ھاراڵدی پێنجەم
| ھاراڵد پێنجەم | |
|---|---|
| بە نۆروێژی: Harald V | |
| لەدایکبوون | ٢١ی شوباتی ١٩٣٧ Skaugum، نەرویژ |
| مردن | ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ (٨٩ ساڵ ژیاوە) Oslo University Hospital, Rikshospitalet، نەرویژ |
| وڵاتی وەرزش | نەرویژ |
| نازناو | prince، شازادەی جێنشین، King of Norway |
| باوک | Olav V of Norway |
| دایک | Princess Märtha of Sweden |
| خوشک و برا | Princess Ragnhild, Mrs. Lorentzen، Princess Astrid, Mrs. Ferner |
| ھاوسەر | Queen Sonja of Norway |
| منداڵ | Märtha Louise، هاکۆنى هەشتەم |
| خزمەکان | ڤیکتۆریا شازادەی سوید، Queen Mette-Marit of Norway |
| خێزان | House of Glücksburg (Norway) |
| زمانی زگماکی | زمانی نەرویجی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی نەرویجی، زمانی ئینگلیزی |
| پیشە | پاشا |
| پۆستەکان | Monarch of Norway، شازادەی جێنشین، prince |
| پەروەردە | University of Oslo، Balliol College، Norwegian Military Academy، Oslo Cathedral School، Befalsskolen for kavaleriet |
| پێشگرێکی شەرەفمەندانە | خاوەنشکۆ، Royal Highness |
| دانیشتووی | کۆشکی شاھانەی ئۆسلۆ |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٩١ |
| نەژاد | |
| Social classification | royalty |
| ئایین | Lutheranism |
| ڕەنگی چاو | شین |
| وەرزش | sailing |
| بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٨، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢، Wedding of Constantine II of Greece and Princess Anne-Marie of Denmark |
| پلەی سەربازی | سەرداری یەکەم، سەرداری یەکەم، دەریاوان، جێدار |
| لقی سەربازی | Norwegian Army |
| دروشم بە کوردی | Alt for Norge |
| دروشم | Alt for Norge |
| ئەندامی | Norwegian royal family |
| وێبگە | https://www.royalcourt.no/ |
| پێڕست | titles and decorations of Harald V |
ھاراڵد پێنجەم (٢١ی شوباتی ١٩٣٧ – ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦) لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ تا کاتی مردنی لە ساڵی ٢٠٢٦ پاشای نەرویژ بوو.
هارالد ئەندامێکی بنەماڵەی گلوکسبۆرگ بوو، سێیەم منداڵ و تاقە کوڕی پاشا ئۆلاڤی پێنجەمی نەرویژ و شازادە مارتای سوێد بوو. لە کاتی لەدایکبوونیدا، لە ڕیزبەندیی دووەمدا بوو بۆ گرتنەدەستی تەختی شاهانەی نەرویژ، لە دوای باوکییەوە. لە ساڵی ١٩٤٠، بەهۆی داگیرکاریی ئەڵمانیا لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا، خێزانی شاهانە چوونە مەنفا. هارالد بەشێک لە منداڵیی خۆی لە سوێد و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەربرد. لە ساڵی ١٩٤٥ گەڕایەوە نەرویژ و دواتر بۆ ماوەیەک لە زانکۆی ئۆسلۆ، ئەکادیمیای سەربازیی نەرویژ و کۆلێژی بایلیۆل لە ئۆکسفۆرد خوێند. وەک وەرزشوانێکی چالاک، هارالد لە یارییەکانی کەشتیوانیدا نوێنەرایەتیی نەرویژی کرد لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٦٤، ١٩٦٨، و ١٩٧٢، و دواتر بووە سەرپەرشتیاری فەرمیی کەشتیوانیی جیهانی.
