بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گێنت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گێنت
بە هۆڵەندی: Gent
بەشێکە لەEmergency zone East Flanders Center، Police zone Ghent
ناو بە زمانی فەرمیGent
ناسناوStroppendrager، Portador de dogal
ناونراوە لەدوایGontia، confluence
ناسناوی خەڵکGentenaar، Gantois، gandavesi، Gantenc، gantenca
زمانی فەرمیزمانی ھۆڵەندی
سروودی نیشتمانیKlokke Roeland
وڵاتبەلجیکا
پایتەختیOost-Vlaanderen
پایتەختGhent
دابەشکاریی کارگێڕیArrondissement of Ghent
پۆتانی شوێن٥١°٣′١٣″N ٣°٤٣′٣١″E
نووسینگەی بەڕێوەبردنMayor of Ghent
سەرۆکMathias De Clercq
ئەندامیClimate Alliance of European cities with indigenous rainforest peoples، تۆڕی شارە داھێنەرەکان لە یوونێسکۆ
دۆخی یاساییCities and municipalities
دانیشتووان٢٧٢٬٦٥٧
زمانەکانGents، زمانی ھۆڵەندی
ڕووداوە بەرچاوەکانFall of Ghent، Siege of Ghent، Siege of Ghent
خەڵاتەکانBonne Ville de l'Empire first class، City of Music، Erasmus Destination of the Year
پاڵێوراوە بۆÇavaria Campaign Award
ڕووبەر١٥٧٫٧٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Phone number+32-9-210-10-10
ناونیشانی ئیمەیڵmailto:gentinfo@stad.gent
وێبگەhttps://stad.gent/
پاوانی ئینتەرنێتی.gent
وەسفی ئاڵاflag of Ghent
وەسفی نیشانcoat of arms of Ghent
شوێنەوارەکانOnroerend erfgoed in Ghent
Patron saintSaint Bavo
کۆدی تەلەفۆن09
Map

گێنت (بە ھۆلەندی: Gent [ɣɛnt] سەبارەت بەم پەڕگەیە [[:میدیا:nl-Gent.ogg|]]  ; بە فەڕەنسی: Gand؛ لە مێژوودا بە زمانی ئینگلیزی بە Gaunt ناسراوە) شارێک و شارەوانییەکە لە پارێزگای فلاندەرزی ڕۆژھەڵات لە ھەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا. پایتەخت و گەورەترین شاری پارێزگاکەیە و سێیەم گەورەترین شاری وڵاتە لە دوای برۆکسل و ئەنتۆرب. [١] شارێکی بەندەر و زانکۆیە.

شارەکە لە سەرەتادا وەک شارۆچکەیەک لە شوێنی یەکگرتنی ڕووبارەکانی شێڵد و لی دەستی پێکردووە. لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاستدا بووە یەکێک لە گەورەترین و دەوڵەمەندترین شارەکانی باکووری ئەورووپا، نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس لە ساڵی ١٣٠٠دا. دوای کۆتایی سەدەی ١٦ گێنت بوو بە شارێکی کەمتر گرنگ، لە ئەنجامدا ناوەندێکی مێژوویی زۆر باش پارێزراو بوو، ئەمەش وایکرد گێنت ببێتە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگ.

مێژوو

[دەستکاری]

بەڵگە شوێنەوارییەکان نیشانی دەدەن کە بوونی مرۆڤ لە دەوروبەری یەکگرتنی ڕووبارەکانی شێڵدت و لایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردین و سەردەمی ئاسن.[٢]

زۆربەی مێژوونووسان پێیان وایە کە ناوە کۆنەکەی گێنت، «گاندا»، لە وشەی سێڵتیکی «ganda» وەرگیراوە، کە بە واتای «یەکگرتن» دێت،[٢] یان «دەمی ڕووبار»، کە ئاماژەیە بۆ ڕژانی ڕووباری لایە بۆ ناو شێڵدت. سەرچاوەکانی تر ناوەکەی بە خوداوەندێکی نادیار بە ناوی گۆنتیا دەبەستنەوە.[٣]

ھیچ تۆمارێکی نووسراوی سەردەمی ڕۆمانی نییە، بەڵام توێژینەوە شوێنەوارییەکان دووپاتی دەکەنەوە کە ناوچەی گێنت بەردەوام دانیشتووانی تێدا بووە.

