گەنمان کلایڤ
| Gunman Clive | |
|---|---|
| پەڕگە:GunmanClive.jpg | |
| پەرەپێدەر | Hörberg Productions |
| بڵاوکەرەوە | Hörberg Productions
|
| دەرھێنەر | Bertil Hörberg |
| زنجیرە | Gunman Clive |
| سەکۆ | Windows, Nintendo 3DS, Wii U, iOS, Android, Switch |
| بڵاوبوونەوە | Android
|
| چەشن | Platform |
| شێواز | Single-player |
گەنمان کلایڤ(کلایڤی چەکدار)بە ئینگلیزی (Gunman Clive),یارییەکی پلاتفۆرمە کە لەلایەن ستۆدیۆی پەرەپێدانی سویدی Hörberg Productions پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە. بۆ یەکەمجار لە ٢ی نیسانی ٢٠١٢ بۆ نەرمەواڵەی ئەندرۆید بڵاوکرایەوە،لە یارییەکە کلایڤ پیاوێکی چەکداری ڕۆژئاواییە سەرکێشانە بە تەنها دەیەوێت کچی سەرۆکی شارۆچکەکەی لە دەست دەستەیەک لە چەتەکان دەرباز بکات.
لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواداچوونێکی بە ناوی Gunman Clive 2 بڵاوکرایەوە، کە تێیدا کلایڤ دەبێت جیهان لە گروپی باندەکانی یارییەکەی پێشوو ڕزگار بکات.
یاریکردن و چیرۆکەکەی
[دەستکاری]گەنمان کلایڤ یارییەکی ڤیدیۆیی بزۆتە کە کارەکتەری کلایڤ لە خۆ دەگرێت تیایدا هەوڵدەدات بە تەنها خاتوو جۆنسن دەرباز بکات.ئەم یارییە لە ٢٠ قۆناغ پێکهاتووە لە هەر قۆناغێک پێویستە سەرگەرمانە تەقە و کۆششێکی زۆر بکات تاوەکو تاکەتاکەی ئەندامانی چەتەکان لە ناو ببات تاوەکو بگات بە خاتوو جۆنسن،یاریزان دەبێت چەندەین هەل و مەرجی جۆراوجۆر ببرێت کە پێکهاتوون لە جیهانی دوو رەهەندی و سێ رەهەندی لەگەڵ هەبوونی سەکۆی موشەکی و تەقەمەنی جۆر بە جۆر دوژمنەکان تفەنگ و تەقەمەنی جۆربەجۆریان هەڵگرتووە و لە هەموو لایەک بڵاوبوونەتەوە ئەم دوژمنە سەرسەختانە زۆر جاران ئاژەڵانیش بەکاردێنن بۆ دژایەتی کردنی کلایڤ وەک گورگ و سەگ و قازەکان کە هەریەکە لەو کارەکتەرانە پێوەرێکی دیاریکراوی ژیانیان هەیە (خوێنیان زیاد و کەم دەکات).
نەخشەسازی و رووکەشی یاییەکە زۆر جۆشئامێزانە رازێندراوەتەوە لەگەڵ هەبوونی دەنگی مۆسیقای ڕۆژئاوایی کە لە جیهانێکی دوو رەهەندی و سێ رەهەندی دا کارلێک لەگەڵ یاریخوازان دەکات، یایەکە وەها دروست کراوە کە پێویستە قۆناغەکان یەک بە یەک پاک بکرێنەوە لە دوژمنان و کلیلەکان بکرێنەوە بۆ قۆناغی دواتر لە هەر ساتێکدا لە قۆناغەکان کلایڤ بمرێت ئەوا یاریخوازەکان ناچار دەکرێن بگەرێنەوە دەستپێکی قۆناغەکە بە جۆرێک کە پێویستە سەر لە نوێ قۆناغەکە پاک بکاتەوە
پەرەپێدان و بڵاوکردنەوە
[دەستکاری]. [١]
یارییەکە لە ڕێگەی ستیم گرینلایتەوە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣ پەسەندکرا. [٢] لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، بێرتیل هۆربێرگ ڕۆمێکی یەک ئاستی Gunman Clive بۆ هێڵی Game Boy [٣] و بۆ Super NES لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٦ [٤]
پێرست
[دەستکاری]گەنمان کلایڤ
بەگشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت دوای بڵاوبوونەوەی لەلایەن هەردوو ڕۆژنامەنووسانی سەرەکی و یارییە ڤیدیۆییەکانەوە. یاریکردن و هونەر و ستایلەکەی لەلایەن Destructoid ەوە ستایشی کرا، کە ڕایگەیاند کە کەموکوڕییە سەرەکییەکانی بریتین لە درێژی کورتی، بەستنی یارییەکە لە کاتی شەڕی دووەمی سەرۆکەکاندا، هەندێکجاریش دەنگی نەگونجاو. هەروەها دیسترۆکتۆید ئاماژەی بەوە کردووە کە یارییەکە بیرۆکەی زۆر لە زنجیرەی مێگا مان وەرگرتووە. دیسترۆکتۆید بە "دزینێک بە ٢ دۆلار" وەسفی کردووە و وتی "هەوادارانی پلاتفۆرمی ئەکشنی دوو ڕوویی پێویستە سەیری بکەن. ئەگەر هەرگیز کۆمپانیای هۆربێرگ پرۆداکشنز دەرفەتی پەرەپێدانی یارییەکی هێڵی سەرەکی مێگا مانی بەخۆیەوە بینی، دڵنیام هەوادارانی زنجیرەکە دڵخۆش دەبن بە ئەنجامەکانی". IGN بەم شێوەیە وەسفی کردووە "ئەزموونێکی کورتە، بەڵام هێشتا یەکێکە شایەنی ئەزموونکردنە ئەگەر بەدوای پلاتفۆرمێکی باشدا دەگەڕێیت کە ٢ دۆلارە لەسەر 3DSەکەت. دیزاینی یارییە ئەستێرەیییەکە بەهۆی سێ کارەکتەری جیاوازەوە بوێر دەکرێت کە دەتوانیت وەکیان یاری پێبکەیت. لە سەرەتاوە تا کۆتایی، Gunman Clive پلاتفۆرمێکی خەیاڵییە، ئەوەندە باشە کە شایەنی ئەوەیە چەندین جار یاری پێبکەیت بۆ ئەوەی وەک هەموو کارەکتەرێک یاری بکەیت."
