ھونەری زگماکی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ھونەری زگماکی زاراوەیەکە کە دەدرێت بە کارە ھونەرییە خۆفێرکراوەکان، زۆرجار لە چوارچێوەی ھونەرە بینراوەکاندا، بە جەختکردنەوە لەسەر سادەیی لە جێبەجێکردن و خۆبەخشین لە خەیاڵی وێنەکە.

زۆرێک لە ھونەرمەندەکانی ھاوچەرخ مەیلیان نیشانداوە کە سوود لە شێوازی جوانکاریی باوی ھونەری سەرەتایی پۆڵ گۆگین وەربگرن. گۆگوین ڕووی لە سروشتی و ھێمادار کرد کە ئیلھامێکی لە ھونەری سەرەتایی دوورگەکانی ھاوایی وەرگرتووە، ھەروەھا ئاماژە بە کاریگەری ھونەری سەرەتایی دەکات لە تابلۆکانی ھونەرمەندانی فۆڤیست و تابلۆکانی ھێنری ڕۆسۆڕۆسۆ و پابلۆ پیکاسۆ، کە توخمەکانیان لە پەیکەرە ئەفریقییەکان وەرگرتووە، بە تایبەتی چاوی کراوە، سیماکانی دەموچاوی ھاوشێوەی ماسک و تێگەیشتنێکی تایبەت لە دیدگا، وەک لە تابلۆی "لێس دیمۆیزێل دی ئەڤینۆن"دا دەبینرێت، کە ھێمای دەستپێکردنی پیکاسۆ بوو بۆ ناو ھونەری کوبیزم.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ W.GAUNT, The Observer Book of Modern Art (London 1964)
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |