خێوەت گەورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە گەورەخێوەتەوە)
Jump to navigation Jump to search

لە سیاسەتدا، خێوەت گەورە جۆرە حیزبێکی سیاسییە کە بۆ دەنگدەر و لایەنگر لە ڕوانگە و ئایدیۆلۆژیگەلی جیاوازەوە دەگەڕێت. ئەمە لە بەرانبەری حیزبەکانی تردایە کە پشتگیری لە ئایدیۆلۆژییەکی دیاریکراو دەکەن و بۆ دەنگدەر و لایەنگرانێک دەگەڕن کە شوێنی ئەو ئایدیۆلۆلۆژییە دەکەون و خەڵک بەرەو لای ڕادەکێشن.

نموونەکان[دەستکاری]

فینلاند[دەستکاری]

حیزبی ڕاستی‌ناوەندیی ھاوپەیمانیی نیشتمانی وەکوو حیزبێکی خێوەت گەورە ناسراوە کە پشتگیری لە ویست و بایەخەکانی چینە ناوەندییە شارییەکان دەکات.[١]

فەڕەنسا[دەستکاری]

حیزبی لە ڕیپەبلیک ئەن مەرش کە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن دایمەزراندووە، وەکوو حیزبێکی خێوەت گەورە وەسف کراوە.[٢]

ئەڵمانیا[دەستکاری]

ھەردوو حیزبی یەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا و یەکیەتی سۆسیال مەسیحی لە باڤاریادا و ھەروەھا حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی ئەڵمانیا وەکوو حیزبگەلێکی خێوەت گەورە لەبەرچاو دەگیرێن. ئەم حیزبانە لە ئەڵمانیادا ناسراون بە Volksparteien (حیزبەکانی خەڵک).[٣]

هیندستان[دەستکاری]

حیزبی کۆنگرێسی نەتەوەیی هیندستان، لە هەموو چین و دینەکانەوە پشتگیری کرا لە دژی ئیمپراتۆری بریتانیا. [٤]

حیزبی جاناتا لە هیندستاندا کە لە ساڵی ١٩٧٧دا گەیشت بە دەسەڵات، حیزبێکی خێوەت گەورە بوو و لە خەڵکانێک بە ئایدیۆلۆژیگەلی جیاوازەوە پێک هاتبوو.

ئیرلەند[دەستکاری]

فاین جایل و فینە فایل وەکوو دوو حیزبی خێوەت گەورە دێنه ئەژمار. هەردوویا لە لایەن خەڵکانێکەوە لە چینە کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژییە سیاسییە جیاوازەکانەوە پشتگیری دەکرێن. [٥] ئەگەرچی زۆربەی کات هەردوو حیزبەکە وەکوو ڕاستی ناوەندی و کۆنەپارێزی لیبراڵ وەسف دەکرێن.

ئیتالیا[دەستکاری]

لە ئیتالیادا، بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە کە لە لایەن ئەکتەر و کۆمێدیکار بێپ گریڵۆوە بەڕێوە دەبرێت، وەکوو حیزبێکی هەمووگر و "خێوەت گەورەی پۆست ئایدیۆلۆژیکی" وەسف دەکرێت، چونکە لایەنگرەکانی تەرجیحاتی سیاسی هاوبەشیان نییە، لەسەر تەوەرە ئابووری و سیاسییە سەرەکییەکان مشتومڕیانە و زۆربەیان لەسەر هەستگەلی "دژەبنەما" (anti-establishment) کۆک و یەکگرتوون. [٦] شێوازی سەرکەوتووانەی هەڵمەت و کەمپەینی بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە، هەستگەلی دژەبنەمای لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕینی ئابووری و سیاسیدا تێکەڵ کرد کە لە سنوورەکانی ڕا سیاسییە نەریتییەکان زیاتر ڕۆیشت، بەڵام ئەم شێوازە خێوەتگەورە و هەمووگرییەی، تواناییەکەی بۆ ئەوەی ببێت بە حەریفێکی پێگەیشتوو، چالاک، کاریگەر و یەکگرتووی حکومەت سنووردار کردووە.[٦] حیزبی فرۆزا ئیتالیا و ئەو حیزبەی کە پێشتر لە جێیدا بوو کە ڕاستی ناوەندین و پارتی دێمۆکرات کە چەپی ناوەندییە وەکوو حیزبگەلێکی خێوەتگەورە و هەمووگر لەبەرچاو دەگیرێن، هەردوویان لە یەکگرتنی حیزبگەلی سیاسی بە پاشبنەماگەلی ئایدیۆلۆژیکی زۆرەوە دروست بوون.

