ھاوپەیمانیی شارستانییەتەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هاوپەیمانی شارستانییەتەکان

United Nations Alliance of Civilizations

جۆر ڕێکخراوی نێودەوڵەتی
دامەزراندن ٢٠٠٥
تیشک خستنە سەر فێرکردن، لاوان، ڕاگەیاندن و کۆچکردن
ڕێگاکان پەیوەندییەکان، پەروەردەکردن، گفتوگۆکردن
ماڵپەڕ www.unaoc.org

هاوپەیمانی شارستانیەتەکان (بە ئینگلیزی: (Alliance of Civilizations (AoC)، ساڵی ٢٠٠٥ دامەزرا، بە دەستپێشخەری هەردوو حکومەتی تورکیا و ئیسپانیا، ولە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، پێگەیەکی جیهانی هەیە کە پاڵپشتکراوە بە شێوەیەکی گشتی، خۆی ئەبەینێتەوە لە دامەزراندنی پردێکی هاوبەش بۆ لێک تێگەیشتن و هاوکاری بنیاتنەر لە نێوان ڕۆشنبیرییە جیاوازەکان لە ڕێگەی ڕیزگرتنی گفتوگۆوە.

و دەستپێشخەرەکانی ئەم هاوپەیمانییە ئەیانەوێت کۆتایی بهێنن بە حوکمدانی پێش وەخت بەسەر نەتەوەکاندا و هەروەها چەسپاندنی لێخۆشبوون و ڕێزگرتنی بەرامبەر بۆ بنەما و بیروباوەڕەکان تا کۆتایی بە توندوتیژی بهێنرێت بە هەموو شێوەکانی. و هاوپەیمانی شارستانییەتەکان لە ماوەیەکی کەمدا وەک ئامڕازێکی سوودمەند ڕۆڵی بینیووە لە ڕاستکردنەوەی تێگەیشتنی سلبی کە لە نیوان جیهانی ڕۆژئاوا و ئیسلامییدا.

لەسەر ئاستی سیاسی ئامانجی هاوپەیمانی شارستانیەتەکان ئاسانکردنی دامەزراندنی پەیوەندی و گڤتوگۆیە لە نێوان کەسایەتییە ئایینی و سیاسی و ڕاگەیاندنەکان و کەسایەتییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگەی سێیەم نییە، بەڵکو لە هەموو ئاستێکدا ئیش دەکات بۆ یارمەتی باشکردنی بارودۆخەکان لە پێناو زانین و تێگەیشتنێکی گەورە لە نێوان بڕیاردەرەکانی ڕۆشنبیری و ئایینە جیاوازەکاندا.

دامەزراندن[دەستکاری]

چەپ: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا
ناوەڕاست: بان کی مۆن، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕاست: زاپاتیرۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا

هاوپەیمانی شارستانیەتەکان دامەزرا ساڵی ٢٠٠٥دا، بە دەستپێشخەری هەردوو حکومەتی تورکیا و ئیسپانیا، و بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا زاباتیرۆ بیرۆکەی ئەمەی خستە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەیلوولی ٢٠٠٤ بۆ سەرکەوتن بەسەر خراپ تێگەیشتن لە نێوان ڕۆژئاوا و جیهانی ئیسلامییدا. ئەم دەستپێشخەرییەش لە دوای تەقینەوەکانی مەدرید هات لە هەمان ساڵدا کە ١٩١ کەس بوونە قوربانی.

پاشان سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم هاوپەیمانییە دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی جیهانی ئیسلامی بە رۆژئاواوە و ساڵی ٢٠٠٥ نەتەوە یەکگرتووەکان بیرۆکەکەی گرتە دەست، و کۆمەڵێک لە ئاستی بەرزدا پێک هێنرا لە لایەن ئەمینداری گشتی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان کوفی عەنانەوە بۆ دۆزینەوەی ڕەگەکانی جەمسەرگیری لە نێوان کۆمەڵگە و ڕۆشنبیرییەکانی ئێستادا، و ڕاسپاردن بە بەرنامەیەکی چالاک بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم کێشەیە، و کۆمەڵە ئاست بەرزەکە لێکۆڵینەوەکەیان پێشکەش کرد و بڵاوکرایەوە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦.

لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٧، جۆرج سامبیۆ دانرا وەک نوێنەری هاوپەیمانی شارستانیەتەکان بە یارمەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن تا سەرکردایەتی قۆناغی جێبەجێکردنی ئەم هاوپەیمانییە بکات، و ئێستا ئەم هاوپەیمانییە لەلایەن زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە پاڵپشتی ئەکرێت.

