گووگڵ ھانگاوتس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھانگاوتسەوە ڕەوانە کراوە)
گووگڵ ھانگاوتس
پەرەپێدەر(ان)گووگڵ
یەکەم وەشان١٥ی ئایاری ٢٠١٣ (2013-05-15)
وەشانی جێگیر٤.٠ / ١٠ی ئابی ٢٠١٥؛ ٨ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٥-٠٨-10)
ڕەوشی پەرەپێدانچالاک
سیستەمی بەکارخەری
جۆرنەرمەواڵەی ئاڵوگۆڕکردن
مۆڵەتنامەFreeware
وێبگەhangouts.google.com

گووگڵ ھانگاوتس (بە ئینگلیزی: Google Hangouts) نەرمامێرێکی ئاڵوگۆڕکردنە، لەلاین گووگڵەوە گەشەی پێ دراوە، تایبەتمەندییەکانی نامەناردنی ڕاستەوخۆ، گفتوگۆی ڤیدیۆیی، ڕاژەی کورتەپەیام و دەنگ لەڕێی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت (VOIP)ی لەخۆگرتووە. ئەم نەرمەواڵەیە بووە شوێنگرەوەی سێ خزمەتگوزاری گووگڵ، کە پێشتر بۆ پەیوەندیکردن خستبوویە بەردەم بەکارھێنەران. لە وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆیدا ھانگاوتس کراوەتە نەرمامێری سەرەکی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دەق.

ئەم خزمەتگوزارییە بە فەرمی لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٣ لە کۆنفرانسی گووگڵ ئای\ئۆ بە ناوی ھانگاوتس خرایە بەردەست.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی؛ ئەیلوولی ٢٠١٥.