بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھۆتێل ئەلڕەشید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھۆتێل ئەلڕەشید
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیبەغدا
پۆتانی شوێن٣٣°١٨′٥٨″N ٤٤°٢٣′٢١″E
وێبگەhttps://www.goldentulip.com/en/hotels/royal-tulip-al-rasheed-baghdad
Map

ھۆتێل ئەلڕەشید ھۆتێلێکی پریمیۆمە و دەکەوێتە ناوچەی سەوزی بەغدا لە عێراق. ئەم ھۆتێلە لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ جێی پاشا و سەرۆک و شاندە عەرەبییەکان دروستکراوە کە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی لوتکەی عەرەب ھاتبوونە بەغدا و بۆ وەرگرتنی ژمارەی گەشتیارانی بیانی کە لە زیادبووندابوون.[١]

ھۆتێلەکە لە جەنگی کەنداودا ناوبانگێکی نێونەتەوەیی بەدەستھێنا کاتێک وێنەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش لەسەر زەوی دەرگای چوونە ژوورەوەی ھۆتێلەکە کێشرابوو و پێی پێدا دەنرا. ھاوکات ھۆتێلەکە لە ساڵی ١٩٩٣دا بەھۆی ھێرشێکی مووشەکی ئەمریکییەوە زیانی ماددی بەرچاوی لێکەوتەوە و ھەندێک زیانی مرۆییش. ھۆکاری ھێرشەکە جیاواز بوو، ڕەنگە بەھۆکاری ئەوەی بیناکە لەو کاتەدا ئەندامانی حیزبی دەسەڵاتداری بەعسی تێدابوو، یان کاردانەوەیەک بەرامبەر بە وێنەکێشانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر زەوی دەرگای چوونە ژوورەوە.

ئەمڕۆ زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێونەتەوەیی لە ھۆتێلەکەدا جێگیرن، پێشتر بنکەیان لە ھۆتێلی فەلەستین بووە، کە دەکەوێتە دەرەوەی ناوچەی سەوز و ھەروەھا پێش و دوای جەنگی ٢٠٠٣ چەندین ھێرشی کراوەتە سەر.

ڕێڕەوی ناو ھۆتێل
ھۆتێل ڕەشید

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. دليل بغداد السياحي - طبعة عام 2011.