ھانی موجتەھیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھانی موجتەھدیەوە ڕەوانە کراوە)
ھانی موجتەھیدی
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەھانی
لەدایکبووی١٩٨٠
سنە
بنەچە کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٠ تا ئێستا

ھانی موجتەھیدی ناسراو بە ھانی ( لەدایکبووی ١٩٨٠ لە سنە، ئێران)، گۆرانیبێژێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە دەرەوەی وڵات دەژی.[١]

ژیاننامە[دەستکاری]

ھانی لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و ھەر لەو شارەش گەورە بووە. لە قۆناغی سەرەتایییەوە ھەر لەو شارە خوێندوویەتی تا گەورە بووە بەڵام ھانی لەگەڵ مناڵەکانی تر جیاواز بووە و ھەر بەتەنھا بووە و ھەر بەتەنھاش یاری کردووە. ھەر لە مناڵییەوە شانۆگەری کردووە و گۆرانی گووتوە وەک ھانی خۆشی دەڵێت ئێستاش ھەر بە خەیاڵی مناڵییەوە دەژیت، لە قۆناغی سەرەتایییەوە شیعر و پەخشانی نوسیوە و دەستی وێنەکێشانی ھەبووە و شانۆگەری ئەنجام داوە، ھانی دەڵێت:

« گەر ئێستا من ھونەرمەند نەبوومایە ئەوا سیاسەتمەدار بووم چونکە خانەوادەکەمان ھەموویان سیاسین. »


ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ھانی ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و جیابووەتەوە و دوو مناڵی ھەیە کوڕێک و کچێک، کە لای ھانی دەژین و ھەندێکجاریش سەردانی باوکیان دەکەن

خوێندن لە تاران و ئەڵمانیا[دەستکاری]

ماوەیەک ھانی چوو بۆ تاران لە وێ چوو بۆ زانکۆ و دەرسی وێنەکێشان و گۆرانیوتنی خوێند، بەڵام کە چوو بۆ دەرەوەی وڵات ئیمکانیاتی مادی نەبوو بۆیە وازی لێ ھێناو، بەڵام لە دەرەوەی وڵات خولێکیان کردەوە بۆ ئەو کەسانەی کە بەھرەیان ھەیە لەم خولە ھەموو کەسێک وەر ناگرن تەنھا کھسی بەتوانا نەبێت. ھانیش چونکە بەتوانا بوو توانی لەم خولە وەر بگیرێ کە ئەم خولە تایبەت بوو بە گۆرانی، شانۆ، وێنەکێشان، ڕەقس و سەما.

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە. ھانی دەڵێت:

« خۆشترین سات لای من ئەو ساتەیە کە لەسەر تەختەی شانۆ ڕادەوەستم گۆرانی دەڵێم لەبەردەم ئەو خەڵکەی دانیشتوون. »


ھانی ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە. ھانی دەڵێت:

« قەت خۆم بە غەریب نازانم، لە ھەر شوێنێک بم دەتوانم پەرە بەکارەکانی خۆم بدەم و ئەو کارانەی من کردوومە ھونەرمەندی وا ھەیە چەندین ساڵە لە دەرەوە دەژی نەیتوانیوە بیکات من لە دەرەوە لە چەندین فیستیڤاڵی نێو دەوڵەتی بەشداریم کردووە. »

ھانی سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ھونەری کوردی دەڵێت:[ژێدەر پێویستە]

« بەڕای من ئێستا ھونەری کوردی شێواوە، من ئەسڵەن گوێ لە ھونەرمەندانی ئێستا ناگرم. تەنیا گۆرانییە کۆنەکان نەبێ، بەتایبەت عەلی مەردان شەیدای گۆرانییەکانی ئەوم. »


بەرھەمەکان[دەستکاری]

ئەلبوومی یەکەمی کە ناوی ساندرێلایە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە کە سەرجەم ئاوازەکانی لەلایەن ھەڵکەوت زاھیرەوە داندرا کە ئەم ئەلبوومە لە ١١ تراک پێک دێت ئەم ئەلبوومەی سەندرێلا بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵی ٢٠٠٩ و دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی ھەبوو ھەروەھا چەندین کلیپیشی بۆ کرا بۆ گۆرانی.

ئەلبوومی دووەمی بەناوی دایک کە لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاو کرایەوە کە سەرجەم ئاوازەکانی لەلایەن ھانی، خۆیەوە داندراوە و وەک ئەلبوومەکەی پێشووی ئەم ئەلبوومەشی لە ١١ تراک پێک ھاتوە لەم ئەلبوومەدا ھانی بەشێوازێکی نوێوە دەرکەوت کە ستایلێکی بەکار ھێنا کە بۆیەکەم جار بوو لەناو کورددا ئەم جۆرە ستایلە بەکاربێت.

کۆنسێرت و فێستیڤاڵ[دەستکاری]

ھانی بەشداری چەندین فێستیڤاڵی جیھانی کردووە. ھەروەھا چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە. بەناوبانگترین ئاھەنگی ھانی ئەو ئاھەنگە بوو کە لە یادی ٣٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا بەشدار بوو کە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لەو ئاھەنگەدا ئامادە بوون لە شاری سلێمانی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ مصاحبە بی‌بی‌سی فارسی با ھانی، بلور بنفش بی‌بی‌سی فارسی، ۲۱ آوریل

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]