بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کایەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کایەی تەختە پاشایەتییەکان
چەشن
دانەر
وەرگیراو لەگۆرانیی سەھۆڵ و ئاگر 
لە لایەن جۆرج ئاڕ. ئاڕ. ماڕتن
ئەکتەرانپێڕستی کەسایەتییەکانی کایەی تەختە پاشایەتییەکان ببینە
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرڕامین جەوادی
بابەتی کردنەوە«ناونیشانی سەرەکی»
ئاوازدانەر(ان)ڕامین جەوادی
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٨
ژمارەی ئەڵقەکان٧٣
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)
  • مارک ھافەم
  • جوانا بێرن
  • فرانک دۆڵگەر
  • کریس نیومن
  • گرێگ سپێنس
  • لیسا مەکەتاکنی
  • بڕایان کۆگمن
  • دەنکن مەگۆچ
مۆنتاژتیم پۆرتەر
شوێنەکانی تۆمارکردن
ماوەی پەخش٥٠–٨٢ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • ئێچ بی ئۆ ئینتەرتەینمنت
  • تێلێڤیژن ٣٦٠
  • گرۆک! تێلێڤیژن
  • جێنێرەیتر ئینتەرتەینمنت
  • ستارلینگ تێلێڤیژن
  • بیگھێد لیتڵھێد
دابەشکەروارنەر برۆس. تێلێڤیژن دیستریبیووشن
پەخش
تۆڕئێچ بی ئۆ
فۆرماتی وێنە١٠٨٠ئای
فۆرماتی دەنگدۆڵبی دیجیتاڵ ٥.١
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٧ی نیسانی ٢٠١١ (2011-04-17) – ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-19)
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانبنەماڵەی ئەژدیھا
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان

کایەی تەختە پاشایەتییەکان (بە ئینگلیزی: Game of Thrones) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دراما و فانتازی ئەمریکییە. لەلایەن داڤید بینۆیف و د. ب. ویس دروست کراوە. وەرگیراوە لە زنجیرەڕۆمانی ناسراو بە گۆرانی بەفر و ئاگری رۆماننوس جۆرج. ر. ڕ. مارتن، ناوی دراماکە لە ناوی کتێبی یەکەم کە کایەی تەختە پاشایەتییەکانە وەرگیراوە. لە ستۆدیۆەکانی بەلفاست وچەند شوێنێکی تری ئیرلەندای باکور و ماڵتا و کرواتیا و ئایسلەندا و مەغریب وێنە گیراوە. بۆ یەکەم جار لە ١٧ی نیسانی ٢٠١١ لە کەناڵی ئەمریکی پەخشکرا. حەوت وەرزی لێ بەرھەم ھێنراوە کە ٦٧ ئەڵقەیە و بڕیارە لەساڵی ٢٠١٩ وەرزی ھەشتەم و کۆتایی پەخش بکرێت.[١]

بەسەرھاتی زنجیرەکە لە دوو کیشوەری ئەفسوناوی بەناوەکانی ویستیرۆس و ئیسۆس لە کۆتایی ھاوێنێکی درێژ دەست پێدەکات، بە چەند ھێڵێکی درامیدا دەروات. لەوانە شەری ناوخۆیی خانەوادە پایەبەرزەکان لەسەر تەختی ئاسنینی حەوت شانشینەکە؛ ھەڕەشەی ھاتنی زستان و بەدەرکەوتنی بوونەوەرە ئەفسوناوییەکانی باکوور لەگەڵ ھەوڵەکانی دوا وەچەی خانەدانی لابراو بۆ دووبارە گەرانەوەی تەختەکە بۆ خانەوادەکەیان. زنجیرەکە لەرێگەی کاراکتەرەکانی چەند باسێکی پەیوەست بە سیاسەت و کۆمەڵ و ئایین و شەری ناوخۆ و ئەشکەنجەدان و تاوان و گەندەلی و وەفاداری دەورژێنێت.

لە مایسی ٢٠١٧ کەناڵی ئتش بی ئۆ ڕایگەیاند کە کار لە سەر دوو زنجیرەیتری دەکەن کە ڕووداوەکان لە هەمان جیهانی کایەی تەختە پاشایەتییەکاندا ڕوودەدات.

