گەلی مەدیەن
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| گەلی مەدیەن | |
|---|---|
| ناو بە زمانی فەرمی | מִדְיָן، مَـدْيَـن |
| کەسێکی دیار | شوعەیب |
| جێ | al-Bad' |
| پۆتانی شوێن | ٢٨°٣٠′٠″N ٣٥°٠′٠″E |
| نیشتەجێ | Midianites |
![]() | |
گەلی مەدییەن یان گەلی شوعەیب یان ئەسحابولئەیکە (بە عەرەبی: قوم مَدیَن یان أصحاب الأیکة) ناوی ھۆزێکە لە عەرەبە کۆنەکان لە باکووری ڕۆژاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی شوێنەواری نیشتنگەکانیان دەکەوێتە نزیک شاری ئەلبەدع (البدع) سەربە ناوچەی تەببوک لە باکووری خۆراوای سعودیە، خەڵکی مەدییەن شوان و بازرگان بوون، فێڵیان لە تەرازوو دا دەکرد و پەرستشیان بۆ داری (الأیک) ئەنجامدەدا.[١] بەپێی قورئانی پیرۆز خوای گەورە پێغەمبەرێکی بۆیان نارد بۆئەوەی ھانیانبدات بۆ بازرگانی دادوەرانە و پەرستنی خوای گەورە، جا ڕەتیان کردەوە کە خوا بپەرستن و سەرپێچی نەکەن، جا خوای گەورە سزای دان؛ و پێغەمبەر مووساش ھاتووە بۆ ئەم شوێنە دوای ھەڵاتنی لە میسڕ لەبەر فیرعەون.
گەلی مەدییەن لە تەورات
[دەستکاری]ناوی گەلی مەدییەن زۆرجار ھاتووە لە تەورات کەوا گەلی مەدییەن تیشتەجێی نەقەب بوون لە پێرستی ئەو گەلانەی کە لە فەڵەستین دەژین؛ و ھەروەھا ئەمانەش باسکراون:
- کە مەدییەن کوڕی ئیبراھیمە
- کە پێغەمبەر یوسف براکانی فرۆشتوویانە بە مەدییەنییەکان
- کە مەدییەن شوێنی کۆچکردنی چل ساڵەی مووسایە کە دوورکەوەتەوە دوای کوشتنی میسڕییەک
- موسا ھاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە کچەکانی مەدییەن کردووە
- کە مەدییەنییەکان لە فەڵەستین لەگەڵ عەمالیقەکان ڕێککەوتن و چەند ھێرشێکیان کردە سەر ھۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل کە ئیسرائیلییەکانی زۆر بێزارکرد
قورئانی پیرۆز
[دەستکاری]لە قورئانی پیرۆز دا باسکراوە کە پێغەمبەر مووسا کۆچی کردووە بۆ ناویان، و نیشتنگەکانیان نزیکە لە نیشنگەکانی گەلی سەمود و خوای گەورە پێغەمبەرێکی بۆ ناردوون لەناو خۆیان کە ناوی شوعەیبە.
مەدییەن لە قورئان
[دەستکاری]خوای بەرز و پایەدار دەفەرموێ: ﴿وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ وَلَا تَنْقُصُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ إِنِّي أَرَاكُمْ بِخَيْرٍ وَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُحِيطٍ ٨٤﴾ [ھوود:٨٤] واتە: {و ناردمان بۆ (خەڵکی) مەدییەن برایان شوعەیب وتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نییە بێجگە لە ئەو، کەموکوڕی لە پێوانە و کێشان مەکەن بەڕاستی من دەتان بینم بە ماڵ و سامانی زۆرەوە بەڕاستی من لەسەرتان دەترسم کە سزای ڕۆژی گشتگیر ئەوقەتان بگرێت} بەمانای ئەوەی کە خوای گەورە پێغەمبەر شوعەیبی نارد بۆ گەلی مەدییەن بۆئەوەی بانگیان بکات بۆ پەرستنی خوای تاک و بێ ھاوبەش و ڕێگریان لێبکات لە فێڵکردن و تەرازووبازی جا ئەگەر کردیان ئەوە خوای گەورە نیعمەتیان پێدەبەخشێ بە ژیان و ڕزق و ڕۆزیان، ئەگەرنا ڕزق و ڕۆزیان لەدەست دەدەن و تووشی سزا دەبن لە ڕۆژی دواییدا.