مەکسیک[دەستکاری]

پارتی شۆڕشگێڕیی دامەزراوەیی کە ٧١ ساڵی ڕەبەق و بەبێ مەودا دەسەڵاتی بەدەستەوە بوو، لە ساڵانی ١٩٢٩وە تا ٢٠٠٠ دامەزرابوو بە دوای شۆڕشی مەکسیکەوە بوو. پلوتارکۆ ئلیاس کاڵەس، سەرۆککۆماری مەکسیک ئەم حیزبەی دامەزراند، کە پاشان ناسرا بە حیزبی شۆڕشگێڕی نەتەوەیی لە ١٩٢٩دا، بەو ئامانجەوە کە دۆخێکی سیاسی وەها ئامادە بکەن کە هەموو ڕێبەرە زیندووەکان و شەڕوانەکانی شۆڕشی مەکسیک بتوانن تێیدا بەشدار بن، وە بۆ حەلکردنی قەیرانە سیاسییەکان کە لە ساڵی ١٩٢٨دا، لە کوشتنی سەرۆککۆماری تازەهەڵبژێردراو ئالڤارۆ ئۆبرەگۆنەوە سەریان هەڵ دابوو. لە ماوەی ٩ دەیەی بوونیدا، پارتی شۆڕشگێڕیی دامەزراوەیی، کۆمەڵە ئایدیۆلۆژیگەلێ زۆر بەربڵاوی وەرگرتووە(کە زۆرتر لەلایەن سەرۆکی مەکسیکەوە لە ١٩٤٠ەکاندا و پیشەسازیی بانکدارییەوە لە ١٩٧٠کاندا دیاری دەکران). لە ١٩٨٠کاندا، حیزبەکە هەندێک چاکسازیی بەخۆیەوە بینی کە بووە هۆی دۆخ و شێوازی ئێستای، بە سیاسەتگەلێکەوە وەک ڕاستی ناوەندی وەسف دەکرێت، وەکوو تایبەتسازیی کۆمپانیاگەلی دەوڵەتی، پێوەندیی نزیکتر لەگەل کڵێسەی کاتۆلیکدا، وە وەرگرتنی سەرمایەداریی بازاڕئازاد و سیاسەتە نیۆلیبراڵییەکان. [٧][٨][٩]

بزووتنەوەی نەتەوەیی ژیانەوە، کە لەلایەن ئاندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبادۆرەوە کە سەرۆکی ئێستای مەکسیکە دامەزراوە، زۆرجار وەکوو حیزبێکی خێوەتگەورە وەسف کراوە، لەبەر ئەو دەنگدەرە جۆراوجۆر و جیاوازانەی کە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠١٨دا دەنگیان پێ دا. [١٠][١١]

پورتوگال[دەستکاری]

حیزبی چەپی ناوەڕاستی سۆسیالیست و حیزبی ڕاستی ناوەڕاستی سۆسیال دێمۆکرات، وەکوو حیزبگەلێکی خێوەتگەورە و هەمووگر وەسف کراون. [١٢]

ئیسپانیا[دەستکاری]