سێیەم یانەی هاوپەیمانی شارستانییەتەکان لە بەڕازیل

یانەکانی هاوپەیمانییەکە[دەستکاری]

ساڵانە کۆنگرەیەکی جیهانی ئەبەسترێت بۆ یانەی هاوپەیمانی شارستانییەتەکان؛ کە ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆک وەزیران و سەرکردە سیاسییەکان و نوێنەری ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان و هەرێمییەکان و کۆمەڵگە مەدەنی و دام و دەزگاکان بەشداری تێدا دەکەن، لە پێناو لێکۆڵینەوەی ڕێگەکانی ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییە زیادبووەکانی نێوان دەوڵەت و ڕۆشنبیرییەکانی جیهان لەسەر ئاشتی و ئاسایشی دەوڵەتەکان، و لە پێناو لێکۆڵینەوەی ڕێگە نوێکانی لێک تێگەیشتن لە نێوان ڕۆشنبیرییە هەمەجۆرەکاندا.

وڵاتە بەشداربووەکان[دەستکاری]

؛ئەورووپا

؛ئەمریکا

؛ئەفریقا

؛ئاسیا و ئووقیانووسیا

ئامانجەکانی هاوپەیمانییەکە[دەستکاری]

جۆرج سامپیۆ، نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوپەیمانی شارستانییەتەکان، ئەدوێت لە یانەی ٢٠٠٩ لە ئیستەنبوڵ
  • بەرەو پێشبردنی تۆڕێکی هاوپەش لەگەڵ دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی کەرتی تایبەت کە بەشدارن لەگەڵ هاوپەیمانی شارستانییەتەکان لە ئامانجدا لە پێناو بەهێزکردن و کاردانەوەی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها پاڵپشتی کردن و دەرخستنی ئەو پڕۆژانەی کە لێک تێگەیشتن و ڕێکەوتن بەهێزدەکەن لە نێوان ڕۆشنبیرییەکاندا لەسەر ئاستی جیهان، و بە تایبەت لە نێوان کۆمەڵگە ئیسلامییەکان و کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکان، و ئەبێت ئەم پڕۆژانە پەیوەندیدار بن بە چوار بوارە سەرەکییەکەی هاوپەیمانییەکە کە ئەوانیش لاوان و فێرکردن و ڕاگەیاندن و کۆچکردنن.
  • دامەزراندنی پەیوەندی و ئاسانکردنی گفتوگۆ لە نێوان کۆمەڵەکان کە ئەتوانرێت ببنە هێزێک بۆ هاوسەنگی و لێک تێگەیشتن لە ماوەی تەنگەژە بەهێزەکاندا لە نێوان ڕۆشنبیرییەکان، لە هەوڵی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەدا، هاوپەیمانی شارستانیەتەکان هەڵدەسێت بە دەرخستن و پاراستنی سۆنگەیەکی جیهانی لە ڕێگەی هەڵبژاردنی چالاکییەکانیەوە، لە هەمان کاتدا گرەنتی دانی ئەولەویەت دەدات بە دڵنیایی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگە ئیسلامییەکان و کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکان، بەو بڕواییەی جەمسەرگیری و ترسی نێوان ڕۆشنبیرییەکان ئەگاتە ئاستێک لە ناو کۆمەڵگاکاندا کە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و جێگیربوونی نێودەوڵەتی دەکەن.

کۆمەڵی ئاستی بەرز[دەستکاری]

کۆمەڵێک لە ئاستی بەرز پێک هێنرا لەلایەن ئەمینداری گشتی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دوای وتوێژ لەگەڵ هەردوو سەرۆک وەزیرانی تورکیا و ئیسپانیا، ئەم کۆمەڵە کە لە بیست کەس پێک هاتوون لە سەرکردە دیارەکانی بواری سیاسی و ئەکادیمییەکان و سەرکردەی کۆمەڵگە مەدەنییەکان دەزگاکانی ڕاگەیاندن و داراییە نیودەوڵەتییەکان لە هەموو ناوچەکانی جیهان، سەرپەرشتی ئاڕاستەکردنی ئیشەکانی هاوپەیمانی شارستانییەتەکان دەکەن، و ئەم کۆمەڵە لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ تا تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ پێنج جار کۆبۆوە و لە کۆتاییدا گەیشتە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک کە لە ڕێگەیەوە ئەولەویات دانرابوو بۆ پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگە ئیسلامییەکان و کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکان. سەرکردایەتی کۆمەڵەکە لەلایەن دوو پڕۆفیسۆری تورکی و ئیسپانی بەشداربووەوە دەکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]