مەدییەن و (الأیکة)
[دەستکاری]خوای بەرز و پایەبەرز ناوی لە گەلی شوعەیب ناوە (أصحاب الأیکة) واتە (خاوەن بێشەکان یان باخاتەکان) لەچەند حاڵەتێک، خوای پاک و بێگەرد دەفەرموێ:
- ﴿وَإِنْ كَانَ أَصْحَابُ الْأَيْكَةِ لَظَالِمِينَ ٧٨﴾ [حیجر:٧٨] واتە: بەڕاستی خاوەن بێشەکان لە ستەمکاران بوون.
- ﴿كَذَّبَ أَصْحَابُ الْأَيْكَةِ الْمُرْسَلِينَ ١٧٦﴾ [شەعەرا:١٧٦] واتە: خاوەن باخاتەکان پێغەمبەرانیان بە درۆزن دانا.
- ﴿وَثَمُودُ وَقَوْمُ لُوطٍ وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ أُولَئِكَ الْأَحْزَابُ ١٣﴾ [ساد:١٣] واتە: و (گەلی) سەموود و گەلی لووت (لوط) و خاوەن باخاتەکانیش ئەوانە تاقم و کۆمەڵانێک بوون.
- ﴿وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ وَقَوْمُ تُبَّعٍ كُلٌّ كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ ١٤﴾ [قاف:١٤] واتە: و خاوەن باخاتەکان و گەلی توببەعیش ئەوانە ھەموو پێغەمبەرانیان بە درۆزن دانا و باوەڕیان پێ نەکردن جا ھەڕەشەکەم بەدیھات، بۆ دابەزاندنی سزا لەسەریان.
زۆربەی شیکەرەوەکان ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی کە (أصحاب الأیکة) گەلی شوعەیبن، (الأیک) داری دەورەدراوە (یان داپۆشراوە).
و ھاتووە کە (أصحاب الأیکة)یان (خاوەن باخاتەکان) گەلی مەدییەنن و گەلێکی تر نین کە شوعەیبی بۆ نێردرابێ ھەروەک ئیبن کەسیر باسی کردووە ئەمەش لەبەر دوو ھۆکار:
- سیفەتەکانیان ھەمان سیفەتی مەدییەنن لە کەم و کوڕی کردن و فێڵکردن لە پێوان و کێشاندا
- ئەو حەدیسەی کە لە (عبداللە کوڕی عمرو) گێڕدراوەتەوە (موقوف)ە و (مرفوع) نییە بۆ پێغەمبەر (دروود و سەلامی خوای لەسەر).
- ﴿وَيَا قَوْمِ أَوْفُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ٨٥ بَقِيَّةُ اللَّهِ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ ٨٦﴾ [ھوود:٨٥–٨٦] واتە: ئەی گەلەکەم با پێوان و کێشانتان تێر و تەواو بێت و بە دادپەروەرانە ئەنجامی بدەن، و شتومەکی خەڵکی کەم نرخ مەکەن (فێڵیان لێمەکەن) و خراپەکاری لە زەویدا بڵاو مەکەنەوە (٨٥) ڕزق و ڕۆزی کە خوا بۆتان دێڵێتەوە چاکترە (لەو سامانەی کە بە فێڵکرن و بە حەرام دەستتان دەکەوێ) ئەگەر بڕوادار بن، و من پارێزەر نیم بەسەرتانەوە (٨٦).