دوای مردنی پاشا هاکۆنی حەوتەمی باپیری (لە لای باوکییەوە) لە ساڵی ١٩٥٧، هارالد بووە شازادەی جێنشین کاتێک باوکی بووە پاشا ئۆلاڤی پێنجەم. لە ساڵی ١٩٦٨ هاوسەرگیری لەگەڵ سۆنیا هارالدسێن کرد؛ پەیوەندییەکەیان لە سەرەتادا جێگەی مشتومڕ بوو بەهۆی پێگەی سۆنیا وەک هاووڵاتییەکی ئاسایی (نەشازادە). دوو منداڵیان هەبوو بە ناوەکانی مارتا لویس و هاکۆن. لە ساڵی ١٩٩٠، کاتێک تەندروستیی باوکی تێکچوو، هارالد بووە جێنشینی فەرمانڕەوا و زۆربەی دەسەڵاتەکانی پاشایەتیی گرتە دەست لە کاتێکدا ئۆلاڤ بەشێوەیەکی فەرمی وەک پاشا مایەوە. دوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٩١، هارالد چووە سەر تەختی شاهانە. ئەو یەکەم پاشای لەدایکبووی نەرویژ بوو کە تەختی شاهانە بگرێتە دەست لە دوای پاشا ئۆلاڤی چوارەم لە ساڵی ١٣٨٠وە، کە دەکاتە ماوەی ٦١٠ ساڵ.
لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتییەکەیدا، هارالد چەندین کێشەی تەندروستیی هەبوو، کوڕەکەشی چەندین جار لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٦ وەک جێگرەوەی پاشا ئەرکەکانی ڕاپەڕاند. لە ساڵی ٢٠٢٤ بووە بەتەمەنترین پاشای فەرمانڕەوا لە مێژووی نەرویژدا، بە تێپەڕاندنی تەمەنی باوکی. دوای مردنی ئێلیزابێتی دووەم(ئامۆزای پلە دووی باوکی) لە ساڵی ٢٠٢٢، ب

وە بەتەمەنترین پاشای فەرمانڕەوا لە ئەورووپادا. هارالد لە ساڵی ٢٠٢٦ لە ئۆسلۆ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، و هاکۆنی هەشتەمی کوڕی شوێنی گرتەوە.
ژیانی سەرەتایی و خوێندن
[دەستکاری]لەدایکبوون
[دەستکاری]هارالد لە ٢١ی شوباتی ١٩٣٧ لە کۆشکی سکاڤگوم لەدایکبوو لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتیی باپیری، پاشا هاکۆنی حەوتەم. دایک و باوکی بریتی بوون لە شازادەی جێنشین ئۆلاڤ (دواتر ئۆلاڤی پێنجەم) و شازادە مارتای سوێد. دوو خوشکی گەورەتری هەبوو بە ناوەکانی شازادە ڕاگنهیلد و شازادە ئاسترید. هارالد لە ٣١ی ئازار لەلایەن قەشە جۆهان لوندەوە لە کەنیسەی کۆشکی شاهانە لە کۆشکی شاھانەی ئۆسلۆ لە ئۆسلۆ بە ئاو شۆردرا.
لە کاتی لەدایکبوونیدا، هارالد لە ڕیزبەندیی دووەمدا بوو بۆ گرتنەدەستی تەختی شاهانەی نەرویژ، لە دوای باوکییەوە.
جەنگی جیهانیی دووەم
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٤٠، تەواوی خێزانی شاهانە بەهۆی داگیرکاریی ئەڵمانیاوە لە ئۆسلۆ هەڵاتن. وەک ڕێکارێکی سەلامەتتر بڕیاردرا خێزانەکە لەیەکتر جیاببنەوە. پاشا و ئۆلاڤ لە نەرویژ مانەوە، مارتاش لەگەڵ ڕاگنهیلد، ئاسترید و هارالد ڕوویان کردە سوێد. شەوی ١٠ی نیسان گەیشتنە سوێد، بەڵام سەرەڕای ئەوەی مارتا لەدایکبووی سوێد بوو، لە وێستگەی سنووری ڕووبەڕووی کێشە بوونەوە. بەگوتەی ئاسترید و کەسانی تری ئامادەبوو، تەنها دوای ئەوە ڕێگەیان پێدرا بپەڕنەوە کە شۆفێرەکە هەڕەشەی شکاندنی دەروازەی سنوورەکەی کرد. گێڕانەوەیەکی دیکە بەو شێوەیە دراماتیکییە وەسفی هەڵاتنەکە ناکات. کاتێک پاشا و ئۆلاڤ لە وەزیری دەرەوەی سوێد کریستیان گونتەریان پرسی کە ئایا دەتوانن یەک شەو لە سوێد بخەون بەبێ ئەوەی دەستبەسەر بکرێن، داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.