کاتێک فرانکەکان لە کۆتاییی سەدەی ٤ەم و تا ناوەڕاستی سەدەی ٥ەم ھێرشیان کردە سەر ناوچە ڕۆمانییەکان، زمانەکەی خۆیان لەگەڵ خۆیان ھێنا، و زمانی سێڵتیکی و لاتینی بە زمانی ھۆڵەندیی کۆن جێگەیان گیرایەوە.

سەدەکانی ناوەڕاست

[دەستکاری]
باڵەخانەکان لە درێژاییی ڕووباری لایە لە گێنت

لە دەوروبەری ساڵی ٦٥٠دا، سانت ئاماند دوو دێری لە گێنت دامەزراند: سانت پیتەرز (بلاندینیۆم) و دێری سانت باڤۆ. لە دەوروبەری ساڵی ٨٠٠دا، لویسی پیرۆز، کوڕی شارڵمان، ئاینھارد، ژیاننامەنووسی شارڵمانی وەک سەرۆکی ھەردوو دێرەکە دەستنیشان کرد. شارەکە لە چەند ناوکێک، دێرەکان و ناوەندێکی بازرگانییەوە گەشەی کرد. بەڵام، لە ساڵانی ٨٥١ و ٨٧٩دا شارەکە لەلایەن ڤایکینگەکانەوە تاڵان کرا.

لەژێر پاراستنی ویلایەتی فلاندرزدا شارەکە لە سەدەی ١١ەمەوە بووژایەوە و گەشەی کرد، و گەورە بوو تا ببێتە شارە-دەوڵەتێکی بچووک. تا سەدەی ١٣یەم، گێنت گەورەترین شاری ئەورووپا بوو لە باکووری چیاکانی ئەڵپ لە دوای پاریس؛ لە کۆلن یان مۆسکۆ گەورەتر بوو.[٤] تا ٦٥،٠٠٠ کەس لە ناو دیوارەکانی شارەکەدا دەژیان. منارەی زەنگ و تاوەرەکانی کڵێسای گەورەی سانت باڤۆ و کڵێسای سانت نیکۆلاس تەنھا چەند نموونەیەکی ئاسۆی شارەکەی ئەو سەردەمەن.

ڕووبارەکان لە ناوچەیەکدا دەڕۆیشتن کە زۆربەی زەوییەکانی ناوبەناو ژێر ئاو دەکەوتن. ئەم «meersen»ە پڕ لە گژوگیا دەوڵەمەندانە («مێرگی ئاوی»: وشەیەکە پێوەندیی بە «marsh»ی ئینگلیزییەوە ھەیە) بە تەواوی بۆ لەوەڕاندنی مەڕ گونجاو بوون، کە خورییەکەیان بۆ دروستکردنی قوماش بەکاردەھێنرا.

لە ماوەی سەدەکانی ناوەڕاستدا گێنت بوو بە پێشەنگی شارەکانی ئەورووپا بۆ دروستکردنی قوماش. خوری لە سکۆتلەندا و ئینگلتەراوە ھاوردە دەکرا، ھەرچەندە لە ماوەی جەنگی سەد ساڵەدا بازرگانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیانی بەرکەوت.

گێنت شوێنی لەدایکبوونی جۆنی گۆنت، دووکی لانکاستەر بوو.

سەردەمی سەرەتای نوێ

[دەستکاری]

شارەکە لە سەدەی ١٥یەمدا بووژایەوە کاتێک فلاندرز لەگەڵ پارێزگا دراوسێیەکان لەژێر دەسەڵاتی دووکەکانی بۆرگوندی یەکیان گرت. باجی زۆر بووە ھۆی ڕاپەڕین و لە کۆتاییدا بووە ھۆی شەڕی گاڤێر لە ساڵی ١٤٥٣دا، کە تێیدا گێنت لەسەر دەستی فیلیپی چاک تووشی شکستێکی گەورە بوو. لە دەوروبەری ئەم کاتەدا ناوەندی گرینگیی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی لە وڵاتە نزمەکان دەستی کرد بە گۆڕان لە فلاندرز (برووج–گێنت) بۆ برابانت (ئانتوێرپ–برۆکسل)، ھەرچەندە گێنت بەردەوام بوو لە گێڕانی ڕۆڵێکی گرینگ. لەگەڵ برووج، شارەکە سەرکردایەتیی دوو ڕاپەڕینی کرد دژی ماکسیمیلیانی نەمسا، یەکەم پاشای بنەماڵەی ھابسبۆرگ کە فەرمانڕەواییی فلاندرزی کرد.

