوینە، بەڵام ھەرکییەکانی تورکیا لەدەوروبەری دەریاچەی وان و شەمزینان و ئاگری نیشتەجێ بوینە، ھەرکییەکان بە ئازایی و جوامێری ناوبانگیان دەرکردوە بەتایبەت دوای بەزۆر نیشتەجێکردنیان کە بوونەتە مەترسی بۆ ھەموو حکوومەتەکانی عێراق و تورکیا و ئێران، ھەربەم ھۆیەوە بەردەوام لەلایەن دوژمنانی کوردەوە ھەژمارێکی تایبەت بۆ ھەرکییەکان کراوە.

ئێزابێلە بێرد لەناو ھەرکییەکان[دەستکاری]

ئێزابێلە بێرد (خاتوو بیشۆپ) پەرتوکێکی لەبارەی ھەرکییەکانەوە نوسیوە لەوکاتەی سەردانی شاری ھەکاری کردوە وەک گەریدەیەک:

دوای کێشانی سنووری ئێراق تورکیا لە ١٩٢٠ و دابەشکردنی کوردستان حکوومەتی دامەزراوی تورکیا نەیتوانی دەسەلاتی ھەبێت بەسەر ئەو سنوورەی کەتازە بۆی کێشراوە، بەمە تووشی ڕووبەرووبونەوەی ھۆزەکوردەکان ببویەوە، شانشینی بەریتانیا لێژنەیەکی دیاری کرد بۆ ھەڵسەنگەیاندنی بارودۆخەکە و دیاریکردنی کێشەکان بەمە لیژنەیەک ھات بۆ ھەکاری و ناوچەی شەمزینان بەڵام بەھۆی ڕێگری و تورەیی کوردەکان بەرامبەر تورک و ئینگلیز نەیانتوانی لە ناوچەی شەمزینان بمێننەوە، بۆیە خاتوو بیشۆب ھەرلەھەکاری مایەوە لای گوندنشینە فەلەکان ئەوانەی ناچاربوون باج بدەنە ھۆز و میرە کوردەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Dlwan Faisal Harki