گۆڤاری پەڵپ
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |

گۆڤاری پەڵپ (زۆرینەی جار «پەڵپەکان»ی پێ دەوترێت) گۆڤاری خەیاڵیی ھەرزان بوون کە لە ١٨٩٦ بۆ کۆتایییەکانی ١٩٥٠کان بڵاودەکرانەوە. وشەی «پەڵپ» لە داری پەڵپەوە ھاتووە کە لاپەڕەی گۆڤارەکانی لێ دروست دەکرا و لەسەری چاپ دەکرا. بە پێچەوانەوە، ئەو گۆڤارانەی کە لەسەر لاپەڕەی باشتر چاپ دەکران «ورشن»یان پێ دەوتران. زۆرینەی گۆڤارە پەڵپەکان ١٢٨ لاپەڕە دەبوون؛ ١٨ سانتیمەتر پان بوون و ٢٥ سانتیمەتر درێژ بوون، و ئەستووریشیان ١٬٣ سانتیمەتر دەبوو، بە لێواری ناڕێک و نەبڕاوەوە.
پەڵپەکان ناوبانگیان بەخشییە دەستەواژەی وێژەی پەڵپ وەک ئاماژەدانێک بۆ وێژەی ھیچ و کەم کوالێتی. پەڵپەکان سەرکەتوو بوون لە کۆمیکە ھەستبزوێن، ڕۆمانە ھەرزانەکان، و کورتە گۆڤارە خەیاڵییەکاندا لە سەدەکانی ١٩یەم. گۆڤارەکان بەزۆری بۆ بابەتە دڵتەزێن، لێکۆڵەری، و ھەستییەکانی ناسراوە. کۆمیکە سووپەرھیرۆیییە ھاوچەرخەکان ھەندێک کات بە نەوەی «پەڵپی پاڵەوانییەتی»ەکان دادەنرێن؛ گۆڤارە پەڵپەکان چیرۆکی کێشراوی وەک ڕۆمانی تێدابوو کە باسی کەسایەتییە پاڵەوانەکانی دەکرد، وەک فلاش گۆردن، شادۆو، دۆک ساڤج، و دە فانتەم دیتێکتڤ.
چەشنەکان
[دەستکاری]گۆڤارە پەڵپەکان زۆرینەی کات زۆر چەشنی وێژەی تێدابووە، کە بریتین لە:
- ئاسنەڕێ
- ترسناک/سەرو سروشتی (بە «مەترسی سەیر»ەوە)
- جەنگ
- چەتەیی
- خەندە ئامێز
- خەیاڵی زانستی
- ڕۆمانسی
- ڕۆژاوایی
- سەرکێشی
- «سپایسی/سۆسی» (نەرمە پۆڕن)
- فەنتازیا
- کەشڕەوی
- لێکۆڵەری/نادیار
- وێژەی نوا (نھێنیی تاوانی فەڕەنسی)
- وەرزش
ڕۆژاوای کۆنی ئەمریکی چەشنێکی پاڵپشتی ڕۆمانەکانی سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ەم بوو وەک گۆڤارە پەڵپەکانی دوای خۆی، و لە ھەموو پەڵپە باوەکان زیاتر مایەوە. بەزۆر شێوە، چەشنی سەرکێشی پیاوان جێگرەوەی پەڵپ بوو.
زۆرینەی ڕۆمانە خەیاڵی زانستی و تاوانەکان بەزنجیرە دەکران لە گۆڤارە پەڵپەکاندا وەک داستانە سەیرەکان، چیرۆکە سەرسوڕھێنەرەکان، و ڕووپۆشی ڕەش.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- پڕۆژەی گۆڤارە پەڵپەکان
- ThePulp.Net
- کۆمەڵگای ھەواڵگریی تازەکاری سەردەمی پەڵپ
- ھونەری کێشانی پەڵپ
- پەڵپی سەرتاسەری
- سی ئێن ئێن: «کچان، چەک و پارە،» تشرینی دووەمی ٢٠٠٥
- کۆکراوەی وێژەی پەڵپی لێزبیەنی زانکۆی ماونت سەینت ڤینسێنت
- «بایەکانی پەڵپ»، کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩
- «وەک ڕێزێک بۆ وێژەی پەڵپ»، سڵایدشۆوێک لەلایەن ڵایف
- کۆکراوەی وێژەی پەڵپ لە کتێبخانەی کۆنگرە
- کۆکراوەی وێژەی پەڵپی کڵاڕک لە کتێبخانەی گشتی کلیڤلاند
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |