ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەانە
ناوبڕC4JR
دروشمیارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان ھەیە
دامەزران٢٠١٩
جۆرتۆڕی ڕیکخراوی ناحکومی
دەڤەری خزمەت
 کوردستان،  عێراق
وێبگەwww.c4jr.org

ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (بە ئینگلیزی: Coalition for Just Reparations؛ کورت دەکرێتەوە بۆ C4JR) ھاوپەیمانێتیی نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقییە کە سەر بە زمان و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی ناو عێراقن. ھاوپەیمانێتییەکە پشتگیریی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان و قوربانییانی دیکەی ئەو تاوانانە دەکات کە لە ماوەی ململانێی چەکداریی سەردەمی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا لە عێڕاق و سووریادا ڕوویان داوە.[١][٢]

بیرۆکەی دامەزراندنی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەگەڕێتەوە بۆ دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە ھەر لە سەرەتاوە ئەرکەکانی بنیاتنانی ھاوپەیمانییەکەی گرتووەتە ئەستۆ و توانیوێتی ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق درووست بکات بۆ بوون بە ئەندام لە ھاوپەیمانییەکەدا.[٣]

بیروباوەڕە سەرەکییەکانی ھاوپەیمانێتییەکە[٤][دەستکاری]

  • ڕێزگرتن لە مافە مرۆیییە نێودەوڵەتییەکان،
  • شکۆی خۆڕسکی مرۆڤ،
  • یەکسانیی ڕەگەزی
  • قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ مافی خۆیانە قەرەبوو بکرێنەوە.
  • کۆمەڵگەی مەدەنیی
  • ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەبێ گوێدانە جیاوازییە تایەفی، ئایینی، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتیی، ئایدۆلۆژی و جیاکارییەکانی دیکە دەتوانن یاسای نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی قوربانییەکان بەکار بھێنن.
  • یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانە
  • پێویستە قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤەوە کاری ھەرەلەپێشینە بێت، نەک ھەر تەنیا بۆ ئەو دەوڵەتانەی پێشێلکارییەکان تیایاندا ڕوویان داوە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵکی جیھانیش.
  • بێویستە ھەر بەرنامەیەکی پەیوەست بە دۆخی قوربانییانەوە کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی زیانەکانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤە قوربانییانی لێ ئاگادار بکرێتەوە و لەلایەن ئەوانیشەوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و قوربانییان خۆیان لە کات و شێوازێکی گونجاودا ڕەزەمەندی لەسەر بدەن.

ئامانج[دەستکاری]

ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە ئامانجی بنیاتنانی بەرنامەیەکی گشتگیری قەرەبووکردنەوەیە، کە دەوڵەت پاڵپشتیی دارایی بکات و بۆ ھەموو قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ بێت، کە لە ماوەی ململانیی چەکداریی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە عێراقدا ڕوویان داوە. ھاوپەیمانێتییەکە دەیەوێت دڵنیا بێت کە قەرەبووەکان دەگەنە بەوانەی ئەوانەی مەبەستیانن و شایەنیانە، ئەوەیش لەڕێی چاودێریکرنی جێبەجێکردنی یاساکانی ئێستا و داھاتووەوە کە تایبەتن بەو بوارە.[٥]


بۆیە، ئامانجە لەپێشینەکانمان ئەمانەن:

  • یەکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقی لەسەر بابەتی قەرەبووکردنەوە،
  • سازدانی دیالۆگ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەم قەرەبووکردنەوەیەوە لە عێراقدا،
  • فەراهەمکردنی چوارچێوەیەک بۆ دیبەیت و گفتوگۆ لەسەر قەرەبووکردنەوەکان لەسەر بنەمای یاسای مافەکانی مرۆڤ،
  • ئاسانکردنی هاتنەناوەوەی قوربانییان بۆ ناو گفتوگۆکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەکان، جا گفتوگۆکان لە هەر قۆناغێکدا بن،
  • ڕوونکردنەوەی گرنگیی قەرەبووکردنەوەکان بۆ ڕای گشتی.

