گەشتی فڕۆکەی پزیشکیی ٠٥٦
![]() وێنەیەکی کامێرای چاودێری کە گڵۆپەڵەیەکی ئاگر لە شوێنی کارەساتەکە نیشان دەدات | |
ڕووداو | |
---|---|
ڕێکەوت | ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ |
پوختە | کەوتووەتە خوارەوە کەمێک دوای ھەڵخستن، لەژێر لێکۆڵینەوەدایە |
شوێن | کاستۆر گاردنز، نزیک فڕۆگەی نیۆئیست فیلادێلفیا فیلادێلفیا، پێنسلڤانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان 40°2′47″N 75°3′27″W / 40.04639°N 75.05750°Wپۆتانەکان: 40°2′47″N 75°3′27″W / 40.04639°N 75.05750°W |
کۆی گیانلەدەستدان | ٧ |
کۆی بریندار | ٢٤+ |
Aircraft | |
![]() XA-UCI، فڕۆکەی تووشبووی کارەسات، وێنەیەکی گیراو لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ | |
جۆری فڕۆکە | فڕۆکەی لێرجێت ٥٥ |
کارپێکەر | کۆمپانیای فریاگوزاری نەخۆشی فڕۆکەیی |
گەشتی ICAO ژمارە | MTS056 |
ھێمای پەیوەندی | فریاگوزاری پزیشکی ٠٥٦ |
تۆمار | XA-UCI |
سەرچاوەی فڕین | فڕۆگەی نیۆئیست فیلادێلفیا، فیلادێلفیا، پێنسلڤانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
وەستان | فڕۆگەی نیشتمانیی سپرینگ-برانسۆن، شاری سپرینگ، میسوری، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
جێمەبەست | فڕۆگەی نیشتمانیی تیخوانا، تیخوانا، بابا کالیفۆرنیا، مەکسیک |
دانیشتووەکان | ٦ |
گەشتیاران | ٢ |
دەستە | ٤ |
گیانلەدەستدان | ٦ |
ڕزگاربووان | ٠ |
Ground casualties | |
گیانلەدەستدانی زەمینی | ١ |
برینداربوونی زەمینی | ٢٤+ |
گەشتی فڕۆکەی پزیشکی ٠٥٦ فڕۆکەیەکی فریاگوزاری نەخۆش بوو کە لە فڕۆگەی نیۆئیست فیلادێلفیا بەرەو فڕۆگەی نیشتمانیی تیخوانا دەفڕی، بە پلانی وەستانێکی کاتیی بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە فڕۆگەی نیشتمانیی سپرینگفیڵد-برانسۆن. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، فڕۆکەی لێرجێت ٥٥ کە لەلایەن کۆمپانیای فریاگوزاری نەخۆشی فڕۆکەیی بەڕێوەدەبردرا، لە نزیک نیۆئیست فیلادێلفیا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، کەمێک دوای ھەڵخستن، تووشی کارەساتی کوشندە بوو و ھەموو ئەندامانی نێو فڕۆکەکەی گیانیان لێ دەستێندرا.[١][٢]
شەش کەس، کە لەوانە نەخۆشێکی گەنجی مێینە و دایکی بوون، لەناو فڕۆکەکەدا بوون. فڕۆکەکە لە کاتی ڕووداوەکەدا بەر چەندین بینا و ئۆتۆمبێل کەوت، کە بووە ھۆی بڵاوبوونەوەی ئاگر و تەقینەوە، و کوشتنی یەک کەس لەسەر زەوی.[٣][٤][٥]
پێشینە
[دەستکاری]زانیارییە کەشناسییە نێوخۆییەکان کە لەلایەن خزمەتگوزاری کەشوھەوای نیشتمانیییەوە تۆمارکراون ئاماژەیان بە بوونی بارانێکی سووک و بارودۆخێکی تەماوی و بەرچاوتەنگ کردووە، ھەروەھا بایەکی ٣٠ میلی لە کاتژمێرێکدا (٥٠ کم/کاتژمێر) کە تەنھا پێش کاتژمێر ٦ی ئێوارە تۆمارکراوە لە فیلادێلفیا.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Conde، Ximena (١ی شوباتی ٢٠٢٥). «Six Mexican nationals dead in Philly plane crash, President Sheinbaum confirms». The Philadelphia Inquirer. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Plane with 6 aboard crashes in Philadelphia, setting homes ablaze» (بە ئینگلیزی). NPR. Associated Press. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Reports of small plane crash in Northeast Philadelphia» (بە ئینگلیزی). WPVI-TV. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Philadelphia plane crash: Small aircraft crashes in neighbourhood» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). BBC News. ١ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Sanders، Hank؛ Vigdor، Neil؛ Yoon، John؛ Bonamo، Mark (١ی شوباتی ٢٠٢٥). «6 Feared Dead After Medical Plane Crashes Near Philadelphia Mall». The New York Times. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «No survivors expected after air ambulance carrying 6 crashes in Philadelphia; 1 victim on ground killed». NBC News (بە ئینگلیزی). ١ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.