فرۆشتن
[دەستکاری]تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە ٤٠٠ هەزار دانە لە یارییەکە فرۆشرا و زیاتر لە سەدا هەشتای فرۆشی یارییەکە لە 3DS فرۆشرا. [٥] کۆمەڵەی Gunman Clive HD تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦ ٩ هەزار جار فرۆشرا [٦]
داهاتوو
[دەستکاری]نینتێندۆ لە ٢٩ی ١ی ٢٠١٥ بەدواداچوونێکی بە ناوی گەنمان کلایڤ
بڵاوکردەوە، ئێستا چیرۆکەکە کلایڤ دەباتە جیهانی دەرەوە تاوەکو راوەدووی سەردەستەی چەتەکان بکات (ئەو پیاوەی کە لە قۆناغی یەکەم خاتوو جۆنسنی ڕفاند). [٧] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥، بێرتیل هۆربێرگ ڕایگەیاند کە بەشی دووەمی یاریەکە بە ناوی Gunman Clive HD Collection بڵاودەکرێنەوە. [٨] هەروەها ئەم کۆمەڵەیە لە ١٧ی ١ی ٢٠١٩ لەسەر نینتێندۆ سویچ و و پلەیستەیشن ٤ لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. [٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Andriessen، CJ (٢٥ی ئازاری ٢٠١٩). «The creator of Gunman Clive talks giant robots, gay kisses, and going indie». Destructoid. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Andriessen، CJ (٢٥ی ئازاری ٢٠١٩). «The creator of Gunman Clive talks giant robots, gay kisses, and going indie». Destructoid. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Carter، Chris (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). «Gunman Clive creator releases ROM of his game on Game Boy Color». Destructoid. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Arnott، Justin (٣٠ی ئایاری ٢٠١٦). «Gunman Clive Now Available on SNES… Wait, What?». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Whitehead، Thomas (٣ی شوباتی ٢٠١٥). «Gunman Clive Sales Pass 400,000 Across All Platforms». Nintendo Life. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Andriessen، CJ (٢٥ی ئازاری ٢٠١٩). «The creator of Gunman Clive talks giant robots, gay kisses, and going indie». Destructoid. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Gunman Clive 2». Nintendo eShop. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Andriessen، CJ (٢٥ی ئازاری ٢٠١٩). «The creator of Gunman Clive talks giant robots, gay kisses, and going indie». Destructoid. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Carter، Chris (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). «Gunman Clive creator releases ROM of his game on Game Boy Color». Destructoid. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکیەکان
[دەستکاری]- کایە ڤیدیۆیییە تاک-یاریزانەکان
- یارییەکانی ویندۆز
- کایە ڤیدیۆیییەکان کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داندراون
- کایە ڤیدیۆیییەکان بە بەشداریی کەسایەتیی سەرەکیی مێ
- ئەو یارییە ڤیدیۆیانەی لە سووید پەرەیان پێدراوە
- کایەکانی نینتێندۆ سویچ
- کایە ئەلیکترۆنییەکانی پەیوەست بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە
- یارییەکانی ئای ئۆ ئێس
- یارییەکانی ئەندرۆید
- کایە ڤیدیۆییەکانی ٢٠١٢