«دیمەنی شاری گێنت لە ساڵی ١٥٤٠» لەلایەن لوکاس دی ھێرێ
تابلۆیەکی بچووکی سەدەی ١٥یەمی گێنت بۆ یووسف، کە ژیانی ڕۆژانەی ئەوێ نیشان دەدات

لە ساڵی ١٥٠٠دا، جووانای کاستیل چارڵزی پێنجەمی بوو، کە بوو بە ئیمپراتۆری ڕۆمانیی پیرۆز و پاشای ئیسپانیا. ھەرچەندە خەڵکی گێنت بوو، بەڵام دوای ڕاپەڕینی ١٥٣٩ی گێنت سزای شارەکەی دا و نەوەکانی شارەکەی ناچار کرد بە پێی پەتی لەبەردەم ئیمپراتۆردا بڕۆن و پەتێک (بە ھۆڵەندی: «strop») لە ملیان بێت؛ لەو کاتەوە، خەڵکی گێنت بە «Stroppendragers» (ھەڵگرانی پەت) دەناسرێن. دێری سانت باڤۆ (نەکڵێسای گەورەی سانت باڤۆی نزیکی) ھەڵوەشایەوە، ڕووخێنرا و قەڵایەک بۆ سەربازانی پاشایەتیی ئیسپانیا جێگەی گرتەوە. تەنھا بەشێکی کەمی دێرەکە لە ڕووخاندن ڕزگاری بوو.

«دی کۆتەر لە گێنت لە ساڵی ١٧٦٣» لەلایەن ئینگەلبێرت ڤان سیکلەرس
گێنت لە ساڵی ١٧٧٥ لەسەر نەخشەی فێراریس

کۆتاییی سەدەی ١٦ەم و ١٧یەم وێرانییان ھێنا بەھۆی جەنگی ھەشتا ساڵەوە. جەنگەکە ڕۆڵی گێنت وەک ناوەندێکی گرینگی نێونەتەوەیی کۆتایی پێ ھێنا. لە ساڵی ١٧٤٥دا، شارەکە لەلایەن ھێزەکانی فەڕەنساوە لە کاتی جەنگی جێنشینیی نەمسادا دەستی بەسەردا گیرا، پێش ئەوەی لە دوای پەیمانی ئایکس-لا-شاپێڵ لە ساڵی ١٧٤٨دا بۆ ئیمپراتۆریەتیی نەمسا لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی ھابسبۆرگ بگەڕێنرێتەوە. ئەم بەشەی فلاندرز بە ھۆڵەندای نەمسا ناسرا تا کاتی دوورخستنەوەی ئیمپراتۆری فەڕەنسی ناپۆلیۆنی یەکەم، کۆتاییی جەنگەکانی شۆڕشی فەڕەنسا و دواتر جەنگەکانی ناپۆلیۆن، و ئەو پەیماننامە ئاشتییانەی کە لەلایەن کۆنگرەی ڤیەننا لە ساڵی ١٨١٥دا گەیشتنە ئەنجام.

سەدەی ١٩یەم

[دەستکاری]
کۆشکی داد لە گێنت، نزیکەی ١٨٩٥

لە سەدەی ١٨ەم و ١٩یەمدا، پیشەسازیی دەستچنی گێنت دووبارە گەشەی کردەوە. لیڤن باوێنس، دوای ئەوەی پلانی ئامێرە پیشەسازی و کارگەکانی بە قاچاخ لە ئینگلتەراوە ھێنایە دەرەوە، یەکەم ئامێری چنین (ڕستن)ی میکانیکی لە ساڵی ١٨٠٠دا لە کیشوەری ئەورووپا ناساند.

