بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھاوپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوپا
ڕێکخراوی ھاوپاییی نەتەوەییی کوردستان
Organîzasiyonî Hawpayîy Neteweyîy Kurdistan
دروشم«کوردستان بۆ کورد»
دامەزرا لە٢٠ی ئاداری ٢٠٢٠؛ ٥ ساڵ پێش ئێستا
پێگە سەرەکییەکان ھەولێر، ھەرێمی کوردستان
ئایدۆلۆجیاکوردایەتی
ھەستی دژەعەرەب
ھەستی دژەئێرانی
ھەستی دژەتورک
ھەستی دژەئاشووری
دژە سامییەت
یەکگرتووییخوازی
نازیزمی نوێ
جێگای سیاسیڕاستڕەوی تووندڕەو
ڕەنگە فەرمییەکان  ڕەش   سپی
ماڵپەڕ
2025-01-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
ئاڵای حیزب
Hawpa_Organization_Logo

ھاوپا (بە کوردی: ھاوپا, romanized: Hāwpa، ودق: 'هاوبەش یان کەسێکی هەمان جۆر') کە بە ڕێکخراوی سۆسیالیستی نیشتمانیی کوردی ناسراوە (PSNK) (ŘSNK)، ڕێکخراوێکی کوردی نیۆنازی (نازییەتیی نوێ)[١][٢] و دژە حکوومەتە و بنکەکەی لە ھەرێمی کوردستانە. پارتەکە لە کاتی نەورۆزدا لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە و بارەگاکەی لە ھەولێرە.

ھاوپا ھەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ پەرەپێدانی باوەڕەکەیان کە پێویستە عەرەب لە ھەرێمی کوردستان دەربکرێت، ھەروەھا بانگەشە بۆ جینۆسایدکردن (ڕەشەکوژی/کۆمەڵکوژی)ـکردنی تورکمان و ئاشوورییەکان دەکات.[٣][٤][١] پێشتر ئەم گرووپە لەلایەن ڕێکخراوە ئاشوورییەکانەوە ڕەخنەیان لێگیرا بەھۆی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە لە دژی کەمینە نەتەوەیییەکان لە عێراق کە سووتەمەنیی ئاگرخۆشکەرە بۆ ھەڵمەتەکانی تۆقاندن و ترساندن و دەستبەسەرداگرتنی زەوییە.[٥]

ڕیشەناسیی وشە

[دەستکاری]

لە کوردیی سۆرانیدا وشەی «ھاوپا» بە مانای «ھاوبەش/ھاوجۆر/ھاوڕەگەز» دێت.[٦]

ئایدۆلۆژیا

[دەستکاری]

ئایدۆلۆژیا (بیرۆکە)ی ھاوپا سەر بە ھەڵوێستی سێیەمە و ھەوڵ دەدات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی یەکێتیگەرایی لە ژێر یەکڕیزیی کورددا. وە گرووپەکە سەرچاوەی خۆی لە حیزبی ھیوا (١٩٣٩-١٩٤٦)ی ڕەفیق حیلمی و حیزبی کاجیک (١٩٥٩-١٩٧٥)ەوە وەرگرتووە، کە ھەردووکیان لەسەر بنەمای بیرۆکەی فاشیستی و نازی دامەزراون.[٦]

ھاوپا بە ئاشکرا دژە حکوومەتە و دژی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانە. بەشێک لە ئایدۆلۆژیای ڕاگەیەندراوی گرووپەکە، «ھاوپاییزم»ـە کە ھەوڵدەدات ناسیۆنالیزمیی دواکەوتووی کوردی دوای ١٩٤٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نەھێڵێت.[٧][٨] «ھاوپاییزم» ڕۆشنبیریی مۆدێرنی جەماوەری کورد ڕەتدەکاتەوە، بەو پێیەی ئایدۆلۆژیاکەی پێی وایە ڕۆشنبیرانی ئەمڕۆ لە کوردستان نیھیلیست (ھیچخوازی) و چەپن.[٧] بەشێکی زۆری ئایدۆلۆژیای ئەم گرووپە لە ڕەمزی نافیع وەرگیراوە کە کوردێکی باشووری کوردستان بوو و لە ساڵی ١٩٤٣ بە ھاوکاریی دوو ئەفسەری سوپای ئەڵمانیا سەرکردایەتیی ئۆپەڕاسیۆنی مامۆتی کردووە.[٧][٩] گرووپەکە پێشتر ساڵی دامەزراندنی خۆیان بە ساڵی ١٩٤٣ ناوزەد کردووە، ئەو ساڵەی کە ڕەمزی نافیع سەرکردایەتیی ئۆپەڕاسیۆنی مامۆتی کردووە.[١٠]