ھۆکاری درووستکردنی ھاوپەیمانییەکە[دەستکاری]

دروستبوونی ململانێ سەربازییەکانی داعش لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ عێراق دا، ھۆکار بوو بۆ تەشەنەکردنی توندوتیژی بەخێرایییەکی زۆر. ئەوەش بووە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ٣٠ ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی و برینداربوونی ٥٥٠٠٠ ھاووڵاتی، ھەروەھا زیاتر لە ٣ میلیۆن ھاووڵاتی سڤیل زێدی خۆیان جێ بھێڵن.[٦]

ئەوەی ھاوپەیمانییەکە بە کاری لەپێشینەی خۆی دەزانێت بریتییە لە کارکردن بۆ ھێنانی تاوانکارییەکانی داعش بۆ بەردەم دادگا. ژمارەیەکی زۆر لە قوربانییان بوونەتە قوربانیی دەستی ئەو تاوانانەی لەلایەن کەسانێکەوە کراون کە ناتوانرێت بھێنرێنە بەردەم دادگا لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە یان لەژیاندا نەماون یان نەناسراون. ھۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە دادگاکانی تاوان بەشێوەیەکی گشتی ناگونجێن بۆ دابینکردنی قەرەبووکردنەوەکان بۆ ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانیی ململانێ چەکدارییەکان.[٧]

سزای یاسایی تاوانباران دەکرێت وەک دڵدانەوەی زیانلێکەوتووان تەماشا بکرێت، بەڵام ئەم ھاوپەیمانییە لە باشترین حاڵەتدا تەنیا دەتوانێت قەرەبووکردنەوەی مادی بۆ قوربانییان بەدەست بھێنێت.[٨]

بۆیان گاڤرلۆڤج سیمینارێک دەربارەی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە پێشکەش دەکات بۆ ڕێکخراوەکەنی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی لە لقی سلێمانیی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ.

بنیاتنانی ھاوپەیمانێتییەکە[دەستکاری]

ھاوپەیمانێتییەکە ٣١ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆ کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی قوربانیانی ململانێکانی سەردەمی داعش لە عێراقدا.[١][٩] لە ساڵی ٢٠١٩ بە چوار قۆناخ درووست کراوە،[١٠] کە بریتین لەمانە:

یەکەم: بنیاتنانی پەیوەندیی[دەستکاری]

پەیوەندییکراوە بە چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقی بەمەبەستی بانگھێشکردنیان بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی خستنەڕووی زانیاری دەربارەی ھاوپەیمانییەکە، کە دەکرێت ببن بە ئەندام تێیدا. بۆ ئەو مەبەستەش سێ کۆبوونەوەیان لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک بۆ مەبەستی گەیاندنی زانیاری ئەنجام داوە و تیایاندا داوای ھاوکاری لە زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ھەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق کراوە.

دووەم: کۆکردنەوەی زانیاریی[دەستکاری]

ڕاپرسی نێرداروە بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە کۆبونەوەکانی پێشوودا دەستنیشان کراوبوون. ئەو ڕاپرسییە بۆ زانینی بۆچوونی ئەو کەسانە لەسەر سێ دۆکیومێنتە سەرەکییەکە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ئامادەکراوە، کە بریتین لە نووسراوی بۆچوون و ھەڵوێستەکان لەسەر قەرەبووکردنەوەکان، پەیماننامەی دامەزرێنەران، پلانی چالاکییەکان. دواتر وەڵامی ڕێکخراوەکان وەرگیراونەتەوە و شیکارییان بۆ کراوە.[٣][١١]

سێیەم: ڕێکەوتن[دەستکاری]

ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بە فەرمی ڕاگەینرا
ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بە فەرمی ڕاگەینرا[بەستەری مردوو] و ئامادەبووان بەشداریان کردن لە پانێڵێکی گفتوگۆی کراوەدا.