یەکەمجار ڕێگری لێکردوون لە کەم وکوڕی پێوان و کێشان کاتێک دایان بە خەڵکی، پاشان فەرمانی پێکردوون بە دادوەری کردن لە پێوان و کێشاندا، و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەویدا لەسەریان قەدەغەکرد، و ڕێگایان دەبڕی، خوای گەورە دەفەرموێ: (بَقِیَّتُ اللَّھِ خَیْرٌ لَّکمْ) واتە: (ئەوەی کە خوا بۆتان دێڵێتەوە چاکترە) بە (فەتح) کردنی پیتی (تاء) ھەروەک لە (نووسینی عوسمانی) دا ھاتووە، (ئیبن عەباس) وتویەتی: ڕسق و ڕۆزی خوا چاکترە بۆ ئێوە، و (حەسەن) وتویەتی: ڕسقی خوا باشترە لە فێڵکردنتان لە خەڵک، و (الربیع) وتویەتی ڕاسپاردە یان میراتی خوا چاکترە بۆتان، و (موجاھید) وتویەتی: گوێڕأیەڵی کردنی خودا، و (قوتادە) وتویەتی: سامانی ئێوە لە خوداوە چاکترە؛ و (ئیبن جەریر) وتویەتی: یانی ئەوەی کە بەدەستی دێنن بە حەڵاڵی و دادوەری کردن لە پیوان و کێشان دا چاکترە لە بردنی حەرامی پارەی خەڵک، وتم: و بەقسەی قورئان دەچێ کە دەفەرموێ: (قُل لَّا یَسْتَوِی الْخَبِیثُ وَالطَّیِّبُ وَلَوْ أَعْجَبَک کثْرَةُ الْخَبِیثِ) واتە: ((ئەی محەممەد) پێیان بڵێ پیس و پاک یەکسان نین ئەگەرچی زۆرییەتی پیسەکە سەرسامت بکات)، و دەفەرموێ (وَمَا أَنَا عَلَیْکمْ بِحَفِیظٍ) واتە: (و من پارێزەر نیم بەسەرتانەوە) مەبەستی ئەوەیە کە من چاودێر نیم یانی بۆ ئەوە مەیکەن کە خەڵک بتان بینێ بەڵکو بۆ ئەوەی خوا پاک و بێگەرد بتان بینێ.
- ﴿قَالُوا يَا شُعَيْبُ أَصَلَاتُكَ تَأْمُرُكَ أَنْ نَتْرُكَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا أَوْ أَنْ نَفْعَلَ فِي أَمْوَالِنَا مَا نَشَاءُ إِنَّكَ لَأَنْتَ الْحَلِيمُ الرَّشِيدُ ٨٧﴾ [ھوود:٨٧]واتە: (وتیان ئەی شوعەیب ئایا نوێژەکەت فەرمانت پێ دەکات کە دەست ھەڵگرین و واز لەو پەرستراوانە بھێنین کە باو و باپیرانمان دەیانپەرست، یان ڕێمان لێبگری کە بە ئارەزووی خۆمان چیمان بوێت لە ماڵ و سامانی خۆمان ئەنجامی بدەین؟ خۆ بەڕاستی تۆ پیاوێکی ھێمن و ژیریت).
پێی دەڵێن بۆ گاڵتە پێکردن - خوای گەورە ناشرینیان بکات - {أصلاتک} یانی نوێژەکەت،
(تأمرک ان نترک ما یعبد اباؤنا) (فەرمانت پێدەکات کە واز لەو پەرستراوانە بھێنین کە باو و باپیرانمان دەیپەرستن)یانی بتەکان (أو أن نفعل فی اموالنا ما نشاء) (یان ڕێگریمان لێبکات لەوەی کە ھەرچی بمانەوێ لە ماڵ وسامانمان ئەنجامی بدەین) و ئێمە ھەرچییەکی بمانەوێ لە ماڵ و سامانمان دەیکەین، (الحسن) لەم ئایەتەدا وتویەتی: بەڵی سوێند بەخوا نوێژەکەی فەرمانیان پێدەکات کە واز لەوە بێنن کە باو و باپیرانیان دەیانپەرست، و (الثوری) وتویەتی: لە قسەی مەدییەن کە وتویانە (یان ھەرچییەکی بمانەوێ ئەنجامی بدەین لە ماڵ و سامانمان) مەبەستیان زەکات و بەخشینە، (إنک لأنت الحلیم الرشید((بەڕاستی تۆ ھێمن و خاوەن ژیریت) دوژمنانی خودا لێرەدا مەبەستیان گاڵتە پێکردنە -خوا ناشرینیان بکات-.
