گەورەشار
گەورەشار یان مێترۆپۆلیس (بە ئینگلیزی: Metroplis) ناوێکه که بۆ شاره گەوره و پڕ دانیشتووەکان به کار دێت. گەوره شارەکان له شارێکی ناوەندی و چەند شاری بچووکتری دەوەرووبەریان پێک هاتوون. گەوره شارەکان گرینگی سیاسی، ئابووری، بازرگانی و کلتووری زۆریان هەیه و وەکوو ناوچەی گرینگی بازرگانی هەر وڵاتێک هەژمار دەکرێن. هەروەها گەوره شارەکان شوێنی وەرزشی، کلتووری، فێرکاری و گەشتیاری زۆریان تێدایه و بەو هۆیەشەوه میوانی زۆری شار و وڵاتانی تریان هەیه.