ھاوسەرگیریی شازادە چارڵس و شازادە دایانا
![]() ھاوسەرگیری شازادە چارڵس و شازادە دایانا | |
ڕێکەوت | ٢٩ی تەممووزی ١٩٨١٬ |
---|---|
شوێن | کڵێسای قەشە پۆڵ |
ناوچە | لەندەن، ئینگلتەرا |
بەشداربووان | شازادە چارڵس و شازادە دایانا |
ھاوسەرگیری شازادە چارڵس و شازادە دایانا بەرێوەچوو لە ڕۆژی ٢٩ تەممووزی ١٩٨١[١] لە کڵێسای قەشە پۆڵ لە لەندەنی بەریتانیا. ھاوسەرگیرییەکە لەنێوان شازادەی جێنشینی بەریتانیا، شازادە چارڵس، و ئەندامێکی خێزانی سپێنسەر بوو بەناوی دایانا.
مەراسیمەکە لەسەر شێوازی کۆنی کڵێسای ئینگلتەرا بەڕێوەچوو. سەرۆکی کڵێسای قەشە پۆڵ ئالان وێبستەر سەرۆکایەتی مەراسیمەکەی کرد و قەشەی باڵای کڵێسای ئینگلتەرا ڕۆبێرت ڕونسی ھاوسەرگیرییەکەی پیرۆز کرد. لەناو کەسانی دیاری بەشداربووی ئاھەنگەکە ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی خێزانی شاھانە لە وڵاتانی جیاواز و بەرپرسانی وڵاتانی جیاواز و ئەندامانی خێزانی بوک و زاوا ئامادە بوون. دوای ئاھەنگەکە دایانا و چارڵس لەسەر باڵکۆنی کۆشکی شاھانەی بەکینگھام دەرکەوتن کە نەریتێکی خێزانی شاھانەی بەریتانیایە.[٢]
ھاوسەرگیری دایانا و چارڵس بەشێوەیەکی بەرفراوان ناوزەند کرا بە «ھاوسەرگیری ئەفسانەیی» و «ھاوسەرگیری سەدە». مەراسیمەکە زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن بینەری تەلەڤزیۆنی لە جیھاندا ھەبوو.[٢][٣]
چەندین ئاھەنگی دیکە لەو وڵاتانەی دیکە سازکران کە شاژن شاژن ئیلیزابێس شاژنیانە لەگەڵ ئاھەنگی دیکە لەسەر شەقامەکانی بەریتانیا بۆ پیرۆزکردنی بۆنەکە. دایانا و چارڵس لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەجیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێکجیابوونەوە کە ساڵێک پێش مردنی دایانا بوو.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "The Royal Wedding of HRH The Prince of Wales and the Lady Diana Spencer". BBC One. 29 July 1981. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 August 2019. لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ی ا "1981: Charles and Diana marry". On This Day. BBC News. 29 July 1982. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 10 January 2018. لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ "International Special Report: Princess Diana, 1961–1997". The Washington Post. 30 January 1999. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 19 August 2000. لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە. داڕێژە:Registration