- ﴿قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَرَزَقَنِي مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًا وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَى مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ ٨٨﴾ [ھوود:٨٨] واتە: (شوعەیب) وتی ئەی گەلەکەم ئەگەر من بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرام لە پەروەردگارمەوە بۆ ھێنابن و ڕزق و ڕۆزییەکی چاک و حەڵاڵی پێ بەخشیبم (چ مەبەستێکم ھەیە درۆ بکەم؟)، و ناشمەوێ شتێ لە ئێوە قەدەغە بکەم و خۆشم بیکەم، و ھیچ مەبەستێکم نییە تەنھا چاککردن و چاکسازیی نەبێت ئەوەندەی بتوانم و ڕێکخستن و تەوفیقی کارم بەدەستی کەس نییە تەنھا خوا نەبێت، پشتم بەو بەستووە و گەڕانەوە ھەر بۆ لای ئەوە.
شوعەیب پێیان دەڵێت (ئەی گەلەکەم ئەگەر من بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرام لە لای پەروەدگارم بۆ ھێنابن)یانی ئەوە دەبینن کەمن بانگەوازی بۆ دەکەم، (و ڕزق و ڕۆزییەکی چاک وحەڵاڵێ پێبەخشیم) گووتراوە: مەبەستی پێغەمبەرایەتییە، و گووتراوە: مەبەستی ڕسق وڕۆزی حەڵاڵە و ھەردووکیان پێشبین دەکرێ، (و ناشمەوێ ئەوە بکەم کە لە ئێوەی قەدەغە دەکەم)یانی شتێکتان لێ قەدەغە ناکەم و خۆم بە نھێنی بیکەم و ئێوە ئاگاتان لێێ نەبێت، (قوتادە) وتویەتی: یانی ڕێگریتان لێناکەم لە شتێک کە خۆم بیکەم، (ھیچم ناوێ تەنھا دەمەوێ چاکسازی بکەم ئەوەندەی بتوانم)یانی مەبەستم لەو فەرمان و ڕێگریانەی کە من دەیکەم ھیچ مەبەستێکم نییە تەنھا دەمەوێ چاکتان بکەم ئەوەندەی توانام ھەبێ، (و ڕێکخستنی کارەکانم و تەوفیفم کەس نییە تەنیا خودا نەبێت پشتم بەو بەست)یانی لە ھەموو کارەکانم، (گەڕانەوە ھەر بۆ لای ئەوە) (موجاھید) دەڵێ یانی دەگەڕێمەوە.
- ﴿وَيَا قَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِي أَنْ يُصِيبَكُمْ مِثْلُ مَا أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَالِحٍ وَمَا قَوْمُ لُوطٍ مِنْكُمْ بِبَعِيدٍ ٨٩ وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ ٩٠﴾ [ھوود:٨٩–٩٠] واتە: ئەی گەلەکەم با دژایەتیتان لەگەڵم نەبێتە ھۆی ئەوەی تووشتان ببێ وێنەی ئەوەی (سزا) کە بەسەر گەلی نووح یان گەلی ھود یان گەلی ساڵح دا ھات، خۆ گەلی لووتیش ڵێتان دوور نین (٨٩) و لە پەروەردگارتان بخوازن لێتان ببورێت پاشانیش تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای، بەڕاستی پەروەردگارم زۆر بە بەزەیی و میھرەبانە، زۆر بە سۆز و دلۆڤانە (٩٠).