سوود لە وەڵامەکان وەرگیراوە بۆ دانانی ڕەشنووسی سەرەتایی سێ دۆکیومێنتە بنچینەییەکەی ھاوپەیمانێتییەکە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کە دواتر گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ لەگەڵ ڕێکخراوەکان کراوە.[١٢] لە کۆنفراسێکدا کە لە ڕۆژانی ٥ و ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بەستراوە، دۆکۆمێنتە سەرەکییەکانی ھاوپەیمانێتییەکە لەلایەن ٢٥ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە قبووڵ کران و بەفەرمی ھاوپەیمانێتییەکەیان ڕاگەیاند.[١][٣][١٣][١٤]

چوارەم: ئەنجامدانی چالاکیی[دەستکاری]

ئەندامان بەناوی ھاوپەیمانییەکەوە ژمارەیەک چالاکی و کاری داکۆکییکردن و کەمپین ئەنجام داوە، لە ڕێی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی و کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکەوانە نێودەوڵەتییەکانی ناو عێراق (دیپلۆماتکار و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ھتد…) گفتوگۆ لەگەڵ سیاسەتمەدار و سەرکردە ناوچەیییەکان کراوە.[٢][١٥]

پرۆژە یاسا[دەستکاری]

ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە لەماوەی کاردکردنیدا توانیوێتی پرۆژەیاسایەک بۆ فەراھامکردنی قەرەبوو بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی ئامادە بکات، ئەویش بریتییە لە یاسای قەرەبووکردنەوە بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسیی پەیوەندییدار بەو ململانێیانەوە کە لە سەردەمی داعشدا لە عێراق ئەنجام دراون[١١][١٦]

وتاری بۆیان گاڤرلۆڤج لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. بە فەرمی.

ئەندامان[١٣][دەستکاری]

لە ئێستادا ٣١ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقی ئەندامن لە ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە.[٩][١٥][١٦][١٧] کە پێکھاتوون لەو ڕێکخراوانەی خوارەوە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب بۆر, گولێی (١٥-١١-٢٠١٩). "Civil Society in Iraq and the Kurdistan Region Launch the 'Coalition for Just Reparations'". Retrieved 9-7-2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  2. ^ ئ ا "25 منظمة تتحالف لتشكيل C4JR وتعويض الناجين من العنف الجنسي المرتبط بالنزاع". ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠. Retrieved 10ی Augustی 2020 – via ايزيدي ٢٤. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ Jiyan Foundation for Human Rights, دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٨-١١-٢٠١٩). "The Coalition for Just Reparations (C4JR)". Archived from the original on 10ی Augustی 2020. Retrieved 9-7-2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archivedate= (help) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ دەربارەی ھاپەیمانییەکە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئامانجەکانی ھاوپەیمانێتییەکە
  6. ^ Report on the Protection of Civilians in Armed Conflict in Iraq: 6 July – 10 September 2014
  7. ^ بۆر, کولێی (٦–٢٠١٩). "Reforming Legal Responses to Conflict-Related Sexual Violence in Iraq and the Kurdistan Region Conflict Research Small Grants Programme". Retrieved 9-7-2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); line feed character in |title= at position 95 (help) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "ھۆکاری درووستکردنی ھاوپەیمانییەکە". Retrieved 29ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ ئ ا ئێڤانس, کلێر (٣-١٢-٢٠١٩). "Nineveh Plains Transitional Justice Report: November". Retrieved 12-7-2020 – via International Christian Concern. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  10. ^ قۆناغەکانی بنیاتنانی ھاوپەیمانێتییەکە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ ئ ا دۆکیومێنتەکانی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە
  12. ^ ئ ا "منظمة السلام والحرية تشارك في تطوير إستراتيجية التحالف لـC4JR". Archived from the original on 10ی Augustی 2020. Retrieved 03-08-2020 – via ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archivedate= (help) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ئ ا ئەندامانی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە
  14. ^ ئ ا WoLA, ڕێکخراوی ھاریکاریی یاسایی ژنان (٦-١١-٢٠١٩). "dvocate for comprehensive reparations for all victims of gross human rights violations perpetrated during the ISIS conflict in Iraq". Retrieved 19-6-2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  15. ^ ئ ا "SURVIVORS OF ISIS SEXUAL VIOLENCE CONTINUE TO WAIT ON LEGISLATION, SAY NGO GROUPS". 2020-07-14. Retrieved 2020-07-30 – via NRT Digital Media. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ ئ ا ب "پێویستمان بەوەیە لەبارەی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانەوە بدوێین". 01-06-2020. Retrieved 03-08-2020 – via ڕێکخراوی ئێزدی بۆ بەبەڵگەکردن. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ ئ ا "بيان صحفي - العراق". 2020-07-30. Archived from the original on 10ی Augustی 2020. Retrieved 02-08-2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archivedate= (help) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]