گەمارۆدانی قودس (١١٨٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ژێر سەرکردایەتی سەلاحەدین ئەیوبیدا، لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەبیع الثانی ساڵی ٥٨٣ی کۆچی کە هاوتایە لەگەڵ ٤ی تەمموزی ١١٨٧یزایینی لە نزیک گوندی ئەلمەجەودە، لە نێوان ناسر و تبریا، کە موسڵمانان تێیدا بوون، ڕوویدا سەرکەوتوو بوون و خاچپەرستەکان خۆیانخستە دۆخێکی ستراتیژی نائارام لەناو گەمارۆیەکی هێزەکانی سەلاحەدین، کە لە ئەنجامدا بووە هۆی کەوتنی شانشینی قودس دواتر، وئازادکردنی زۆربەی ئەو زەویانەی کە لەلایەن خاچپەرستەکانەوە داگیرکرابوون،سەلاحەدین شوێنە پیرۆزییەکانی ئیسلامی نۆژەنکردەووە.

گەمارۆدانی قودس
ChristiansBeforeSaladin.jpg
سەلاحەدین و مەسیحییەکانی قودس، وێنەکێشان لەلایەن فرانسوا گویزۆت (١٨٨٣)
ڕێکەوت٢٠ی ئەیلوولی – ٢ی تشرینی یەکەمی ١١٨٧ (١ ھەفتە، و ٥ ڕۆژ)
شوێن
ئەنجام

ئەییوبیەکان سەرکەوتن

شەڕکەرەکان
دەوڵەتی ئەییووبی شانشینی قودس
شۆڕشگێرانی هۆسپتیلەر
شۆڕشگێرانی تێمپلەر
فەرماندە و سەرکردەکان
سەلاحەدینی ئەییووبی بالیان لە ئیبێلین
هێراکلیۆسی قودس
ھێز
نەزانراو، ئەگەری زۆرە لە دەوروبەری ٢٠ هەزار پیاوی بەهێز ٤٠٠٠ پیاو
زەرەر و زیانە گیانییەکان
نەزانراو نەزانراو


شکستی خاچپەرستەکان لە شەڕی حەتین کارەساتبار بوو، کە تێیدا گوڵی شوڕشگێڕەکانیان لەدەستدا، و تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکانیان کوژران و ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانیش بە هەمان شێوە دەستگیرکران. مزگەوتی ئەقسا بوو بە دەستی فەرماندە سەلاحەدین ئەیوبی، لەنێو دیلەکاندا پاشای مەقدیس هەبوو کە ١٥٠ شوڕشگێڕی لەگەڵدا بوو. پەیوەندییەکانی شانشینی لاتینی قودسی لەگەڵ ئەوروپا پچڕاند، هەروەها دەستی بەسەر گرنگترین قەڵاکانی خاچپەرستانی باشووری تیبریادا گرت، جگە لە کاراک و کراک دی شێڤالیێر (قەڵاکە).


سەڵاحەدین بە مامەڵەیەکی زۆر نەرمتر و سووکتر لە چاوی خاچپەرستان مامەڵەی لەگەڵ قودس و دانیشتووانەکەی کرد، نزیکەی ١٠٠ ساڵپێش ئەوە. هیچ دڕندەیی و وێرانکارییەکی بێمانا لە سەلاحەدین نەکەوتە خوارەوە، بەڵام ڕێگەی پێدا لە ماوەی ٤٠ ڕۆژدا قودس بەجێبهێڵن،دوای ئەوەی فیدیەی بۆ هەموو پیاو و ژن و منداڵێک دا و سەلاحەدین لێبوردەیی زۆری بۆ خاچپەرستە هەژارەکان نیشان دا کە نەیانتوانیبا پارەکە بدەن.[١][٢]

لە تشرینی دووەمی ١١٨٨ی زایینی گارنیۆنی کاراک خۆی ڕادەست کرد، و لە نیسانی ئایاری ١١٨٩ گارنیۆنی کاراک دی مۆنریال خۆیڕادەست کرد، و قەڵای بالفۆر دوا قەڵا بوو کە کەوتە خوارەوە، و قەڵای کراک دی شێڤالیێر لە ڕۆژهەڵاتی تارتوس. ڕووخانی شانشینی قودس وایکرد پاپای ڕۆما دەست بکات بە ئامادەکاری بۆ جەنگی خاچپەرستی سێیەم کە لە ساڵی ١١٨٩ز دەستی پێکرد.