پێیان دەڵێت: (و ئەی گەلەکەم با دژایەتیتان لەگەڵم)یانی با ھەڵتان نەگرێ دوژمنایەتی و بوغزتان لەمن بۆ سوور بوون لەسەر خراپەکاری و فەساد، ئەگەرنا سزاتان تووش دەبێ وەک چۆن تووشی گەلی نووح و گەلی لووت و گەلی ساڵح بوو، و (السدی) وتویەتی: دوژمنایەتی مەبەستی ئەوەیە، کە بچنە ناو گومڕایی و غافل بوون و سەرپێچی کردن ئەگەرنا وەکو ئەم گەلانەتان لێدێت، و کاتێک خەڵک عوسمانی کوڕی عەففانیان گرت ئەم ئایەتەی پێی وتن (وَیَا قَوْمِ لَا یَجْرِمَنَّکمْ شِقَاقِی أَن یُصِیبَکم مِّثْلُ مَا أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ ھُودٍ أَوْ قَوْمَ صَالِحٍ) و وتی: ئەی گەلەکەم مەمکوژن ئەگینا ئێوە ئاوان (ھەردوو دەستی تێک ئاڵاند) (ابی حاتەم) گێڕاوییەتییەوە. (و ھۆزی لووتیش لە ئێوە دوور نین) گووتراوە کە مەبەست لە کاتە، و گووتراوە: مەبەست لە شوێنە و ھەردووکیان پێشبین دەکرێت، (و لە پەروەردگار بخوازن لێتان خۆشبێت) لەبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامتان داوە، (پاشان بگەڕێنەوە بۆلای) لەو تاوان و سەرپێچیانەی ئەنجامی دەدەن، (بەڕاستی پەروەردگارم بەبەزەیی و میھرەبانە و دلۆڤانە) بۆ ئەو کەسەی کە دەگەڕێتەوە بۆلای.
- ﴿قَالُوا يَا شُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَاكَ فِينَا ضَعِيفًا وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ وَمَا أَنْتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ ٩١ قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَاتَّخَذْتُمُوهُ وَرَاءَكُمْ ظِهْرِيًّا إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ ٩٢﴾ [ھوود:٩١–٩٢] واتە: وتیان (گەلی شوعەیب) ئەی شوعەیب ئێمە لە زۆربەی قسەکانت تێناگەین و بێگومان ئێمە بە مرۆڤێکی لاوازت دەزانین لە ناومان، خۆ ئەگەر (لەبەر) دەستە و خزمەکانت نەبوایە ئێستا بەردبارانمان دەکردیت، و بەڕاستی تۆ لای ئێمە لاوازی و خاوەن توانا و دەسەڵات نیت (٩١) وتی (شوعەیب) ئەی ھۆزی من، ئاخۆ دەستە وخزمەکانی منتان پێ بە دەسەڵاتترە لە خودا؟ و خواتان پشت گوێ خستووە، بەڕاستی پەروەردگارم ئاگادارە بەوەی دەیکەن (٩٢).
دەڵێن (ھۆزی شوعەیب): (ئەی شوعەیب تێناگەین)یانی تێناگەین (لە زۆربەی) لە قسەکانت، «و ئێمە بە لاوازت دەزانین لە ناوماندا» گێڕدراوەتەوە لە (سعیدی کوڕی جبیر) و (الثوری) گوتویانە: شوعەیب کوێر بوو (بۆیە وایان پێ وتووە)، (السدی) وتویەتی: تۆ یەک کەسی، (أبوو ڕوق) وتویەتی: مەبەستیان گاڵتە پێکردن بوو، چونکە عەشیرەتەکەت لەسەر ئایینی تۆ نین، «خۆ ئەگەر دەستە و خزمانت نەبوایە ئەوا بەردبارانمان دەکردیت»یانی بەردبارانمان دەکردی (و بەڕاستی تۆ لای ئێمە دەسەڵات و توانات نییە)یانی تۆ دەسەڵات و توانات نییە لای ئێمە «وتی ئەی گەلەکەم ئاخۆ دەستە و خزمانی منتان پێ بە دەسەڵاتترە لە خودا» دەڵێ: ئایا وازم لێدێنن لەبەر خاتری عەشیرەتەکەم و وازم لێناھێنن
- ﴿وَيَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَاذِبٌ وَارْتَقِبُوا إِنِّي مَعَكُمْ رَقِيبٌ ٩٣ وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا شُعَيْبًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا وَأَخَذَتِ الَّذِينَ ظَلَمُوا الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ ٩٤ كَأَنْ لَمْ يَغْنَوْا فِيهَا أَلَا بُعْدًا لِمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ ٩٥﴾ [ھوود:٩٣–٩٥] واتە: ئەی گەل و ھۆزی من، (ھەر بەو شێوەیە کارتان دەکرد جا) ھەر ئاوا بەردەوام بن، و منیش کردەوە دەکەم، جا لەمەولاش دەزانن کێ سزای بۆ دێت و ڕیسوا و سەرشۆڕ دەبێت و کێ درۆزنە، جا چاوەڕوان بن منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانم (٩٣) جا کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ سزا دانیان) شوعەیب و ئەوانەی کە بڕوایان پێی ھێنابوو ڕزگار کرد بەبەزەیی و دلۆڤانی خۆمان، و ئەوانەی کە ستەمیان کردبوو دەنگ و شریخە (یەکی توند) گرتنی ئینجا ھەموویان لە شوێنەکانی خۆیاندا دەمەو ڕوو کەوتن (٩٤) بەشێوەک وەک ئەوەی بڵێی کە ھەرگیز لەوێدا نیشتەجێ نەبووبن، بێداربن، دووری و تیاچوون بە خەڵکی مەدییەن ھەروەک چۆن گەلی سەموود تیاچوون و دووربوون (لە ڕەحمی خوا) (٩٥).