ڕووداوەکان

[دەستکاری]

رووداوەکانی زنجیرەکە لە دوو کیشوەری ئەفسوناوی بەناوەکانی ویستیرۆس و ئیسۆس لە کۆتایی ھاوێنێکی درێژ دەست پێ دەکات، کە دانیشتوانەکانی چاوەڕوانی زستانێکی درێژ دەکەن. گرنگترین سێ ھێلی درامایی ئەو زنجیرەیە پێک ھاتووە لە[٢]؛ یەکەمیان شەری ناوخۆیی خانەوادە پایەبەرزەکان بۆ بە دەست بە سەر داگرتنی تەختی ئاسنینی حەوت شانشینەکە؛ دووەمیان ھەڕەشەی ھاتنی زستان گەورەو سەخت وبەدەرکەوتنی بوونەوەرە ئەفسوناوییەکانی باکوور؛ سێیەمیان ھەوڵەکانی دوا وەچەی خانەدانی لابراو بۆ دووبارە گەرانەوەی تەختی ئاسنینی حەوت شانشینەکە بۆ خانەوادەکەیان. بۆ نوسینی ئەو رۆمانەی کە ئەو زنجیرەیەی لەسەر دروست کراوە، ئیلھامی لە مێژووی ئەوروپییەکان وەرگرتووە.[٣]

کاست و کەسایەتییەکان

[دەستکاری]

وەکو رۆمانەکە، کایەی تەختە پاشایەتییەکان کاراکتەرێکی زۆری ھەیە، دراماکە وەک زۆرترین دەرکەوتنی کاراکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی تۆمارکراوە. لە کاتی بەرھەمھێنانی وەرزی سێیەم, ٢٥٧ کاراکتەر ناویان تۆمار کراوە وەک کاراکتەر،[٤] ئەوەی دەخرێتە روو بەپێی سەرکەترینیان وزۆرترین دەرکەوتنیانە.[٥]

لۆرد ستارک (ششین بین) گەورەی خانەوادەی ستارک، کە ئەندامانی خیزانەکەی لە زۆربەی ھێڵە درامیەکان بە دەردەکەون. ئەو وھاوسەرەکەی کاتلین توللی (میشێل فەیرلی) خاوەنی پێنج منداڵن: گەورەتریان رۆبە (ریتشارد مادێن), نازدارەکەیان سانسا (سۆفی تێرنەر)، کوڕانەکەیان ئاریا (مایسی ویلیامس)، سەکەرکێشییەکەیان بران (ئیسحاق ھیمپیستید-ورایت) لەگەل بچوکتریان ریکۆن (ئارت پارکینسۆن)ن. بارمتەی نید سیۆن گریچۆی (ئالفی ئاڵین)ە کە لەگەڵ خێزانی ستارک ژیانی بەسەر دەبات پێش ئەوەی رەمسی سنۆ (ئیوان ریۆن) بیکاتە کۆیلەی خۆی. نید زۆڵیکی ھەیە ناوی جۆن سنۆیە (کیت ھارینگتۆن)، ئەو لەگەڵ ھاورێکەی ساموێل تارلی (جۆن برادلی) پێکەوە وەک پاسەوانی شەو خزمەت دەکەن. قژ سوور یاگریت (رۆزی لیلسی) یەکێکە لە کچە قەرەجەکان وپەیوەندی سۆزداری ھەیە لەگەڵ جۆن سنۆ. کاتلین خزمەت دەکرێت لەلایەن ژنە جەنگاوەری زل برێن تارس (جیۆندۆلین کریستی).

کۆنە ھاورێی نید پاشا رۆبیڕت براثیۆنە (مارک ئاددی) کە لەگەڵ شاژن سێرسی لانستەر (لینا ھیداوەی) زەماوەندیان کردووە، لە ھەمان کاتدا سێرسی لەگەڵ برا دوانەکەی خۆی "بکوژی شا" جێمی لانستەر(نیکۆلاس کرستەر والداو) پەیوەندی سۆزداری نھێنیان ھەیە. شاژن قینێکی لە ڕادەبەدەری ھەیە بەرامبەر بە برا بچووکەکەی، کورتەباڵای زیرەک تایرۆن لانستەر (پیتەر دینکلەیچ) کە بە نھێنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ شای (سبیل کیکلی)ی خزمەتکاردا ھەیە. باوکی سێرسی لۆرد تایوان لانستەرە (چارڵی دانس)، کوڕە گەورە بێبەزەییەکەی ناوی جوفریە (جاک گلیسۆن).

لەوبەر رووبارەکە، ھەردوو کۆتا وەچەی ئەو پاشایەی کە لەلایەن رۆبێرت براثیۆنەوە لادراوە ڤێسری (ھاری لۆید) و دینیریس تایگاریان (ئیمیلی کلارک) دەژین، ھەردووکیان وەک ھەڵھاتوو و داواکراو دەژین، لە ھەوڵی گەرانەوی شکۆی خانەوادەکەیان و تەختی ئاسنینن.

