گەمارۆدانی حەلەب (١٢٦٠)
| گەمارۆدانی حەلەب (١٢٦٠) | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە داگیرکارییەکانی مەغۆل بۆ سەر شام | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
| |||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
| |||||||
گەمارۆدانی حەلەب یان کەوتنی حەلەب شەڕێک بوو کە لە ١٨ی کانوونی دووەم تا ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٢٦٠ بەردەوام بوو.[١]
دوای وەرگرتنی ملکەچیی حەڕان و ئێدێسا، سەرۆکی مەغۆلەکان ھۆلاکۆ خان فوراتی بەزاند و مەنبجی لە بەتاڵانبرد و حەلەبی خستە ژێر گەمارۆوە.[٢] کە لەلایەن ھێزەکانی بۆھیمۆندی شەشەمی ئەنتاکیە و ھیتومی یەکەمی ئەرمەنستان پشتگیریی دەکرا. بۆ ماوەی شەش ڕۆژ شارەکە لەژێر گەمارۆدا بوو. ھێزەکانی مەغۆل و ئەرمەنستان و فرانکی بە یارمەتیی کاتاپوڵتەکان و مانگۆنێلەکان، تەواوی شارەکەیان گرتەوە، جگە لەو قەڵایەی کە تا ٢٥ی شوبات بەردەوام بوو لە شەڕکردن و دوای تەسلیمبوونی ڕووخێنرا.[٣] کۆمەڵکوژییەکەی دواتر کە شەش ڕۆژی خایاند، میتۆدی و ورد بوو، کە تێیدا نزیکەی ھەموو پیاوە پێگەیشتووەکانی موسڵمان و جوولەکەکان کوژران، ھەرچەندە زۆربەی ژن و منداڵەکان فرۆشران بە کۆیلایەتی.[٤] ھەروەھا وێرانکارییەکە سووتاندنی مزگەوتی گەورەی حەلەبیشی لەخۆگرت.[٥][٢]
دوای گەمارۆدانەکە، ھۆلاکۆ ھەندێک لە سەربازەکانی ھیتومی بە تاوانی سووتاندنی مزگەوتەکە لە سێدارە دا،[٥] ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە بۆھیمۆندی شەشەمی ئەنتاکیە (سەرکردەی فرانکەکان) بە شێوەیەکی شەخسی چاودێریی لەناوچوونی مزگەوتەکەی کردووە.[٦] دواتر ھۆلاکۆ خان قەڵا و قەزاکانی گەڕاندەوە بۆ ھیتوم کە پێشتر ئەییووبییەکان لە ئەرمەنییەکانیان داگیریان کردبوو.[٢]
ئیبراھیمی برای ئیبن باتیش لە کاتی گەمارۆدانەکەدا کوژرا. [٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ The Cambridge History of Iran, Ed. J. A. Boyle, (Cambridge University Press, 1968), 350.
- 1 2 3 Grousset 1991.
- ↑ Turnbull, Stephen R. , Genghis Khan and the Mongol conquests, 1190-1400, (Taylor & Francis, 2005), 60.
- ↑ Kagay, Donald J. and L. J. Andrew Villalon, Crusaders, condottieri, and cannon, (BRILL, 2003), 137.
- 1 2 Riley-Smith et al. 2003.
- ↑ Asbridge, Thomas S. , The Crusades: The Authoritative History of the War for the Holy Land, (HarperCollins, 2010), 616.
- ↑ al-Māniʿ ١٩٧٦.
کتێبنامە
[دەستکاری]- Grousset، René (١٩٩١). The Empire of the Steppes: A History of Central Asia. Rutgers University Press.
- Humphreys، R. Stephen (١٩٧٧). From Saladin to the Mongols: The Ayyubids of Damascus, 1193–1260. State University of New York Press.
- Jackson، Peter (٢٠١٧). The Mongols and the Islamic World: From Conquest to Conversion. Yale University Press.
- Riley-Smith، Jonathan؛ Christopher، Simon؛ Edbury، Peter W.؛ Phillips، Jonathan P. (٢٠٠٣). The Experience of Crusading. بەرگی ١. Cambridge University Press.