هارالد ڕۆژانی دواتری لە شارۆچکەی سالین بەسەربرد پێش ئەوەی لە ١٦ی نیسان بچێتە ماڵی شازادە کارل بێرنادۆت لە فرۆتونا. لە ٢٦ی نیسان، گرووپەکە چوونە درۆتنینگهۆڵم لە ستۆکهۆڵم. باس لەوە دەکرێت کە پاشا گوستاڤی پێنجەم پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ میوانە نەرویژییەکانی هەبووە، بەڵام نەدەبوو باسی بابەتەکانی تایبەت بە جەنگ لە نەرویژ بکرێت. سیاسەتمەدارە کاریگەرەکانی سوێد، لەوانەش وەزیری داد کارل گوستاڤ ڤێستمان، دەیانویست مارتا و هارالد بنێردرێنەوە بۆ نەرویژ بۆ ئەوەی لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە هارالد وەک پاشا بناسێنرێت.
دوای ئەوەی پاشا و ئۆلاڤ لە ٧ی حوزەیران ناچار بوون نەرویژ بەجێبهێڵن، هەستیان کرد کە ڕەنگە سوێد باشترین شوێن نەبێت بۆ ئەندامانی دیکەی خێزانەکە، و دەستیان کرد بە پلاندانان بۆ ڕۆیشتنیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە ١٧ی ئاب، مارتا و منداڵەکانی لە شاری پێتسامۆی فینلەنداوە بە کەشتییەکی گواستنەوەی سوپای ئەمریکا بە ناوی ئەمێریکان لیجیۆن بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوتن.
هارالد، دایکی و خوشکەکانی لە ماوەی جەنگەکەدا لە واشینگتن دی سی ژیاون، لە کاتێکدا باوکی (ئۆلاڤ) و باپیری (پاشا هاکۆن) لەگەڵ حکوومەتی دەربەدەری نەرویژ لە لەندەن مانەوە. یەکێک لە ڕووداوە دیارەکان کە لەو کاتەی لەبیرماوە بریتی بوو لە وەستان لە پشت فرانکلین ڕۆزڤێڵت کاتێک کە بۆ خولی چوارەمی سوێندی یاسایی دەخوارد لە هەیوانەی باشووری کۆشکی سپی لە ساڵی ١٩٤٥. ئەو جۆرە ئەزموونانەی سەردەمی منداڵی ڕەنگدانەوەی هەبوو لە بوونی شێوەزارێکی ئەمریکی کاتێک کە بە زمانی تر قسەی دەکرد.
هارالد سەردانی ئەو سەربازە نەرویژییانەی دەکرد کە لە ئەمریکا مەشقیان پێدەکرت. هەروەها سەردانی دەرەوەی ئەمریکاشی کرد، بەرەو باکوور گەشتی کرد بۆ بینینی ستافی نەرویژی لە بنکەی مەشقی نەرویژی بچووک لە ئۆنتاریۆی کەنەدا. لە ساڵی ١٩٤٣ەوە لەگەڵ خوشکەکانی لە قوتابخانەی وایت هۆڵ کاونتری خوێندی. دوای کۆتایی هاتنی جەنگ لە ساڵی ١٩٤٥، هارالد لەگەڵ خێزانەکەی گەڕایەوە نەرویژ.
