بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەمارۆدانی ئامێدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەمارۆدانی ئامێدی
بەشێک لە شۆڕشی ڕەواندز، لەشکرکێشیی سۆران بۆ سەر بادینان، شەڕی سۆران و عوسمانی (١٨٣٣-١٨٣٥)
ڕێکەوت١٨٣٣
شوێن
ئەنجام

سۆران سەرکەوتنی بەدەستھێنا

شەڕکەرەکان
میرنشینی سۆران میرنشینی بادینان
ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
سەربازە ئاشوورییەکان
فەرماندە و سەرکردەکان
میر محەممەد
مووسا پاشا[١]
سەعید پاشا[٢]
ئیسماعیل پاشا
ڕەشید بەگ
ھێز
٣٠٬٠٠٠+ نەزانراو
زەرەر و زیانە گیانییەکان
کەمتر تاڵانکردنی ئامێدی

گەمارۆدانی ئامێدی لە ساڵی ١٨٣٣ ڕوویدا، کاتێک میر محەممەد پاشای ڕەواندز، فەرمانڕەوای بەھێزی کوردی میرنشینی سۆران، ھەڵمەتێکی بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر میرنشینی بادینانی دراوسێیدا دەستپێکرد.[ژێدەر پێویستە]

دەرئەنجام

[دەستکاری]

میرنشینی بادینانی دراوسێی میرنشینی سۆران دەسەڵاتی لەدەست چوو و سەربەخۆییی لاواز بوو و نەما.

میر محەممەدی ڕەواندزی بەگی سۆرانی ناسراو بە میر کۆرە، مووسا پاشای کردە حاکمی ئامێدی.[٣]

لە دوای دووەمین شەڕی سۆران و عوسمانی و سەرکەوتنی عوسمانییەکان و لەناوچوونی میر محەممەد، ئیسماعیل پاشای بادینان ھاتە مەیدان و میرنشینەکەی گرتە دەست؛ بەڵام زۆری پێ نەچوو، سەدری ئەعزەم مستەفا ڕەشید پاشا بەخۆی و لەشکرەکەیەوە ھاتە سەری و گەمارۆی ئامێدییدا و ناردییە بەغدا و لەوێ حەپسکرا و لە حەپسخانەدا گیانی لەدەستدا و میرنشینی بادینان بە تەواوەتی ھەڵوەشایە و لەناوچوو لە ساڵی ١٨٤٣.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. کورد و کوردستان. مەھاباد: محەممەد ئەمین زەکی بەگ. ١٩٣١.
  2. کورد و کوردستان. مەھاباد: محەممەد ئەمین زەکی بەگ. ١٩٣١. لاپەڕە ۳۹۲.
  3. کورد و کوردستان. مەھاباد: محەممەد ئەمین زەکی بەگ. ١٩٣١. لاپەڕە ۳۹۲.
  4. کورد و کوردستان. مەھاباد: محەممەد ئەمین زەکی بەگ. ١٩٣١. لاپەڕە ۳۹٣.