ھاکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ھاککەر (سکیوریتی کۆمپیوتەر)ەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Backlit keyboard.jpg

ھاکەر ئەو کەسەیە کە دەتوانێت چەند کردارێکی نائاسیی ئەنجام بدات کە ھەموو خەڵک پێی ناکرێت وە دەشتوانێت پارێزگاری لە سیستەمەکان بە پێی شارەزاییان. گەیشتن بە شوێنێکی نایاسایی و کۆنترۆڵ کردنی شوێنەکە ئەوە مانای ئەوەیە ئەو شوێنەی ھاک کرد (بڕی) ھاک کردن لە زمانی کوردی لە بڕین نێزیکە ئەگەر سایتێک ھاک بکەی واتە سایتێکت بڕی. ئینجا چ سایت بێت چ کۆمپوتەر بێت چ ئەکاونتێک بێت چ نێتوڕکێک بێت ھاکەر کەسێکی شارەزایە لە چەند سیستەمێک و بە پێی لێکدانەوە و تێکەڵ کردنی شتەکان و بەکار ھێنانی چەند پێداویستیەک دەتوانێت کرداری بڕین ئەنجام بدات.


کڵاو سپییەکان[دەستکاری]

وایت ھات (کڵاو سپیەکان) کڵاو سپیەکان ئەو ھاکەرانە دەگرێتەوە کە بە مەبەستی خراپ کۆنترۆڵ و دەستکاری سیستەمەکان ناکەن بەڵکو خاوەن سیستەمەکە ئاگادار دەکەنەوە لەو ھەڵانەی ھەیەتی جگە لەوەش ھەوڵی پاراستنی سیستەمەکان دەدەن و زانیاری پاراستن بڵاو دەکەنەوە security information بە زمانی عەرەبی پێی دەڵێن (أمن معلومات) لە ھەمان کات دا ھاکەری کڵاوسپی وایت ھاک توانای کاول کردنی سیستەمەکەشی ھەیە بەڵام ئەو کارە ناکەن وەک بڵێی بە ڕەوشتن (ھکر أخلاقی) وە ئەوان کاری نایاسایی ناکەن بەداخەوە ئەوانە لە ناو کورد ڕێژەیان زۆر کەمە!

کڵاو ڕەساسی[دەستکاری]

ھاکەری گرێی ھات کڵاو سلڤەر (ڕەساسی) ئەو ھاکەرانە ھەڵسوکەوتیان لە نێوان ھاکەری وایت ھاک و بلاک ھاتە، ئەوانە لە کاتی ھاک کردن ئەگەر بزانن کارەکەیان سوودی ھەیە بۆ خۆیان و بۆ ناوبانگیان ئەنجامی دەدەن بە چاک و خراپەوە و زۆربەی کات دزی دەکەن وەک دزینی ماستەر کارد لە ناو سایتەکان بەڵام ئەگەر شتێک سوودی نەبێت بۆیان خۆیان پێوە ماندوو ناکەن و دەستی لێ دەپارێزن و کاولی ناکەن.. واتە لەسەر ھەوەس کار دەکەن زۆر کاتیش لە یاسا و پۆلیس دەترسن..

کڵاو ڕەشەکان[دەستکاری]

بلاک ھات ھاکەر (کڵاو ڕەشەکان) ئەو ھاکەرانە بە جۆرە ترسناکەکە لە قەڵەم دەدرێن و بە ھیچ شێوەیەک حساب بۆ ھیچ ناکەن و ئەوەی بێتە پێشیان دەیفەوتێنن ئەوەی ناوی سۆز بێت نیانە و ھەرچی بۆیان بڕەخسێت کۆنترۆڵی دەکەن و کاولی دەکەن بە چاک و خراپەوە وەک ھاکی ماڵپەڕ و سێرڤەر - نێتوڕک - ئیمەیل و ئەکاونت - کۆمپیوتەر - زانیاری دزین - ھتد...