گەڕانەوە
[دەستکاری]لە پایزی ساڵی ١٩٤٥، هارالد لە قوتابخانەی سمێستاد لە ئۆسلۆ ناوی تۆمار کرا.[١] لە ئایاری ١٩٥٣ لەلایەن قەشە ئایڤیند بێرگراڤ لە کەنیسەی کۆشکی شاهانە فەریزەی پشتڕاستکردنەوەی ئایینیی بۆ ئەنجامدرا.[٢]
دایکی هارالد لە ساڵی ١٩٥٤ مرد،[٣] وەهەروەها داپیرەشى (دایکى دایک) ، شازادە ئینگێبۆرگی سوێد، لە ساڵی ١٩٥٨ مرد.[٤]
شازادەی جێنشین
[دەستکاری]
هارالد لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٥ لە قوتابخانەی کاتدراڵی ئۆسلۆ خوێندی.[٥] لە کانوونی دووەمی ١٩٥٦ تا ئایاری ١٩٥٧ لە قوتابخانەی فەرماندەیی سوارە لە تراندوم بەشداری کرد.[٦] لە ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٥٩ لە ئەکادیمیای سەربازیی نەرویژ خوێندی.[٦] لە کاتی مردنی باپیریدا لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٥٧،[٧] هارالد لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا بوو بە شازادەی جێنشین. بۆ یەکەمجار لە ٢٧ی ئەیلوول بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کرد.[٦] هارالد لە ٢١ی شوباتی ١٩٥٨ گەیشتە تەمەنی پێگەیشتن (٢١ ساڵی)، و لە هەمان ڕۆژدا سوێندی یاسایی بۆ دەستووری نەرویژ خوارد. لە مانگی ئازاردا، بۆ یەکەمجار وەک جێنشینی فەرمانڕەوا لە کاتی ئامادەنەبوونی پاشادا کاری کرد.[٦]

لە ساڵی ١٩٦٠، هارالد چووە کۆلێژی بایلیۆل لە ئۆکسفۆرد، کە لەوێ مێژوو، ئابووری، و سیاسەتی خوێند.[٨] ئەو لە سەردەمی خوێندکاریدا سەوڵلێدەرێکی لێهاتوو بوو و لەلایەن هاوڕێ و هاوپۆلەکەی نیک بێڤانەوە مەشقی پێدەکرا، کە دواتر بوو بە ڕاهێنەرێکی پێشەنگی سەوڵلێدانی قوتابخانەکانی بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٦٠، هەروەها یەکەم گەشتی فەرمیی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامدا، بە سەردانیکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی دامەزراوەی ئەمریکی سکاندیناڤی. وەک کەشتیوانێکی تامەزرۆ،[٩] هارالد نوێنەرایەتیی نەرویژی کرد لە پێشبڕکێکانی یەختەوانی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی تۆکیۆ لە ١٩٦٤،[١٠] مەکسیکۆ سیتی لە ١٩٦٨،[٨] و میونشن لە ١٩٧٢.[١١] ئەو ئاڵاهەڵگری نەرویژ بوو لە یارییەکانی ١٩٦٤دا.[١٢]
هاوسەرگیری
[دەستکاری]هارالد لە ٢٩ی ئابی ١٩٦٨ لە کڵێسای سەرەکیی ئۆسلۆ هاوسەرگیری لەگەڵ سۆنیا هارالدسێن کرد. ئەو دووانە بۆ ماوەی نۆ ساڵ پەیوەندییان هەبوو، بەڵام ئۆلاڤ دوودڵ بوو لە ڕێگەدان بە کوڕەکەی بۆ هاوسەرگیریکردن لەگەڵ هاووڵاتییەکی ئاسایی (نەشازادە). تەنها دوای ئەوە ڕازی بوو کە هارالد بە باوکی گوت ئەگەر ڕێگەی پێنەدرێت هاوسەرگیری لەگەڵ سۆنیا بکات، ئەوا هەرگیز هاوسەرگیری ناکات.[١٣] ئەو دوو هاوسەرە دوو منداڵیان بوو بە ناوەکانی شازادە مارتا لویس (لەدایکبووی ١٩٧١) و هاکۆن (لەدایکبووی ١٩٧٣).[١٤]
فەرمانڕەوایەتی
