بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھوگۆ بلاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value. ھوگۆ لافایێت بلاک (بە ئینگلیزی: Hugo Lafayette Black) (٢٧ی شوباتی ١٨٨٦ – ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٧١) پارێزەر و سیاسەتمەدار و دادوەری ئەمریکی بووە. لە ساڵی ١٩٢٧ تا ١٩٣٧ وەک سیناتۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە ساڵی ١٩٣٧ تا ١٩٧١ وەک دادوەری ھاوبەشی دادگای باڵای ئەمریکا کاری کردووە. بلاک، ئەندامی پارتی دیموکرات و لایەنگری سەرسەختی ڕێککەوتنی نوێ، لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ١٩٣٢ و ١٩٣٦دا پشتگیری لە فرانکلین ڕۆزڤێڵت کرد. دوای ئەوەی بلاک ناوبانگێکی زۆری لە ئەنجومەنی پیران بەدەستھێنا وەک چاکسازیخواز، سەرۆک ڕۆزڤێڵت کاندیدی کرد بۆ دادگای باڵا، ئەنجومەنی پیرانیش بە دەنگی ٦٣ بەرامبەر ١٦ پەسەندی کرد (شەش سیناتۆری دیموکراتەکان و ١٠ کۆماریخواز دەنگیان بە دژی دا). ئەو یەکەم کەس بوو لە نۆ کەس کە ڕۆزڤێڵت کاندیدیان کرد بۆ دادگا، جگە لە ویلیام ئۆ. دۆگلاس. [١]

وەک پێنجەم دادوەری درێژخایەن لە مێژووی دادگای باڵادا، بلاک یەکێک بوو لە کاریگەرترین دادوەرەکانی دادگای باڵا لە سەدەی بیستەمدا. بلاک بە بانگەشەکردنی خوێندنەوەیەکی دەقی بۆ دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەڵوێستی ناسراوە کە ئەو ئازادییانەی لە یاسای مافەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا گەرەنتی کراون بە ھەمواری چواردەھەم بەسەر ویلایەتەکاندا سەپێنراون («لکێندرا»). بلاک لە ماوەی ژیانی سیاسیدا بە داکۆکیکارێکی بەھێزی سیاسەتی لیبڕاڵ و ئازادییە مەدەنییەکان دادەنرا. [٢]

لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا، بلاک بۆچوونی زۆرینەی لە دۆسیەی کۆرماتسوو دژی ئەمریکا (١٩٤٤) نووسی، کە پشتگیری لە زیندانیکردنی ئەمریکییە ژاپۆنییەکان کرد کە ڕوویدابوو. بلاک دژی بنەمای ئاگاداربوونی ئوسووڵی یاسایی بوو (لێکدانەوەی دژە ڕێککەوتنی نوێ لەلایەن دادگای باڵا بۆ ئەم چەمکە وایکردبوو کە حکوومەت نەتوانێت یاسایەک دەربکات کە پارێزگاران ئیدیعایان دەکرد دەستێوەردان لە ئازادی گوایە خاوەن کارەکان دەکات)، پێیوابوو کە ھێچ بنەمایەک لە وشەکانی دەستووردا نییە بۆ مافی تایبەتمەندی ، و ئەو لە دۆسیەی گریسڤۆڵد دژی کۆنتێکتیکۆت (١٩٦٥)دا دەنگی دژی دا.

بلاک پێش ئەوەی ببێتە ئەندامێک لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بۆچوونی دژە کاسۆلیکی ھەبووە و ئەندامی کو کلۆکس کلان بووە لە ویلایەتی ئەلاباما، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٥ دەستی لەکارکێشایەوە. دوای چەند ساڵێک وتی: پێش ئەوەی ببمە ئەندامێک لە ئەنجومەنی پیران، وازم لە کلان ھێنا، لەو کاتەوە ھیچ پەیوەندییەکم لەگەڵیدا نەبووە، وازم لێھێنا، و بە تەواوی پەیوەندیم لەگەڵیدا وەستاند.[٣] [٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Play for Free in Casinos - Spiele Kostenlos in Casinos». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  2. ^ «Hugo Black — History.com Articles, Video, Pictures and Facts». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 ديسمبر 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ pgdigs.tumblr.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی) https://web.archive.org/web/20201111195920/https://pgdigs.tumblr.com/image/30869087306. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ «Chicago Tribune». شيكاغو تريبيون. ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٧. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.