گێتیی زیندەوەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گێتی زیندەوەرەوە ڕەوانە کراوە)

گێتی زیندەوەر نووسینی عەلائەدین سەجادی[١][٢][٣][٤][٥][٦] ناوی تەواوی کتێبەکە بریتییە لە گێتی زیندەوەر گیانلەبەران، دار و درەخت، گژوگیا، بارسییەکان (ئەجرام)ی سروشتی و کانەکان (مەعادین). قازانج و سوود و زیانی ھەر یەک لەمانە.

لەبەرگی ناوەوەی کتێبەکەدا نوسراوە:(کتێبێکە دنیایەکی سەربەخۆی گرتووە، لەبارەی گیانلەبەران، دار و درەخت، گژوگیا، ئەستێرە و با، کان و دەلیا، کوچک و نرخیا. لەبارەی چاکەو زیانیانەوە، کەڵک و نرخیانەوە، ھۆش و بیریانەوە، چۆنییەتی و ژینیانەوە. ئەو شتانە تیایانا ھەن، ئەو بەرھەمانە کە ئەیدەن، ئەو کارانە کە ئەیکەن، ئەو سروشتانەی ھەر ھەن)

بەشەکانی کتێبەکە[دەستکاری]

١_ئادەمیزاد

٢_چوارپێکان

٣_گێتی پەلەوەر

٤-جڕو جانەوەر

٥_دار و درەخت

٦_ڕوەک (شیناوەرد)

٧_بارسایییەکانی سروشتی و کانەکان

٨_شتە ڕۆناوییەکان

٩_شتە بەردییەکان.

ئایا لەبەینی دوو لاپەڕەی ئەم ژیانە پان و بوێشەدا چۆن ئادەمیزاد لە دەوری سەرەتایییەوە کەوتە ئەم دەورە کەوا بەم جۆرە پەنجە لە پەنجەی مانگ بدا؟.... چۆن کەوتە سەر ئەوە کە سەربەرێتە ناو نھێنییەکانی پەرجۆ_موعجیزەی کەونی و ئەم فەلسەفە شاراوانەی کە لە لەشی گیانلەبەر و ھەست دار و بێگیان و بێھەستێکی کەونەکەدایە؟

ھەمووی بە وردبوونەوە و بە تاقیکردنەوەی ئەو شتانە کە جاری یەکەم بە ناکوی تووشی دەبوو جاری دووەم بە تاقیکردنەوە. کەوابو تاقیکردنەوەیە کە پایەیە ئادەمیزادی لە باری نەزانینی ڕواڵەتەیەوە گەیاندووەتە ئەو ئاستە کە پەنجە لە پەنجەی ھەموو شتێک بدا، تاقیکردنەوەیە کە نھێنییەکانی لەشی گیانلەبەر و دار و دەوەن بزانێ و لێی تێبگا کە بەری ئەمانە چییەو چ فەلسەفەیەکە لەم گێتی پاژی و ھاماوییەدا ھەیە.[٧]

ئەوا منیش لەسەر ئەو ھەستە ئەو شتانە کە کورد بە تاقیکردنەوە دەمی بۆ بردووە ئەوی دەستم کەوت خستمە سەر کاغەز بۆ ئەوە لەو ڕەوڕەوەیە دوانەکەوین. وەلەشێوەی دانانەکەشیا شێوەی ۆیتە ئەبجەدیەکانم گرتووە نەک وەک چەشنی شتەکە، ئەمەش بۆ ئەوە ئەگەر یەکێ شتێکی بوێ زوو بۆی بدۆزرێتەوە… کەوابو پێش ھەموو شتێک ئادەمیزاد.[٨]

سەرچاوەکانی نووسەر[دەستکاری]

١_حیاة الحیوان… کمال الدینی دەمیری

٢_عجائب المخلوقات… زکریای قەزوینی

٣_الحیوان… جاحظ

٤_فەرھەنگی نەفیسی… دکتر علی اکبر نەفیسی

٥_عجائب البلدان… ابو المؤیدی بەلخی

٦_تاقیکراوەکانی کوردی کە نووسەر کۆی کردونەوە.

لە پاشکۆی کتێبەکەدا وێنەی ئەو شتانە دانراوە کەباس کراون ھەروەھا لەناوەرۆکی کتێب لەگەڵ باسی ھەر یەکەیان.[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "عەلائەدین سەجادی". Kurdipedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-22.
  2. ^ سەجادی، مروارییەک بە گەردنی نیشتمانەوە (بە ئۆكراینی), retrieved 2021-02-22
  3. ^ "ئه‌سپ له گێتی زینده‌وه‌ردا". ئه‌سپ له گێتی زینده‌وه‌ردا (بە کوردی). 2021-02-22. Retrieved 2021-02-22. ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "ئاراس". aras.bradost.net. Retrieved 2021-02-22.
  5. ^ "گێتی زیندەوەر | کتێبخانەی ئەلیکترۆنی". گێتی زیندەوەر | کتێبخانەی ئەلیکترۆنی. Retrieved 2021-02-22.
  6. ^ "کتێبی زانست". evinebook.blogfa.com. Retrieved 2021-02-22.
  7. ^ پێشەکی گێتی زیندەوەر
  8. ^ پێشەکی گێتی زیندەوەر
  9. ^ گێتی زیندەوەر