[دەستکاری]دوای مردنی باوکی لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩١، هارالد تەختی شاهانەی نەرویژی گرتە دەست. ئەو بووە یەکەمین پاشای لەدایکبووی نەرویژ لە دوای مردنی ئۆلاڤی چوارەم لە ساڵی ١٣٨٧ەوە، کە دەکاتە بۆشایییەکی ٦٠٤ ساڵە.خۆی و شاژنە سۆنیا پێکەوە لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٩١ لە کەنیسەی نیدارۆس مەراسیمی پیرۆزکردنیان بۆ ئەنجامدرا.[١٥]
سەردەمی فەرمانڕەوایەتیی هارالد بە مۆدێرنیزەکردن و چاکسازی بۆ خێزانی شاهانەی نەرویژ جیادەکرێتەوە. پاشا بە نزیکی لەگەڵ شاژنە سۆنیا و هاکۆن کاری دەکرد بۆ ئەوەی کۆشکی شاهانە زیاتر کراوە بێت بەڕووی خەڵکی نەرویژ و میدیای نەرویژیدا.لەگەڵ شاژنە سۆنیا، پاشا بۆ چەندین دەیە هەوڵی دا مۆزەخانەی کۆشکی شاهانە لە ئۆسلۆ دابمەزرێنێت.[١٦][١٧]
تەندروستی و مردن
[دەستکاری]هارالد دوای دەستپێکی سەدەی بیست و یەکەم ڕووبەڕووی چەندین قۆناغی نەخۆشی بووەوە. لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستنیشان کرا کە تووشی شێرپەنجەی میزڵدان بووە، و لە ساڵی ٢٠٠٥دا نەشتەرگەریی دڵی بۆ ئەنجامدرا. لە ساڵی ٢٠٢٠دا، دووبارە نەشتەرگەریی دڵی بۆ کرا بە مەبەستی گۆڕینی زمانەی دڵ.[١٨]
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا نەشتەرگەرییەکی قاچی بۆ کرا.[١٩] هارالد لە مانگی ئابدا بەهۆی تا و دووبارە لە مانگی کانوونی یەکەمدا بەهۆی هەوکردنەوە برایە نەخۆشخانە، و جارێکی دیکەش لە ئایاری ٢٠٢٣ و کەمێک پێش ڕۆژی دەستوور داخڵی نەخۆشخانە کرا. پشکنینەکانی هارالد بۆ پەتای نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ لە ئازاری ٢٠٢٢ و جارێکی تریش لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ئەرێنی بوون.[٢٠] لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا، کۆشکی شاهانە ڕایگەیاند کە پاشا مۆڵەتی نەخۆشیی وەرگرتووە بەهۆی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەوە.[٢١]
لە کاتی پشوویەکیدا لە مالیزیا لە شوباتی ٢٠٢٤دا، هارالد لە دوورگەی لانگکاوای برایە نەخۆشخانە بەهۆی نزمبوونەوەی لێدانی دڵییەوە و بەشێوەیەکی کاتی ئامێری ڕێکخەری لێدانی دڵی بۆ دانرا.[٢٢][٢٣] لە ٣ی ئازاردا لە نەخۆشخانە دەرچوو و بە فڕۆکەیەکی چۆڵکردنی پزیشکی گەڕێنرایەوە بۆ نەرویژ، و دواتر مۆڵەتی دوو هەفتە نەخۆشیی پێدرا.[٢٤] لە ١٢ی ئازاردا ئامێرێکی هەمیشەییی ڕێکخەری لێدانی دڵی بۆ دانرا[٢٥] و دوو ڕۆژ دواتر لە نەخۆشخانە دەرچوو.[٢٦]
لە شوباتی ٢٠٢٦دا، لە کاتی پشوویەکیدا لە تێنێریفی دووبارە برایە نەخۆشخانە و چارەسەری هەوکردنی پێستی قاچی بۆ کرا.[٢٧]

لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٦دا، هارالد بەهۆی کۆبوونەوەی شلە لە جەستەیدا، کە دەرئەنجامی چارەسەری کۆرتیزۆن بوو بۆ نەخۆشیی کەمخوێنی (ئەنیمیا)ی هیمۆلیتیک، برایە نەخۆشخانە و مۆڵەتی دوو هەفتە نەخۆشیی پێدرا.[٢٨][٢٩] لە ٢٤ی ئابدا، کۆشکی شاهانە ڕایگەیاند کە باری تەندروستیی خراپتر بووە و دژەزیندەیی (ئەنتیبایۆتیک) وەردەگرێت بۆ هەوکردنی خوێن.[٣٠]