شانشینی قودس کە بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانەوە لاواز بوو، لە جەنگی حەتین لە ٤ی تەمموزی ١١٨٧دا شکستی هێنا، زۆربەی ئاغاکان بە دیل گیران لەنێوانیاندا پاشا لوسیگنان. هەزاران کۆیلەی موسڵمان ئازاد کران.[٣][٤] تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول، سەلاحەدین عەکا و نابلوس و یافا و تۆرۆن و سیدۆن و بەیروت و عەسقەلانی گرتبوو. رزگاربووانی شەڕەکە و پەنابەرانی دیکە هەڵهاتن بۆ شاری سوڕ(لوبنان)، کە تاکە شار بوو کە توانیبووی خۆی لە دژی سەلاحەدین بگرێت، بەهۆی هاتنی بەڕێکەوتی کۆنرادی مۆنتفێرات (پاشای قودس).

دۆخی قودس[دەستکاری]

لە سوڕ (شارێکە لە لوبنانی ئێستا)، بالیانی ئیبێلین داوای لە سەلاحەدین کردبوو بە سەلامەتی تێپەڕێت بۆ قودس بۆ وەرگرتنەوەی ماریا کۆمنێنی هاوسەری شاژنی قودس و خێزانەکەیان. سەڵاحەدین داواکەی ڕەزامەندی دەڕبری، بە مەرجێک بالیان چەک لە دژی هەڵنەگرێت و زیاتر لە ڕۆژێک لە قودس نەمێنێتەوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان بە شارە پیرۆزەکە، پاتریاک هەرقلی قودس، شاژنە سیبیلا و باقی دانیشتووانەکەی پاڕایەوە کە بەرپرسیارێتی بەرگریکردن لە شارەکە بگرێتە ئەستۆ. هەرقل کە دەیگوت دەبێت لە پێناو ئایینی مەسیحیدا بمێنێتەوە، پێشنیاری کرد کە لە سوێندەکە بێتاوان بکات و بالیانیش ڕازی بوو.

ئەو لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکی بۆرگەسەکانەوە هەواڵی بڕیارەکەی بۆ سەلاحەدین لە عەسقەلۆن نارد، کە پێشنیارەکانی سوڵتانیان بۆ تەسلیمکردنی قودس بە دانوستان ڕەتکردەوە،  بەڵام سەلاحەدین ڕێکخستنی کرد بۆ ئەوەی یاوەری ماریا و منداڵەکانیان و هەموو ماڵەکەیان بکات بۆ تەرابلوس. وەک بەرزترین فەرماندە کە لە قودس مابووەوە، بەپێی مێژوونووس ئیبن ئەسیری جزیری، بالیان لەلایەن موسڵمانانەوە وەک پلەیەکی "کەم تا زۆر یەکسان بە پلەی پاشا" سەیر دەکرا.

بالیان دۆخی قودسی بە خراپ زانی. شارەکە پڕ بوو لە پەنابەران کە لە فەتحەکانی سەڵاحەدین هەڵهاتبوون و ڕۆژانە ژمارەیەکی زیاتریان دەهاتن.  لە هەموو شارەکەدا کەمتر لە چواردە شوڕشگێڕ هەبوون، بۆیە شەست شوڕشگێڕی نوێی لە ڕیزەکانی سکوێر (شۆرشگێران لە مەشقکردندا) و بۆرگێسەکان دروست کرد.  بە هەڵگرتنی خۆراک و پارە خۆی بۆ گەمارۆ مەزنەکە ئامادە کرد. سوپاکانی شام و میسر لە ژێر دەستی سەڵاحەدین کۆبوونەوە و دوای داگیرکردنی عەکا و یافا و قەیسەریا، هەرچەندە سەرکەوتوو نەبوو گەمارۆی سوڕی گرت، بەڵام سوڵتان لە ٢٠ی ئەیلولدا گەیشتە دەرەوەی قودس.[٥]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "Siege of Jerusalem (1187)", Wikipedia, 2022-05-28, retrieved 2022-06-03
  2. ^ "Internet History Sourcebooks Project". sourcebooks.fordham.edu. Retrieved 2022-06-03.
  3. ^ Regan, Geoffrey (1987-01-01). Saladin and the Fall of Jerusalem. Croom Helm. ISBN 978-0-7099-4208-5.
  4. ^ Tyerman, Christopher (2006). God's War: A New History of the Crusades. Harvard University Press. ISBN 978-0-674-02387-1.
  5. ^ Lyons, M. C. (Malcolm Cameron) (1982). Saladin : the politics of the holy war. Internet Archive. Cambridge ; New York : Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-22358-4.