گرووپەکە بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی بەکارھێنانی پڕوپاگەندە لە سۆشیال میدیادا دەگاتە ئامادەبووان.[١٠] گرووپەکە لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانییەوە ئەو باوەڕەیان بەرەوپێش بردووە کە دەبێ عەرەبەکان لە ھەرێمی کوردستان دەربکرێن، لە کاتێکدا تورکمان و ئاشوورییەکانیش جینۆساید (کۆمەڵکوژ) بکرێن.[١١] بە تایبەتی، گرووپەکە پێشتر بابەتی ھێرشبەرانەی دژی ئاشوورییەکان بڵاوکردۆتەوە، لەوانە ئینکاریی بەردەوامی ئاشوورییەکان و بە ھەڵە ناونانی کۆمەڵگاکە بە نەستوورییەکان، ھەروەھا داوای ھەڵوەشاندنەوەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە ئاشوورییەکان دەکات و داوای ڕێگریکردن لە ئاھەنگە کولتوورییەکانیشیان دەکەن.[٦] ھەروەھا ڕەخنە لەم گرووپە گیراوە بەھۆی ساختەکردنی مێژووی ئاشوورییەکان.[٣][٥]

ھێماسازی

[دەستکاری]

ئاڵای حیزب لە لافیتەیەکی ڕەش پێکدێت کە لە ناوەڕاستیدا بازنەیەکی سپی ھەیە؛ لە ناوەوەی بازنەی سپیدا خۆری کوردە کە لە ناوەڕاستیدا سواستیکایەکی تێدایە. ئەو حیزبە بانگەشەی ڕەتکردنەوەی باوەڕی نیۆ-نازیزمی کردووە و ڕایگەیاندووە کە سواستیکا لە ئاڵاکەیدا لەسەر بنەمای ئەوەیە کە ڕەمزێکی کۆنی کوردە.[١٢]

مێژوو

[دەستکاری]

ھاوپا بۆ یەکەمجار لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٠ دامەزرا.[١٣] لە ساڵی ٢٠٢٣ ھاوپا بە فەرمی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە تۆمار کرا؛ گرووپەکە پێشتر ھیچ دانپێدانانێکی یاساییی نەبووە. ھەروەھا ئەو گرووپە لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەک ئومێد خۆشناوی پارێزگاری ھەولێر کۆبوونەتەوە.[١٤][١٥] لە ھەمان ساڵدا گرووپەکە لە ئاھەنگەکانی نەورۆز لە ئەستەنبوڵ ئامادەبوون، لەوێ بەھۆی ئەنجامدانی سڵاوی نازییەکان بوونە سەردێڕی ڕۆژنامەکان.[١]

ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فیدراسیۆنی ئاشووری لە ئەڵمانیا (ZAVD) و فیدراسیۆنی لاوانی ئاشووریی ئەورووپای ناوەڕاست (AJM) تانەیەکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و ھاوپایان سەرکۆنە کرد. ڕێکخراوەکان داوایان لە یەکێتیی ئەورووپا و کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکان کردووە، ھاوپا سەرکۆنە بکەن و دەسەڵاتدارانی کورد لەو بارەیەوە ئاگادار بکەنەوە.[١٥] لە ھەمان مانگدا گرووپەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیییان لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە و داوای قڕکردنی ئاشوورییەکانیان کرد.[٥] لە مانگی ئەیلوولدا، گرووپێکی تێلێگرام کە پەیوەندییان بەو ڕێکخراوەوە ھەیە، گەنجانی کورد، بە بیانووی شوێنی کۆبوونەوەی نەستوورییەکان و دژە کورد بوون، داوای تووندوتیژییان لە دژی شوێنەکانی پەرستنی مەسیحییەکان کرد.[١٦][١٧]

ھەروەھا ئەو گرووپە لەگەڵ «کوردێن ناسیۆنالیست» کە ڕێکخراوێکی دیکەی ڕاستڕەوی توندڕەوی کوردییە، پەیوەندییان ھەبووە.[١٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 Manduz، Selda. «Karanlık bir fikrin temelleri açığa çıktı: 'Kurden Nasyonalist'in kökeni kime dayanıyor?». Demokrat Haber - Bağımsız, Alternatif, Özgür Haberler (بە تورکی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. «ھاوپا و نازییەت». Hawpa. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. 1 2 . ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥. لاپەڕە ٨ http://www.aina.org/reports/etsofiaith.pdf. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:4» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  4. «ئاشوورییەکان». Hawpa. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. 1 2 3 «KRG acknowledges Kurdish group calling for extermination of Assyrians». The Assyria Post (بە ئینگلیزی). ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:7» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  6. 1 2 3 Aprim، Fred (تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «Wayback Machine» (PDF). fredaprim.com (بە English). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:1» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  7. 1 2 3 Rojevakurd (١ی ئازاری ٢٠٢٤). «Nasyonal-Sosyalîstê Kurd Remzî Nafî». Rojevakurd (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  8. «هاوپا و نازییەت». Hawpa. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  9. {{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  10. 1 2 «Diyarbakır Newroz'unda Ortaya çıkan 'Kurden Nasyonalist'in Kökeni Kime Dayanıyor?». Serhat News (بە تورکی). ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:8» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  11. «ئاشوورییەكان». Hawpa. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  12. «هاوپا و نازییەت». Hawpa. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  13. «منظمة هاوبا». Hawpa. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. {{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  15. 1 2 SyriacPress (١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥). «Assyrian Organizations Condemn Kurdish Regional Government's Recognition of Extremist Party». Syriac Press (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:3» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  16. {{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  17. {{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  18. {{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)