گێڕەرەوە (یانەی شەڕ)
گێڕەرەوە تایلەر دێردن | |
---|---|
کەسایەتیی یانەی شەڕ | |
یەکەم دەرکەوتن | گەڕان بەدوای دڵخۆشی (١٩٩٥) |
دوایین دەرکەوتن | یانەی شەڕ ٣ (٢٠١٩) |
دروستکراوە لەلایەن | چەک پالاھنیک |
بەرجەستەکراوە لەلایەن | گێڕەرەوە: ئێدوارد نۆرتن تایلەر دێردن: بڕاد پیت |
دەنگ | گێڕەرەوە: دەیڤ ویتنبێرگ تایلەر دێردن: جۆشوا لیۆنارد |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
ناوی خواستراو |
|
ڕەگەز | نێر |
پیشە |
|
ھاوسەر | ماڕڵا سینگەر |
مناڵەکان | جونیۆر |
گێڕەرەوە کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە وەک کەسایەتی سەرەکی ناو ڕۆمانی یانەی شەڕی ١٩٩٦ی چەک پالاھنیک، دروستکراوەی فیلمی ١٩٩٩ بەھەمان ناوەوە، و کتێبە کۆمیکییەکانی یانەی شەڕ ٢ و یانەی شەڕ ٣ دەردەکەوێت. کەسایەتییەکە بێخەوی و کەسایەتییەکی لەتبووی ھەیە، و وەک ناو نەنراوێکی ھەموو کەس (بە «گێڕەرەوە» ئاماژەی پێکراوە لە فیلمەکەدا) باسکراوە لە ڕۆژدا، کە دەبێتە تایلەر دێردنی پڕشنگدار و شێواو لە شەودا لەکاتەکانی بێخەویدا.
لە ٢٠٠٨دا، تایلەر لەلایەن گۆڤاری ئیمپایەرەوە ھەڵبژێردرا وەک باشترین کەسایەتی ناو فیلم،[١] کەمێک دوای ئەوە، یانەی شەڕ دەنگی پێدرا وەک دەیەم باشترین فیلم لەلایەن خوێنەرانی ئیمپایەرەوە.[٢]
دەرکەوتنەکان
[دەستکاری]فیلم
[دەستکاری]لە فیلمی ١٩٩٩ی یانەی شەڕ، کە لە ڕۆمانەکەی پالاھنیکەوە وەگیراوە و لەلایەن دەیڤد فینچەرەوە دەرھێندراوە، گێڕەرەوە لەلایەن ئێدوارد نۆرتنەوە بەرجەستەکراوە کاتێک تایلەر لەلایەن بڕاد پیتەوە ڕۆڵی گێڕدراوە.[٣] ئەکتەرەکان دەستیان بە خۆ ئامادەکردن کرد بۆ ڕۆڵەکە بە بەژداریکردن لە وانەی مستانی، گرتن،[٤] تایکواندۆ، و دروستکردنی سابوون.[٥][٦] پیت بڕیاریدا کە سەردانی پزیشکی ددان بکات بۆئەوەی پارچەی ددانی پێشەوەی لێبکرێنەوە بۆئەوەی کەسایەتی تایلەر ددانی ناڕێکی ھەبێت.[٧] پارچەکان گەڕێنراوەنەوە جێی خۆیان دوای تەواوبوونی بەرھەمھێنانی فیلمەکە.[٨]
بەرجەستەکردنی فیلمەکە بۆ گێڕەرەوە و تایلەر نزیکە لەوەی ڕۆمانەکەوە. لەگەڵ چەند جیاوازییەک. بەپێچەوانەوەی ڕۆمانەکەوە، دووانەکە لە گەشتێکی فڕۆکەوانیدا یەکدی دەبینن نەک لە کەنار دەریایەکی ڕووت، و بەرجەستەبوونی سینەمایی تایلەر کەس ناکوژێت، بەپێچەوانەوەی جۆرە ئەدەبییەکەوە. سەرەڕای ئەوەش، کاتێک لە ڕۆمانەکەدا گێڕەرەوە لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی کۆتایی پێدێت، فیلمەکە بە گێڕەرەوە و مارلا کۆتایی دێت لە باڵەخانەیەک، کە دەڕواننە باڵەخانەکانی دیکە کە ئەتەقنەوە بەھۆی تەقینەوەکانی پڕۆژەی مەیھێم.
وەک ڕۆمانەکە، گێڕەرەوە ناوێکی نییە، ھەرچۆنێک بێت دەقەکە بە «جاک» ئاماژەی پێدەدات.[٩] کاتێک لە ڕۆمانەکەدا گێڕەرەوە بە «جۆو» بانگی خۆی دەکات لە پەڕەکانی ڕیدەرس دایجێستەوە، دروستکراوە فیلمییەکە جێی «جۆو» بە «جاک» دەگرێتەوە.
کایە ڤیدیۆیییەکان
[دەستکاری]لە کایەی ڤیدیۆیی ٢٠٠٤ی یانەی شەڕدا، دروستکراو لەلایەن گێنیون گەیمس و بڵاوکراوە لەلایەن ڤیڤێندی، گێڕەرەوە لەلایەن دەیڤ ویتنبێرگەوە دەنگی کراوە کاتێک تایلەر لەلایەن جۆشوا لیۆناردەوە دەنگی کراوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Sciretta, Peter (December 1, 2008). "Empire's The 100 Greatest Movie Characters of All Time". SlashFilm. Retrieved August 6, 2016.
- ^ "The 201 Greatest Movies Of All Time". Empire. January 2006. p. 98.
- ^ Petrikin, Chris (January 7, 1998). "Studio Report Card: Fox". Variety. Retrieved August 5, 2016.
- ^ Garrett, Stephen (July 1999). "Freeze Frame". Details.
- ^ Schneller, Johanna (August 1999). "Brad Pitt and Edward Norton make 'Fight Club'". Premiere.
- ^ O'Neill, Olivia (October 15, 2014). "Fight Club: 19 things you didn't know about the film". The Telegraph. Retrieved August 6, 2016.
- ^ Roger Cormier (December 18, 2015). "15 Things You Might Not Know About 'Fight Club'". Mental Floss. Retrieved January 2, 2017.
- ^ Nashawaty, Chris (July 16, 1998). "Brad Pitt loses his teeth for a "Fight"". Entertainment Weekly. Retrieved August 5, 2016. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Uhls, Jim; Fight Club screenplay; http://www.imsdb.com/scripts/Fight-Club.html
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە گێڕەرەوە (یانەی شەڕ) تێدایە. |