لە ٢٧ی ئابدا، کۆشکی شاهانە ڕایگەیاند کە باری تەندروستیی بووەتە "یەکجار مەترسیدار"،[٣١] و ڕاپۆرت درا کە خێزانی شاهانە سەرجەم کار و چالاکییەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و ئەندامانی خێزانەکە لەلای نەخۆشخانەکەین.[٣٢][٣٣][٣٤] ئەم هەواڵە بووە هۆی ئەوەی قەشەکانی وڵاتەکە، کە لە گەشتێکی خوێندندا بوون لە ڕۆما،[٣٥] سەرۆکی پەرلەمان،[٣٦] سەرۆک وەزیران،[٣٧] و سیاسەتمەدارانی تر[٣٨][٣٩] گەشتەکانیان هەڵبوەشێننەوە یان کورت بکەنەوە.[٤٠] هارالد کاتژمێر ٠٦:٣٥ (CEST) لە نەخۆشخانەی زانکۆی ئۆسلۆ، ڕیکسهۆسپیتاڵێت لە ٢٨ی ئاب، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٤١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «King Harald V of Norway, popular monarch who married an Oslo shop girl for love». The Daily Telegraph. ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "Lange-Nielsen" نەدراوە - ↑ «PRINCESS MARTHA BURIED». The New York Times. ٢٢ی نیسانی ١٩٥٤. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Princess Ingeborg of Sweden Dies at 79». The New York Times. ١٣ی ئازاری ١٩٥٨. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Klem، Georg (١٩٦٨). «Schola Osloensis». لە Evensberget، Snorre؛ Gulbrandsen، Roy (eds.). Harald og Sonja (بە نەرویژیی بۆکمال). Gyldendal Norsk Forlag. لاپەڕە ٢٩-٣٢ – لەڕێگەی National Library of Norway.
- 1 2 3 4 Haugstøl، Henrik (١٩٦٨). «Frem til i dag». لە Evensberget، Snorre؛ Gulbrandsen، Roy (eds.). Harald og Sonja (بە نەرویژیی بۆکمال). Gyldendal Norsk Forlag – لەڕێگەی National Library of Norway.
- ↑ «KING HAAKON, 85, DEAD IN NORWAY». The New York Times. ٢١ی ئەیلوولی ١٩٥٧. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "nyt1971" نەدراوە - ↑ «Victory by Design». Time. ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٦٣. لاپەڕە ١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ↑ «People: Jun. 26, 1964». Time. ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٦٤. لاپەڕە ٢. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Frater، James (٢٨ی ئابی ٢٠٢٦). «Harald V, the sailing king who epitomized a modern Norwegian royalty, dies». CNN. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Haug، Otto (١٩٩١). Harald V - seiler og konge (بە نەرویژیی بۆکمال). Scanbok Forlag. لاپەڕە ٦٧. ژپنک ٨٢-٩٠٥٥٤-٤٨-٦ – لەڕێگەی National Library of Norway.
I Tokyo-OL var kronprins Harald flaggbærer for hele den norske troppen.