حیزبی هاووڵاتیان (بە ئسپانیایی: Ciudadanos) وەکوو نموونەیەکی خۆبەخۆشەویست پیشاندەر (astroturfing) لە میدیاکاندا تا ٢٠١٥ لەبەر چاو گیراوە. لە بنەڕەتدا ئەم حیزبە وەکوو حیزبێکی ناوچەیی سۆسیال دێمۆکرات دژ بە نەتەوەگەرایی کاتالۆن دامەزرا، دواییا گۆڕیا بە حیزبێکی خێوەتگەورە بۆ ئەوەی لە ڕاستی توندڕەوەوە تا چەپی میانەڕەو دەنگ بەدەست بهێنێت لە ڕواڵەتیدا لە دیمەنی نەتەوەیی سیاسیدا. هەڵوێستی ئەم حیزبە تێکەڵێکە لە لیبراڵیزم و ئورووپاخوازی، بەڵام هەروەها ڕوانگەکانی پۆپۆلیستەکانی لەسەر یاساییکردنەوەی دژ و ئۆپۆزیسیۆنە سیاسییەکانی و ڕوانگە کۆنەپارێزانەکان لەسەر بابەتگەلێک وەکوو سیستەمی تاوانباری و خاوەندارێتی کەسی و هەڵوێستە ناسیۆنالیزمییە ئیسپانیاییەکان بە گەرمی قەبوڵ کردووە. ئەم حیزبە بە بێ کێشەی زۆر لەلایەن سەرۆکەکەی خۆیەوە، ئاڵبێرت ڕیڤێرا بووە بە یەکێک لە بەرچاوترین حیزبە خێوەتگەورەکان لە مێژووی وڵاتەکەدا. [١٣] لە چەند ساڵی ڕابردوودا، دەرکەوتووە کە ئادیۆلۆژیی سەرەکی حیزبەکە بەرەو ڕاست چووە، بەوەی کە ئاڵبێرت ڕیڤێرا لەپاش هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠١٩ی ئیسپانیا گوتی بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی بە دوو حیزبی سەرەکی چەپی ناوەندی و حیزبە چەپەکانەوە بەبێ سەرنجدان بە ئەنجامەکان، هاوڕایی و موافقەت ناکەن. [١٤][١٥][١٦] سەرەڕای ئەمە، هەندێک لە شرۆڤەکاران دەڵێن کە لەپاش هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠١٩ی ئیسپانیا، حیزبی هاووڵاتیان هەوڵی داوە بۆ ئەوەی ببێت بە حیزبی ڕاستی باڵادەست و هێژمۆنیی لە جێگای حیزبی خەڵکدا کە تووشی کێشەی دابەزینی گەورە لە ڕێژەی دەنگ و کورسییەکانی کۆنگرێسی نوێنەران بووەتەوە.

برازیل[دەستکاری]

بزووتنەوەی دێمۆکراتیکی برازیل حیزبێکی خێوەتگەورە و ناوەندگەرایە، وە گەورەترین حیزبی برازیلە.

شانشینی یەکگرتوو[دەستکاری]

کاتێک گۆردۆن براون بوو بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە ٢٠٠٧دا، کەسانێکی زۆری لە دەرەوەی حیزبی کاردا بۆ حکوومەتەکەی بانگهێشت کرد. کەسانێک وەکوو دیگبای جۆنز، بەڕێوەبەری گشتیی سی بی ئای کە بوو بە وەزیرێکی دەوڵەت وە پادی ئاشداون سەرۆکی پێشووی لیبراڵ دێمۆکراتەکان کە پۆستی سکرتێری ئیرلەندی باکوورییان بۆ پێشنیار کردبوو (پێشنیارەکەی ڕەد کردەوە).[١٧] [١٨]میدیا و ڕاگەیەنەرەکان زۆربەی کات وەکوو "حکوومەتی هەموو بەهرەکان" یا بە سادەیی "خێوەتگەورەکەی براون" لە وەزارەتەکەی براون ناو دەبەن.[١٩]

حیزبی برێگزیت کە لەلایەن نایجل فەراژەوە دامەزراوە لەوانەیە وەکوو حیزبێکی یەکبابەتەی خێوەتگەورە لەبەرچاو بگیرێت، لەبەر ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٩ی ئەورووپادا لە ئاستێکی بەربڵاودا بەربژێر و پاڵێوراوی هەبوو، لە ئان ویدەکۆمبی کۆنەپارێزەوە بگرە تا دەگاتە کڵەیر فاکس کە پێشتر کۆمۆنیست بوو. [٢٠]