کاستی سەرەکی و کەسایەتییەکان

خشتەی وەرگرتن

[دەستکاری]

زنجیرەکە وەرگیراوە لە زنجیرە رۆمانی ناسراو بە گۆرانی بەفر وئاگری رۆماننوس جۆرج. ر. ڕ. مارتن، کە ئەویش تاوەکو ئێستا پێنج بەرگە رۆمانی لێ دەرچووە، چاوەرێش دەکرێت کۆتا دوو بەرگی تر لە ساڵانی داھاتوو بڵاوبکرێنەوە. دانەرانی ئەو زنجیرەیە بە پێی ئەو خشتەی خوارەوە ھێڵە درامییەکانی بەرگی رۆمانەکان بۆ زنجیرەیەکی شەش وەزریدا بەمشێوەیە دابەش کردووە:

وەرزراگەیندرا لەوێنەی گیرا لەدەستپێکی پەخشناوی بەڕگەکانی (گۆرانی بەفر و ئاگر)
یەکەم٢ ئازاری ٢٠١٠نیوەی دووەمی ٢٠١٠١٧ی نیسانی ٢٠١١کایەی تەختە پاشایەتییەکان
دووەم١٩ی نیسانی ٢٠١١نیوەی دووەمی ٢٠١١١ی نیسانی ٢٠١٢پێکدانانی پاشاکان
سێیەم١٠ی نیسانی ٢٠١٢تەمموز تا تشرینی دووەمی ٢٠١٢٣١ی ئازاری ٢٠١٣بەشی یەکەمی گەردەلوولی شمشێرەکان
چوارەم٢ی نیسانی ٢٠١٣تەمموز تا تشرینی دووەمی ٢٠١٣٦ی نیسانی ٢٠١٤بەشی دووەمی گەردەلوولی شمشێرەکان
پێنجەم٨ی نیسانی ٢٠١٤تەمموز تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٤١٢ین نیسانی ٢٠١٥جەژنی قەڵەکان وسەمای ئەژدیھاکان
شەشەم٨ی نیسانی ٢٠١٥تەمموز تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٥٢٤ی نیسانی ٢٠١٦شەماڵی زستان
حەوتەم٢١ی نیسانی ٢٠١٦ئابی ٢٠١٦ تا شووباتی ٢٠١٧٢٧ی ئابی ٢٠١٧شەماڵی زستان و خەونی بەھار
ھەشتەم٣٠ی تەمموزی ٢٠١٦تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ تا تەمموزی ٢٠١٨١٤ی نیسانی ٢٠١٩شەماڵی زستان و خەونی بەھار

ژمارەی بینەران

[دەستکاری]

وەرزی یەکەمی کایەی تەختە پاشایەتییەکان رێژەی ٢ میلیۆن و نیو بینەر بۆ یەکەم ئەڵقە تۆمارکراوە، رێژەکە بەرز بۆوە بۆ ٩٫٣ میلیۆن بینەر بۆ ھەر ئەڵقەیەک.[٦] وەرزی دووەم رێژەی ١١٫٦ میلیۆن بینەر بۆ ھەر ئەڵقەیەکی ھەبووە.[٧] وەرزی سێەمیشی رێژەکە بۆ ١٤٫٢ میلیۆن بەرزبۆوەتەوە. بۆ وەرزی چوارەمیشی، کەناڵی HBO رایگەیاند کە بینەری ئەو وەرزە بۆ رێژەی ١٨٫٦ بەرزبۆوەتەوە. بەوەش ریکۆدی ژمارەی بینەرانی شکاند لەسەر ئاستی زنجیرە تەلەڤزیۆنەکان.[٨]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

کایەی تەختە پاشایەتییەکان بۆ چەندین خەڵاتی جیھانی پاڵێوراوە کە دیارترینیان پاڵێوراوکردنی وەرزی یەکەمی بۆ سێزدە خەڵاتی ئێمی لەوانە باشترین زنجیرە دراما، دوو خەڵاتی لەوێ برد، لە بەشەکانی باشترین ئەکتەری سەرەکی وباشترین ئەکتەری دووەم.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. گەمەی تەختە پاشایەتیەکان بۆ وەرزی پێنجەم و شەشەم نوێکرایەوە
  2. ئێچ بی ئۆ وھەڵبژاردەکانی بەفر وئاگر
  3. گەمەی تەختە پاشایەتیەکان دڕەندەترین وراستەقینەترینی رۆمانەکانە
  4. وەرزی سێیەم: بەژمارە «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٦ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. زانیاری زیاتری گەڕانەوی گەمەی تەختە پاشایەتییەکان
  6. گەمەی تەختە پاشایەتییەکان چەند زێری بەدەست کەوتووە
  7. ئێچ پی ئۆ گەمەی تەختە پاشایەتییەکانی نوێکردەوە ١٤ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. گەمەی تەختە پاشایەتییەکان بەناوبانگتر بوو ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]