پەیماننامەی گێنت، کە لێرە گفتوگۆی لەسەر کرا و لە شەوی کریسمسی ١٨١٤دا پەسەند کرا، بە فەرمی کۆتایی بە جەنگی ١٨١٢ لە نێوان بەریتانیای مەزن و ویلایەتە یەکگرتووەکان (قۆناغی ئەمریکای باکووری جەنگەکانی ناپۆلیۆن) ھێنا. دوای جەنگی واتەرلۆ، گێنت و فلاندرز، کە پێشتر لە بنەماڵەی ھابسبۆرگ لە ڤیەنناوە وەک ھۆڵەندای نەمسا فەرمانڕەوایی دەکران، بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بوون بە بەشێک لە شانشینی یەکگرتووی ھۆڵەندا لەگەڵ ھۆڵەندییەکانی باکوور. لەم ماوەیەدا، گێنت زانکۆی خۆی (١٨١٦)[٥] و پەیوەندییەکی نوێی بە دەریاوە (١٨٢٤–١٨٢٧) دامەزراند.

دوای شۆڕشی بەلجیکا لە ساڵانی ١٨٣٠–١٨٣١، بەھۆی لەدەستدانی ڕێگەی بەندەر بۆ دەریا بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ، ئابووریی ناوخۆیی داڕما، و یەکەم سەندیکای کرێکارانی بەلجیکی لە گێنت سەری ھەڵدا. لە ساڵی ١٩١٣دا پێشانگایەکی جیھانی لە گێنت ھەبوو.[٥] وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەم ئاھەنگانە، وێستگەی شەمەندەفەری سانت-پیتەرز لە ساڵی ١٩١٢دا تەواو کرا.

سەدەی ٢٠یەم

[دەستکاری]

گێنت لە ھەردوو جەنگی جیھانیدا لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە داگیر کرا بەڵام لە وێرانکاریی تووند ڕزگاری بوو. ژیانی خەڵک و داگیرکەرە ئەڵمانییەکان لە گێنت لە ماوەی جەنگی جیھانیی یەکەمدا لەلایەن ھ. واندت لە پەرتووکی «etappenleven te Gent» وەسف کراوە.[٦] لە جەنگی جیھانیی دووەمدا شارەکە لەلایەن فیرقەی ٧ی زرێپۆشی بەریتانی «کۆشکە دەشتەکییەکان» و شەڕکەرە ناوخۆیییە بەلجیکییەکان لە ٦ی ئەیلوولی ١٩٤٤دا ڕزگار کرا، و گەڕەکەکانی باکوور و ناوچە پیشەسازییەکە لە ڕۆژانی دواتردا لەلایەن فیرقەی ١٥ی پیادەی (سکۆتلەندی) پاک کرانەوە.

ئابووری

[دەستکاری]

«بەندەری گێنت»، لە باکووری شارەکە، سێیەم گەورەترین بەندەری بەلجیکایە. لە ڕێگەی کەناڵی گێنت–تێرنۆزێنەوە دەستی پێ دەگات، کە لە نزیک بەندەری تێرنۆزێنی ھۆڵەندی لەسەر شێڵدتی ڕۆژاوا کۆتایی دێت. بەندەرەکە چەندین کۆمپانیای گەورەی تێدایە، وەک ئارسێلۆر میتال، ڤۆڵڤۆ کارز، بارھەڵگرەکانی ڤۆڵڤۆ، پارچەکانی ڤۆڵڤۆ، ھۆندا، یاماھا مۆتۆر و ستۆرا ئێنسۆ.

زانکۆ گێنت و چەندین کۆمپانیای توێژینەوەتەوەر، وەک ئەبلینکس، ئینۆجینێتیکس، کرۆپدیزاین، و بایەر کرۆپسایەنس، لە بەشی ناوەندی و باشووری شارەکەدا ھەڵکەوتوون.