ویلایەتە یەکگرتووەکان[دەستکاری]

پارتی دێمۆکرات کە لە ماوەی هاوپەیمانیی دانوستاندنی نوێدا، دامەزرا بۆ پشتیوانی کردنی سیاسەتە نوێیەکانی دانوستاندنی نوێی فرانکلین د. ڕووسڤڵت لە ١٩٣٠یەکانەوە تا ١٩٦٠ەکان، حیزبێکی خێوەتگەورە بوو. [٢١] ئەم هاوپەیمانییە سەندیکاکان، دەنگدەرانی چینی کرێکار، ڕێکخراوەکانی مەزرا، لیبراڵەکان، دێمۆکراتە باشوورییەکان، ئەفریقاییە ئەمریکاییەکان، دەنگدەرە شارییەکان و کۆچەرەکانی یەک خست و لە دەوری یەکتری کۆ کردنەوە. [٢٢][٢٣]

هاوپەیمانی سەگی کەوە کۆمەڵ و ئەنجومەنێکی خێوەتگەورەیە لە ناوەندگەراکان و کۆنەپارێزەکان لە خانووی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، هەندێکیان لە باری کۆمەڵایەتییەوە کۆنەپارێزن و لە باری ئابووری و داراییەوە پێشکەوتنخوازن یان بە پێچەوانەوە.[ژێدەر پێویستە] بۆ ماوەیەکی کورت بە دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨دا، ئەو کاتەی کە دێمۆکراتەکان زۆرینەی پەرلەمانیان گرت، ئەم کۆمەڵە کاریگەری و باندۆری زیاتری لەسەر حیزبەکە هەبوو، بەڵام دیسان کاریگەرییەکەی کەم بووەوە لە دوای ئەوەی کە زۆرێک لە ئەندامەکانی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٠دا یان بەزێندران یان خانەنشین بوون. هاوشانە کۆماریخوازەکەی کۆمەڵەی هاوپەیمانی سەگی کەوە، گروپی هاوبەشیی خەڵکی ئاسایی کۆماریخواز ( Republican Main Street Partnership)ە.

لە بەرانبەری هاوپەیمانیی دانوستاندنی نوێدا، پارتی کۆماریخوازەکان فرە زۆرتر لە مێژووەکەیدا پارتێکی خێوەتگەورە بوو کە ڕادەیەکی بەربڵاوی لە باڵی ڕاست و هۆیەکانی ڕاستی ناوەندی دەگرتە خۆی، لەخۆگری ڕادەیەکی بەربڵاوی سیاسەتوانان کە لە باری ئابوورییەوە کۆنەپارێز بوون و لە باری کۆمەڵایەتییەوە مامناوەند یا لیبراڵ بوون وە بە پێچەوانەوە. لە ماوەی ١٩٧٠کان و ١٩٨٠کاندا، پارتی کۆماریخوازەکان پشتیوانیی دەنگدەرە قەراغشارییە دەوڵەمەندەکان لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕۆژاوای ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکان، میانەڕەوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئازادیخوازەکانی ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆنەپارێزە گوندییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدەست هێنا. لە ١٩٦٨ تا ١٩٨٨، کۆماریخوازەکان لە ٦ هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی ٥ هەڵبژاردنیان بردەوە، بە تەنیا دەرهاویشتن(exception)ەکەوە کە بەزینێکی بچووک بوو جیمی کارتری دێمۆکرات لە ١٩٧٦دا. شەڕی کەلتووری ١٩٩٠ەکان و کاریگەری ڕوولەزیادبوونی ڕاستی مەسیحی لە حیزبەکەدا، بەشە میانەڕەوە کۆمەڵایەتی و لیبراڵەکانی هان دا بۆ دەستپێکردن بە تەرککردنی حیزبەکە بە قازانجی دێمۆکراتە میانەڕەوەکان یان سیاسییە سەربەخۆکان، بە تایبەت لە باکووری ڕۆژهەڵات و میدوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.[ژێدەر پێویستە] وەکوو ئەنجام، کۆماریخوازەکان لە حەوت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تا ١٩٩٦ شەش هەڵبژاردنیان دۆڕاندووە، لە حاڵێکدا کە سێ هەڵبژاردنی بچووکی کۆلێژیان بردووەتەوە. ئەگەرچی کۆماریخوازە میانەڕەوەکان درێژەیان دا بە سەرکەوتن لە قۆناغی دەوڵەتدا تا سپێدەی سەدەی ٢١.