- ↑ Solsvik، Terje؛ Fouche، Gwladys (٢٨ی ئابی ٢٠٢٦). «King Harald V, Norway's reform-minded head of state, dies at 89». Reuters. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Cowell، Alan (٢٨ی ئابی ٢٠٢٦). «Harald V, Norway's King as Tradition and Modernity Collided, Dies at 89». The New York Times. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «The Consecration of King Harald and Queen Sonja». kongehuset.no (بە نۆروێژی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Totl، Kjell Arne (١٩ی تەممووزی ٢٠١٥). «Kongehusekspert Kjell Arne Totland skriver: Gi kongeparet et permanent slottsmuseum». Aftenposten (بە نەرویژیی بۆکمال). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ↑ Moxnes، Agnes (٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «På tide med et slottsmuseum». NRK (بە نەرویژیی بۆکمال). لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Norway's King Harald feeling better in hospital, crown prince says». Reuters. ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Walcott، Escher (٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤). «King Harald of Norway Hospitalized with Infection During Vacation in Malaysia». People. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Norway's 86-year-old king tests positive for COVID-19 and has mild symptoms». Associated Press News. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Norway's aging king, Harald V, is on sick leave because of a respiratory infection». Associated Press News. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Scandinavian Airlines medevac plane lands in Malaysian island where Norwegian king is hospitalized». Associated Press News. ئازاری ٢٠٢٤. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Norway's king has pacemaker implanted in Malaysia after falling ill on holiday». Reuters. ٢ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Norway king returns home after Malaysia hospital admission». BBC. ٣ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Europe's oldest monarch, the ailing King Harald V of Norway, gets a permanent pacemaker». Associated Press News. ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Norway's King Harald has been discharged from hospital after getting pacemaker». GMA News. ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Norway's king is being discharged from a Spanish hospital after treatment for a skin infection». AP News. ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦.
- ↑ Moloney، Charlie (١٨ی ئابی ٢٠٢٦). «King Harald of Norway, Europe's oldest reigning monarch, in hospital». The Times. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Booth، Rich (١٨ی ئابی ٢٠٢٦). «King Harald of Norway taken to hospital due to blood disease». The Independent. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Moench، Mallory (٢٤ی ئابی ٢٠٢٦). «King of Norway's health has worsened, palace says». BBC News. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Ormiston، Simon (٢٧ی ئابی ٢٠٢٦). «Norway's King Harald in 'extremely serious' condition, palace confirms». Euronews. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Bridger-Linning، Stephanie (٢٧ی ئابی ٢٠٢٦). «King Harald V of Norway's health 'deteriorates': Norwegian royal family cancels all engagements and rushes to his hospital bedside». Tatler. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Gregory، James (٢٧ی ئابی ٢٠٢٦). «Norway's royal family gathers at King Harald's bedside as his condition worsens». BBC News. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Gregory، James؛ Kirby، Paul (٢٧ی ئابی ٢٠٢٦). «Norwegians lay flowers at palace as King Harald's condition worsens». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Norway holds its breath as King Harald's health deteriorates». France 24. ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Stortingspresidenten avlyser Island-besøk og reiser hjem til Norge». Adressa (بە نەرویژیی بۆکمال). NTB. ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Haugan، Bjørn (٢٧ی ئابی ٢٠٢٦). «Statsminister Jonas Gahr Støre avlyser tur til Tyskland». VG (بە نۆروێژی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Holtekjølen، Fredrik (٢٧ی ئابی ٢٠٢٦). «Vedum avlyser Island-tur». Nationen (بە نۆروێژی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Endringer i sametingspresidentens program». NRK (بە نەرویژیی بۆکمال). ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Lien، Marthe Småkasin؛ Ridha، Roza؛ Østebø، Ivar Benjamin؛ Finsveen، Jesper Nordahl (٢٧ی ئابی ٢٠٢٦). «Avlyser og haster hjem». Dagbladet (بە نەرویژیی بۆکمال). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Henley، Jon (٢٨ی ئابی ٢٠٢٦). «Norway's King Harald dies at age of 89». The Guardian. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦ ھێنراوە.