ھۆتێل بابل
| ھۆتێل بابل | |
|---|---|
| وڵات | عێراق |
| دابەشکاریی کارگێڕی | بەغدا |
| پۆتانی شوێن | ٣٣°١٧′٢٨″N ٤٤°٢٣′٢٦″E |
![]() | |
ھۆتێل بابیلۆن وارویک ھۆتێلێکە دەکەوێتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لەسەر شەقامی ئەلکەرادە لە کەناری ڕووباری دیجلە لە گەڕەکی ئەلجادریە.[١] ھۆتێلەکە لە شێوەی زەقورە وەک ھەرەمێکی ھەنگاودار دیزاین کراوە. دیزاینەکەی لەلایەن تەلارسازێکی سلۆڤینی ئێدڤارد ڕاڤینکارەوە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی لە شاری بوودڤا لە مۆنتینیگرۆ لە یوگۆسلاڤیا دروست بکرێت بەڵام لەو کاتەدا پڕۆژەکە ھەڵوەشایەوە و دیزاینەکانی وەرگیرا بۆ ئەوەی لە شوێنی نوێ لە بەغدا دروست بکرێت.[٢] ھۆتێلەکە لە ساڵی ١٩٨٢ بە ناوی بابلیۆن ئۆبێرۆی کرایەوە و لەلایەن ھۆتێل و ھاوینەھەواری ئۆبێرۆی بەڕێوەدەبرا.[٢] دیزاینی ناوەوەی ھۆتێلەکە لەلایەن تەلارسازێکی ھیندی سونیتا کۆھلی کراوە. دوای جەنگی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ کۆمپانیای ئۆبێرۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھۆتێلەکەدا پچڕاند و جێھێڵدرا بۆ ئەوەی لە ناوخۆدا بەڕێوەببرێت.
لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠دا بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ھێرش کرایە سەر ئەو ھۆتێلە.[٣] لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥، بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھێرشێکی تیرۆریستی دیکە بۆ سەر ئەم ھۆتێلە کراوە.[٤]
لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھۆتێل بابیلۆن پەیوەندی بە زنجیرە ھۆتێلەکانی واروویکەوە کرد، کە کۆمپانیا نێونەتەوەیییەکە کاری لەسەر ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی ھۆتێلەکە کرد بۆ ئەوەی بگاتە ستانداردی ھۆتێلە نێونەتەوەییە مۆدێرنەکانی لە سەرانسەری جیھاندا.[٥]
ھۆتێلەکە ٣٠٠ ژوور و باڵی تازە پەرەپێدراو و ھەشت چێشتخانە و مەلەوانگەی ناوەوە و دەرەوە و ژووری کۆبوونەوە لەخۆدەگرێت.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Warwick Hotels & Resorts | Luxury Hotels & Resorts Worldwide». warwickhotels.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- 1 2 Kulić، Vladimir (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «Building the Non-Aligned Babel: Babylon Hotel in Baghdad and Mobile Design in the Global Cold War». ABE Journal. Architecture beyond Europe (بە ئینگلیزی) (6). doi:١٠.٤٠٠٠/abe.٩٢٤. ISSN ٢٢٧٥-٦٦٣٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «The Latest News from the UK and Around the World». January 25, 2010. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
January 25, 2010
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ «Chaos in Baghdad as synchronised bombs kill 15 at luxury hotels». The Independent (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Babylon Warwick Hotel Baghdad Has Opened Its Doors». TravelPulse. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