بە دوای ڕێککەوتنی داڵاس ئەکۆرد لە ١٩٧٤دا، حیزبی ڵیبرتریەن (LP) بیرۆکەی خێوەتگەورەی قەبووڵ کرد تا ئەو ڕادەیەی کە زەمانەت و گەرەنتی ئەوەی کرد کە ڕوانگەکانی ئانارکۆ-کاپیتالیزم لە حیزبی زۆرینەی مینارشیزم دەرنەکرێت و موستەسنا نەکرێت. [٢٤]

نموونەکانی تر[دەستکاری]

  • ئانۆ ٢٠١١، کۆماری چیک [٢٥][٢٦]
  • حیزبی خەڵکی نەمسا (ئوتریش) [٢٧]
  • بزووتنەوەی دێمۆکراتیکی برازیل [٢٨]
  • ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکراتیکی سربیا (٢٠٠٣_٢٠٠٠)
  • پارتی دێمۆکراتیکی سۆسیالیستەکانی مۆنتینیگرۆ
  • بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە، ئیتالیا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lauri Karvonen (٢٠١٤). Parties, Governments and Voters in Finland: Politics Under Fundamental Societal Transformation. ECPR Press. پەڕە ٢٠. ISBN 978-1-910259-33-7. 
  2. ^ Sophie Di Francesco-Mayot (2017). "The French Parti Socialiste (2010–16): from office to crisis". In Rob Manwaring؛ Paul Kennedy. Why the Left Loses: The Decline of the Centre-Left in Comparative Perspective. Policy Press. پەڕە ١٦٢. ISBN 978-1-4473-3269-5. 
  3. ^ Isabelle Hertner؛ James Sloam (2014). "The Europeanisation of the German Party System". In Erol Külahci. Europeanisation and Party Politics: How the EU affects Domestic Actors, Patterns and Systems. ECPR Press. پەڕە ٣٥. ISBN 978-1-907301-84-1. 
  4. ^ Meyer، Karl Ernest؛ Brysac، Shareen Blair (2012). Pax Ethnica: Where and How Diversity Succeeds. PublicAffairs. پەڕەکان 64–. ISBN 9781610390484. لە ڕێکەوتی ٠٧ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  5. ^ Liam Weeks (2018). "Parties and the party system". In John Coakley؛ Michael Gallagher. Politics in the Republic of Ireland: Sixth Edition. Taylor & Francis. پەڕە 156. ISBN 978-1-317-31269-7. 
  6. ^ ی ا Valentina Romei, Five Star Movement: the protest party explained in charts: Direct democracy and rejection of binary politics brings success but stunts maturity, Financial Times (January 10, 2017).
  7. ^ "Meade, the King of the Mexican Sandwich". El Universal. January 11, 2018. 
  8. ^ Russell، James W. (2009). Class and Race Formation in North America. University of Toronto Press. پەڕە 155. ISBN 978-0-8020-9678-4. 
  9. ^ Kopstein، Jeffrey؛ Lichbach، Mark؛ Hanson، Stephen E. (July 21, 2014). Comparative Politics: Interests, Identities, and Institutions in a Changing Global Order. Cambridge University Press. لە ڕێکەوتی April 6, 2018 ھێنراوە. 
  10. ^ Schettino، Macario (6 June 2018). "Mexico 2018: How AMLO Took a Page from the PRI Playbook". Americas Quarterly. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. Morena’s star has risen so quickly because it offers refuge to such a wide range of beliefs and ideologies. The party has room for old guard supporters of Hugo Chávez and Fidel Castro, young leftist academics, former PRI leaders, evangelical Christians, actors, athletes, and even the odd business tycoon or two. In this way the party resembles the big tent of the PRI, which more than a guiding philosophy was guided by the administration of political power. 
  11. ^ Graham، Dave (20 March 2018). "Mexican leftist's 'big tent' pitch puts presidency in sight". Reuters. لە ڕێکەوتی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. In a few months, he has assembled a coalition stretching from socially conservative Christian evangelicals to admirers of socialist Venezuela and business tycoons, each with contrasting visions for Mexico. Dozens of lawmakers from across the political spectrum have switched sides to join Lopez Obrador’s National Regeneration Movement (MORENA), a party that is not yet four years old. 
