ھوا ڕانگ دو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھوا رانگ دو (بە ھانگۆل: 화랑도؛ بە ھانجا: 花郞道)، ھونەرێکی سەربازی کۆریـیە کە پەرەی پێدرا لە ساڵی ١٩٧٠ـکان لەلایەن (جوو بانگ لی) وە براکەی (جوو سانگ لی). (ھوا رانگ دو) فێریت ئەکات: (تەکنیکی جەنگ، چەک، ڕاھێنانی گیانی، زیادکردنی ڕۆشەنبیری، ھونەری تێڕانین (ڕاوەدونان).

سیستەمی پلە و پایە[دەستکاری]

سیستەمی پلە و پایە دابەشئەکرێ بۆ دوو ئاست، ئاستی یەکەم نۆ پلە و ئاستی دووەم دە پلە.

  • ئاستی یەکەم (یەکەم پلەی پشتێنی ڕەش)، دەست پێ ئەکات لە پشتێنی سپی بۆ پشتێنی نیو-ڕەش.

لە نزمەوە بۆ بەرز

  1. پشتێنی سپی: Moo Kub پلەی نۆیەم
  2. پشتێنی پرتەقاڵی: Pal Kub پلەی ھەشتەم
  3. پشتێنی زەرد: Chil Kub پلەی حەوتەم
  4. پشتێنی سەوز: Yuk Kub پلەی شەشەم
  5. پشتێنی مۆر: Oh Kub پلەی پێنجەم
  6. پشتێنی شین: Sa Kub پلەی چوارەم
  7. پشتێنی قاوەیی: Sam Kub پلەی سێیەم
  8. پشتێنی سوور: E Kub پلەی دووەم
  9. پشتێنی نیو-ڕەش Il Kub پلەی یەکەم
  • ئاستی دووەم دوای وەرگرتنی پشتێنی ڕەش نازناوی (جو کیو نیم) وەرەگری، ھەر پشتێنێکی ڕەش نازناوێکی ھەییە لەگەڵ ئاستی نازناوەکە

لە بەرزەوە بۆ نزم

  1. پلەی یەکەمی پشتێن ڕەش: Cho Dan نازناوەی Jo Kyo Nim
  2. پلەی دووەمی پشتێن ڕەش: E Dan نازناوی Kyo Sa Nim
  3. پلەی سێیەمی پشتێن ڕەش: Sam Dan نازناوی Sa Bum Nim
  4. پلەی چوارەمی پشتێن ڕەش: Sa Dan نازناوی Sa Bum Nim
  5. پلەی پێنجەمی پشتێن ڕەش: Oh Dan نازناوی Kwan Jang Nim
  6. پلەی شەشەمی پشتێن ڕەش: Yuk Dan نازناوی Do Sa Nim یان Dosa
  7. پلەی حەوتەمی پشتێن ڕەش: Chil Dan نازناوی Su Suk Kwan Jang Nim
  8. پلەی ھەشتەمی پشتێن ڕەش: Pal Dan نازناوی Kuk Sa Nim یان Chong Kwan Jang Nim یان Ki Nam Yum
  9. پلەی نۆیەمی پشتێن ڕەش: Gu Dan نازناوی Kuk Sun
  10. پلەی دەیەمی پشتێن ڕەش: Ship Dan نازناوی Do Joo Nim

مانای ھوا رانگ دو[دەستکاری]

Hwa، ھوا = Flower، گوڵ
Rang، رانگ = Man، پیاو
Do، دو = Way، ڕێگا

وەگێڕانی ئینگلیزی باو ئەبێتە (The Way of the Flowering Manhood؛ واتا: ڕێگەی پیاوەتی گوڵکردن) یان (The Way of the Flowering Knights؛ واتا ڕێگای قارەمانی گوڵکردن).

سەرچاوە[دەستکاری]