ھۆت بێرد
ڕواڵەت
ھۆت بێرد بە ئینگلیزی: Hot Bird کۆمەڵێک مانگی دەستکردە کە لەلایەن کۆمپانیای یوتێلساتەوە بەڕێوەدەبرێن و دەکەوێتە ١٣ پلەی ڕۆژھەڵات لە سەرووی ھێڵی ئیستوایی (پێگەی خولگەیی) و گواستنەوەی زۆربەی ئەورووپا و باکووری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە.
ئەستێرەبۆشایی ھۆت بێرد تەنھا کەناڵە دیجیتاڵییەکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی دەگوازێتەوە، لەنێویاندا کەناڵە ئازاد و کۆدکراوەکان. جگە لەمەش ھەندێک خزمەتگوزاری کارلێککار و خزمەتگوزاری پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێتیش ھەیە.