  12. ^ Marco Lisi؛ André Freire (2014). "The selection of political party leaders in Portugal". In Jean-Benoit Pilet؛ William Cross. The Selection of Political Party Leaders in Contemporary Parliamentary Democracies: A Comparative Study. Routledge. پەڕە 124. ISBN 978-1-317-92945-1. 
  13. ^ "Albert Rivera defined Ciudadanos in 2008 as a centre-left party". La Sexta. October 28, 2017. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  14. ^ "¿Ciudadanos es de izquierdas o de derechas?" (بە زمانی ئیسپانی). 2015-05-15. لە ڕێکەوتی 2019-04-25 ھێنراوە. 
  15. ^ "Albert Rivera: "No vamos a pactar con el PSOE ni con Sánchez, les echaremos y punto"" (بە زمانی ئیسپانی). 2019-03-03. لە ڕێکەوتی 2019-04-25 ھێنراوە. 
  16. ^ Orriols، Lluís. "¿Se va Ciudadanos a la derecha? Sí, pero quizás no tanto" (بە زمانی ئیسپانی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 2019-04-25 ھێنراوە. 
  17. ^ "In full: Brown's government". BBC News. June 29, 2007. 
  18. ^ "The fallout from Brown's job offer". BBC News. June 21, 2007. 
  19. ^ "First 100 days: Gordon Brown". BBC News. October 5, 2007. 
  20. ^ Peter Walker, "Former communist standing as MEP for Farage's Brexit party", The Guardian, 23 April 2019
  21. ^ David C. King, "The Polarization of American Parties and Mistrust of Government" in Why People Don't Trust Government (eds. Joseph S. Nye, Philip Zelikow, David C. King: Harvard University Press, 1997).
  22. ^ Lisa Young, Feminists and Party Politics (University of Michigan Press, 2000), p. 84.
  23. ^ Holly M. Allen, "New Deal Coalition" in Class in America: An Encyclopedia (Vol. 2: H-P), ed. Robert E. Weir (ABC-CLIO, 2007), p. 571: "During the 1930s liberals, labor unions, white ethnics, African Americans, farm groups, and Southern whites united to form the New Deal coalition. Though never formally organized, the coalition was sufficiently cohesive to make the Democratic Party the majority party from 1931 into the 1980s. Democrats won seven out of nine presidential contests and maintained majorities in both houses of Congress from 1932 to 1964. The divisiveness of the Civil Rights Movement and the Vietnam War, the increasing segmentation of the labor force, and waning influence of unions, and the relative weakness of Democratic Party leadership are among the factors that led to the coalition's erosion in the late 1960s."
  24. ^ Paul Gottfried, The conservative movement: Social movements past and present , Twayne Publishers, 1993, p. 46.
  25. ^ Hroník، Jiří. "Známe tajemství velkého úspěchu Andreje Babiše". Parlamentní listy. لە ڕێکەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  26. ^ Mlejnek، Josef. "Marketing jako kingmaker aneb Kam směřují české politické strany?". Revue Politika. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  27. ^ Sarah Elise Wiliarty (16 August 2010). The CDU and the Politics of Gender in Germany: Bringing Women to the Party. Cambridge University Press. پەڕەکان 218–221. ISBN 978-1-139-49116-7. 
  28. ^ Daniel Gallas. "Dilma Rousseff and Brazil face up to decisive month". BBC. لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.