جا کاتێ شوعەیبی پێەمبەری خودا نائومێد بوو لە وەڵامەکانیان وتی: «ئەی گەلەکەم، ھەروا بەردەوام بن لە کردەوەکانتان»یانی ڕێچکە و ڕێگاتان، و ئەوە ھەڕەشەیەکی توندە، «و منیش کردەوە دەکەم» لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی خۆم، «جا لەمەولاش دەزانن کێ سزای بۆ دێت و کێ ڕسوا و سەرشۆڕ دەبێ و کێ درۆزنە»یانی لە من و لە ئێوە، «و چاوەڕێبن»یانی چاوەڕێبکەن (چاوەڕێی ئەنجام بکەن)، «ھەروا منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێم»، جا دەفەرموێ خوای بەرز و پایەدار: «جا کاتێ فەرمانی ئێمەیان بۆ ھات، شوعەیب و ئەوانەی بڕوایان پێی ھێنابوو ڕزگار کرد بە بەزەیی و دلۆڤانی خۆمان، و ئەوانەی کە ستەمیان کردبوو دەنگ و شریخە (یەکی توند) گرتنی ئینجا ھەموویان لە شوێنەکانی خۆیاندا دەمەو ڕوو کەوتن} لە فەرموودەی پایەبەر {جاثمین} یان {دەمەوڕوو} یانی نەبزۆک و وەستاو و بێ جووڵە، و دەفەرموێ ((بەشێوەک وەک ئەوەی بڵێی کە ھەرگیز لەوێدا نیشتەجێ نەبووبن»یانی لە ماڵەکانیان بژین پێش ئەمە، ((بێداربن، دووری و تیاچوون بە خەڵکی مەدییەن ھەروەک چۆن گەلی سەموود تیاچوون و دووربوون (لە ڕەحمی خوا))) و گەلی سەموودیش دراوسێیان بوون ماڵ و نیشتنگەیان نزیک بوون لە یەکتر، وەھەروەھا ھاوشێوەیان لە سەرپێچی دا و وەھەروەھا ھەردوو ھۆز عەرەب بوون.
و خوای گەورە پێغەمبەر شوعەیب و ئەوانەی کە بڕوایان ھێنابوو ڕزگار کرد.
مەدییەن لە فەرموودە دا
[دەستکاری]لە فەرموودەی ئەبوو زەر دا کە لە سەحیحی (إبن قحبان) لە باسکردنی پێغەمبەران و نێردراواندا وتویەتی: (چواریان عەرەبن: ھوود و ساڵح و شوعەیب و پێغەمبەرەکەت ئەی دەبا زەر) و پێغەمبەر محەممەد (دروود و سەلامی خوای لەسەر) ئەگەر باسی شوعەیبی بکردایە دەیفەرموو: (ئەوە وتاربێژی پێغەمبەرانە).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای عەرەبی
- قورئان: سوورەتی ھود - سوورەتی ساد - سوورەتی قاف - سوورەتی حیجر
- تەفسیری ڕامانی قورئانی پیرۆز
- تەفسیری ئاسانی قورئانی پیرۆز
بڕوانە ئەمانەش
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ کتاب قصص الأنبیاء لاسماعیل ابن کثیر صفحة 208
