بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەمارۆدانی ئاکرێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەمارۆدانی ئاکرێ
بەشێک لە شۆڕشی ڕەواندز، لەشکرکێشیی سۆران بۆ سەر بادینان

ئاکرێ
ڕێکەوت١٨٣٣ز
شوێن
ئەنجام

Flag of the Soran Emirate سۆران سەرکەوتنی بەدەستھێنا

شەڕکەرەکان
میرنشینی سۆران میرنشینی بادینان
فەرماندە و سەرکردەکان
میر محەممەد ئیسماعیل پاشا

گەمارۆدانی ئاکرێ ئاماژەیە بۆ گەمارۆدانی شاری ئاکرێ لەلایەن ھێزەکانی میرنشینی سۆران بە سەرکردایەتیی میر محەممەد پاشای ڕەواندز لە ساڵی ١٨٣٣. ھێرشەکەی سۆران بۆ سەر ئاکرێ دەچێتە چوارچێوەی ھەوڵەکانی میر محەممەد پاشای ڕەواندز بۆ یەکخستنی خاکی کوردستان و پێکھێنانی کوردستانێکی سەربەخۆ لەو کاتەی کە ھێرشی ھێنایە سەر میرنشینی بادینانی دراوسێی.

ھێزەکانی میرنشینی سۆران بە سەرکردایەتیی میر محەممەد گەمارۆی شارەکەیان دا و دوای ماوەیەکی کورت شارەکەی گرت و ھێزەکانی بادینان کە ئیسماعیل پاشای بادینان سەرکردایەتیی دەکردن تێکشکان و ئیسماعیل پاشای حاکمی شارەکەش ھەڵھات لە شارەکە.

دەرئەنجام

[دەستکاری]

ھێزەکانی سۆران ئاکرێیان گرت و لە دوای ئاکرێش پێشڕەوییان کرد بۆ دەڤەری زێبار و دواتر بۆ شاری ئامێدی، کە لەوێدا گەمارۆی ئامێدییان دا و شارەکەیان گرتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]