ھاوپەیمانی نیشتمانیی عێراق
| ھاوپەیمانی نیشتمانیی عێراق | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ |
| وڵات | عێراق |
| ئایدۆلۆژیای سیاسی | شیعە |
ھاوپەیمانی نیشتمانیی عێراق یان ھاوپەیمانی نیشتمانیی شیعەکان ھاوپەیمانییەکی سیاسی عێراقە کە لەلایەن ئیبراھیم جەعفەری، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقەوە لە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٠٩ ڕاگەیەندرا،
ھاوپەیمانی نیشتمانی بە تەواوکەری ھاوپەیمانی یەکگرتووی عێراق دادەنرێت کە زۆربەی بزووتنەوە شیعەکانی وڵاتەکەی لەخۆگرتبوو. ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بە سەرۆکایەتی ھوومام حەموودی، حیزبی چاکسازی بە سەرۆکایەتی ئەلجەعفەری، ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، ڕێکخراوەی بەدر بە سەرۆکایەتی ھادی عامری، حیزبی فەزیلەتی ئیسلامی لەخۆدەگرێت و بلۆکی موستەقیلون، جگە لە کەسایەتی دیکە. جەعفەری لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ڕای گەیاند کە گرووپە نوێیەکە تائیفەگەری ڕەتدەکاتەوە، ھەرچەندە زۆرینەی ڕەھای ئەندامەکانی شیعەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |