ھایلەندزی ڕۆژھەڵات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 25°00′S 147°00′E / 25.000°S 147.000°E / -25.000; 147.000

نەخشەی سرووشتی ئوسترالیا وێڕای زنجیرە چیا جیاکەرەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە دا

هایلەندزی ڕۆژهەڵات (بە ئینگلیزی: Eastern Highlands) بە مانای کوێستانەکانی ڕۆژهەڵات گەورەترین و ناسراوترین زنجیرەچیا و ناوچەی کوێستانی لە ئوسترالیایە. نێوی تەواوی ئەم ناوچە جوگرافیە زنجیرە چیای گەورەی جیاکەرەوەیە (بە ئینگلیزی: Great Dividing Range). هەروەها وەکوو مەڵبەندی کوێستانی ڕۆژهەڵات یان بەرزایەکانی ڕۆژهەڵاتیش دەناسرێ.


بەربڵاوی[دەستکاری]

زنجیرە چیاکە سەرتاسەری ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیای داگرتووە و درێژیەکەی دەگاتە ٣٥٠٠ کیلۆمەتر. ئەم زنجیرە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوینزلەند دەستی پێ کردووە و لە کەناری دەریا دا تاکوو دەگاتە ویلایەتی نیو ساوت وێلز ڕۆیشتوە و بە لاربوونەوەی بۆ لای ڕۆژاوا، باشووری ویلایەتی ڤیکتۆریاش دادەپۆشێ.[١]

ئەم زنجیرەچیایە وەکوو دیوارێکی سرووشتی کەناری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا لە ناوەندی ئەم وڵاتە جیا دەکاتەوە. لە لای ڕۆژهەڵاتی ئەم زنجیرەچیایە، ناوچەیەکی باریکی دەشتایی کە دەگاتە ئۆقیانووسی ئارام بوونی هەیە کە زۆر بە پیت و پڕ دانیشتووە. چەند شارێکی گەورەی وەکوو بریزبێن، گۆڵد کۆست و سیدنی لەم ناوچەیە دان. ڕۆژاوای ئەم زنجیرەیە ناوچەی نزمی ناوەندی ئوسترالیایە کە بەشی سەرەکی وڵاتەکە هەژمار دەکرێ. ئەم ناوچەیە کەم باران و وشکە و لە زۆربەی ناوچەکانی ، بەتاڵە لە دانیشتوان.


چیاکان[دەستکاری]

لە بەشە گرینگەکانی ئەم ناوچەیە دەکرێ باسی ئاڵپی ئوسترالیا بکەین، کە بەرزترین شوێنی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ. لە چیا بەرزەکانی تریش دەکرێ باسی چیا بەفرینەکان و هەروەها چیا شینەکان بکرێ.


چیاکانی ناوچەی باکوور بریتینە لەوانەی خوارەوە:

  • چیاکانی بونیا Bunya Mountains
  • چیای هۆتام Mt Hotham لە ڤیکتۆریا
  • چیا گوڵخانەییەکان
دیمەنێکی چیا جیاکەرەوەکان لەڤیکتۆریا
دیمەنێکی تری چیا جیاکەرەوەکان لەڤیکتۆریا

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ لە ویکی ئینگلیزیەوەGreat Dividing Range
  • نەخشەی چیا جیاکەرەوەکان و ئوسترالیا[١]
  • مێژووی دۆزینەوەکانی سەر زنجیرە چیا جیاکەرەوەکان [٢]