ھۆشەنگ ئیبتھاج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھووشەنگ ئێبتھاجەوە ڕەوانە کراوە)
ھووشەنگ ئیبتیھاج
ئیبتیھاج لە ٢٠٠٧
ئیبتیھاج لە ٢٠٠٧
ناوی خۆماڵی
هوشنگ ابتهاج
لەدایکبوونئەمیر ھووشەنگ ئیبتیھاج
(١٩٢٨-٠٢-٢٦) ٢٦ی شوباتی ١٩٢٨ (تەمەن ٩٦ ساڵ)[١]
ڕەشت، گێڵان، ئێران
مردن١٠ی ئابی ٢٠٢٢،
ئەڵمانیا
ناوی قەڵەمھ. ا. سایە (یان سایە)
پیشەشاعیر
زمانفارسی
نەتەوەئێرانی
ھاووڵاتیئێران
ھاوسەرئالما مایکیال (ھاوسەرگیری ١٩٥٨)[٢]
مناڵەکانئاسیا، یەڵدا، کەیوان، کاوە
باوان
  • میرزا ئاغاخان ئیبتیھاج
  • فاتمە رەفعەت
واژوو

ئەمیر ھووشەنگ ئیبتیھاج (بە فارسی: هوشنگ ابتهاج‎؛ لەدایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٢٨)، ناسراو بە ناوی قەڵەمی ھ. ا. سایە، شاعیرێکی ئێرانیی سەدەی بیستەمە، کە شیعر و بەرھەمەکانی کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر سیاسەتوانانی ئێران.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

ئەمیر ھووشەنگ ئیبتیھاج لە ٢٥ی شوباتی ١٩٢٨ لە ڕەشت لە ئێران لەدایکبووە. باوکی، ئاغا خان ئیبتیھاج، ماوەیەک سەرۆکی نەخۆشخانەی پوورسینا بووە لە شارەکەدا. خێزانەکەی ئیبتیھاج بەھایی بوون. قوتابخانەی سەرەتایی لە ڕەشت تەواوکردووە و دواتر گواستویانەتەوە بۆ تاران.[٣]

ژیانی ئەدەبی[دەستکاری]

یەکەم کتێبی شیعریی، کە پێشەکیی لەلایەن شاعیری بەناوبانگ مەھدی حامیدی شیرازییەوە بۆ نووسرابوو، لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بڵاوکردەوە. لە ماوەی جەنگی جیھانیی دووەمدا لە ئێران، سایە چووە چەندان بازنەی ئەدەبی و لە زۆربەی گۆڤارە ئەدەبییەکانی وەک شۆخان، کەویان، سەدەف، مەسلەحەت و چەندانی تردا بەشداری کرد. جیاواز لە ھەموو ئەدیبەکانی ئەو کاتە کە قووڵ چووبوونە سیاسەتەوە، سایە ڕاستگۆ مایەوە سەبارەت بە ژیانی گشتی و سیاسیی و نەچووە ھیچ بزووتنەوەیەکەوە. بۆ ٢٢ ساڵ کارمەند بوو لە کۆمپانیای نێودەوڵەتیی چیمەنتۆ و بەردەوامیش بوو لە کاری ئەدەبی. دواتر بانگھێشت کرا بۆ ڕادیۆوی نێودەوڵەتیی ئێران بۆ بەرھەمھێنانی دوو بەرنامەی «گلهای تازه» و «گلچین هفته» کە دەربارەی مۆسیقای فۆلکلۆری بوو.

دوای راپەڕینی ئێرانی ساڵی ١٩٧٩، ساڵێک لە زیندان مایەوە بەھۆی نووسینەکانییەوە. دوای دەرچوونی، دەستی بە کارکردن لەسەر کتێبی «حافز، لەلایەن سایە» کرد، کە لێکۆڵینەوەیەکی دێڕ بە دێڕی شیعرە جیاوازەکانی حافزە. لە ١٩٨٧دا، لەگەڵ خێزانەکەیدا چوونە کۆڵن لە ئەڵمانیا و ئێستا لەوێ دەژین.[٤]

بەیتێکی کورت لە شێعرەکانی ئێبتھاج:

نازدارەکەم، فرمێسکەکانت بسڕەوە
ھەستە لە باوەشی تەنھایی
تۆ لە ناو مندا دەژی و من لە ناو تۆدا
ئێمە ھیچ کات نامرین

[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سایه 90 ساله شد/ آفتابی تو که در سایه نهانی، سایه
  2. ^ "زندگینامه کامل هوشنگ ابتهاج و همسرش + زندگی شخصی و آثار". جدول یاب.
  3. ^ مرسلوند, حسن (1997). زندگینامه رجال و مشاهیر ایران (١٣٢٠ - ١٢٩٩ ه‌. ش) (بە فارسی). Vol. جلد ١ (دوم ed.). الهام. p. ٧٤. ISBN 9789646071018.
  4. ^ http://aftabnews.ir/fa/404[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  5. ^ ھەڵبژاردەی شێعرەکانی ئێبتھاج بە کوردی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]