ھوتێل ئەوروپا (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بەرگی کتێب

هۆتێل ئەوڕوپا ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری دیار فەرهاد پیرباڵـەوە نووسراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ و لەلایەن دەزگای ئاراسەوە چاپی یەکەمی بڵاوکراوەتەوە و پێکهاتووە لە ٢٠٨ لاپەڕە و دواتریش لە ساڵی ٢٠١٧ ماڵی وەفایی چاپی دووەمی بڵاوکردۆتەوە. ڕۆمانەکە وەکو گێڕانەوەی ڕووداوێکە لە ژیانی نووسەر لە فەڕەنسا.

چیڕۆکی ڕۆمانەکە[دەستکاری]

چیڕۆکەکە باس لە ژیان و ئاوارە بوون دەکا لە فەڕەنسا، کارەکتەرە سەرەکییەکانی چیڕۆکەکە، محەمەدی حاجی زادە و مسیۆ لووسیانان، یەکێکیان مەلایەکی ئیسلامی ئێرانی ئاوارە، ئەوەی تریش جوولەکەیەکی دەوڵەمەندی دانیشتووی فەڕەنسا، کە شێوەیان لە یەک دەچێت. محەمەدی حاجی زادە، لەبەر ناخۆشی ژیان و ڕاوەدوونانی لەلایەن دەسەڵاتداران، هاتووە و بۆتە ئاوارەی فەڕەنسا. کەچی مسیۆ لووسیانا، کە کەسێکی دەوڵەمەندە و دانیشتووی فەڕەنسایە، دەیەوێ بچێتە ئێران و سەر لە خۆشەویستەکەی بدا، کە ماوەیەکی زۆرە بەجێیهێشتووە. سەرەنجام تێکەڵکێشی دروستدەبێ لە نێوان کەس، لە نێوان کلتوور. لە کۆتاییشدا چیڕۆکەکە بە نادیاری دەمێنێتەوە. بێژەری چیڕۆکەکە نازانێ و دڵنیا نییە کە ئایا ئەوەی کە ئێستا خۆی پیشاندەدا مسیۆ لووسیانا بێ بەڕاستی مسیۆ لووسیانایە، یاخود مسیۆ لووسیانا بە ناو و پاسەپۆڕتی محەمەدی حاجی زادە چۆتە ئێران بۆ سەردانی خۆشەویستەکەی، بەڵام محمدی حاجی زادە هەواڵی لێداوە و لەلایەن دەزگایە پاراستنەکان گیراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]