وەک گەورەترین شاری فلاندرزی ڕۆژھەڵات، گێنت خاوەنی چوار نەخۆشخانەی گەورە، چەندین خوێندنگە، و شەقامەکانی بازاڕکردنە. فلاندەرز ئێکسپۆ، گەورەترین ھۆڵی بۆنەکان لە فلاندرز و دووەم گەورەترین لە بەلجیکا، ھەر لە گێنت ھەڵکەوتووە. گەشتیاری خەریکە دەبێتە خاوەنکارێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا.[٧]

وەرزش

[دەستکاری]
پلانێت گرووپ ئارێنا

لە خولی پلە یەکی تۆپی پێی بەلجیکا گێنت لەلایەن کەی. ئەی. ئەی. گێنتەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا لە ساڵی ٢٠١٥دا بوو بە پاڵەوانی تۆپی پێی بەلجیکا. یانەیەکی تری تۆپی پێی گێنت کەی. ئاڕ. سی. گێنت-زێھافێنە، کە لە خولی پلە چواری بەلجیکا یاری دەکات. یارییەکی تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٠ لە گێنت بەڕێوەچوو.[٨]

شەش ڕۆژی گێنت، کە پێشبڕکێیەکی پاسکیلسواریی ناو گۆڕەپانی شەش-ڕۆژەیە، ساڵانە لە ڤێلۆدرۆمی کوپکێ لە گێنت بەڕێوەدەچێت. لە پاسکیلسواریی سەر ڕێگادا، شارەکە میوانداریی سەرەتا و کۆتاییی ئۆملۆپ ھێت نیووسبلاد دەکات، کە پێشبڕکێی دەسپێکی نەریتیی وەرزی کلاسیکە بەردفرشەکانە.[٩] ھەروەھا ناوی خۆی بەخشیوە بە کلاسیکێکی تری بەردفرش، واتا گێنت–ڤێڤێلگێم، ھەرچەندە پێشبڕکێیەکە ئێستا لە شاری داینزێی نزیکییەوە دەست پێ دەکات.[١٠]

شارەکە ساڵانە میوانداریی چالاکییەکی دوو و مەیدانیی IAAF دەکات لە گۆڕەپانی وەرزشیی فلاندەرز: کۆبوونەوەی ناوخۆییی فلاندەرز کە تێیدا پاڵەوانی دووجارەی ئۆڵۆمپیاد ھیشام گەرووج ژمارەیەکی پێوانەیی جیھانیی ناو ھۆڵی بە ٣:٤٨.٤٥ لە ڕاکردنی میل لە ساڵی ١٩٩٧دا تۆمار کرد.[١١]

گۆڕەپانی وەرزشیی فلاندەرز میوانداریی یاریی کۆتاییی جامی دەیڤسی ٢٠١٥ی نێوان بەلجیکا و بەریتانیای مەزن بوو.[١٢]

لە مانگی ئازاردا، شارەکە میوانداریی ساڵانەی ماراسۆنی گێنت دەکات. وەشانی ٢٠٢٦ خاوەنی ١٨،٠٠٠ بەشداربوو بوو، لە نێوان نیوە ماراسۆن و ماراسۆندا.[١٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «The adoration of Ghent: art, history and flavours in Flanders». The Guardian. ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. 1 2 «History of Gent». gent.be. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  3. Adrian Room, Placenames of the World: Origins and Meanings of the Names for 6,600 Countries, Cities, Territories, Natural Features, and Historic Sites, McFarland, 2006, p. 144.
  4. Nicholas، David. The Domestic Life of a Medieval City: Women, Children and the Family in Fourteenth Century Ghent. لاپەڕە ١.
  5. 1 2 «Ghent over the centuries | Visit Gent». visit.gent.be.
  6. Wandt، Heinrich (١٩٢١). «Etappenleven te Gent : kantteekeningen bij de Duitsche ineenstorting /». lib.ugent.be. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «Ghent – Eurocities». eurocities.eu (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٦ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. «FIFA Confederations Cup – Olympic Football Tournament Antwerp 1920». fifa.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە.
  9. «Omloop Het Nieuwsblad race guide». تیم سکای. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  10. Beaudin، Matthew (٢٣ی ئازاری ٢٠١٣). «Storied Ghent-Wevelgem poised for a brutal edition». VeloNews. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  11. «World records». iaaf.org. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  12. «Ghent to host 2015 Davis Cup Final». daviscup.com. ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  13. «Sofico Gent Marathon: één groot feest met meer dan 18.000 lopers». RunningBE. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.