گۆڕەپانی فیردەوس
| گۆڕەپانی فیردەوس | |
|---|---|
| وڵات | عێراق |
| دابەشکاریی کارگێڕی | بەغدا |
| پۆتانی شوێن | ٣٣°١٨′٥٣″N ٤٤°٢٥′١٤″E |
![]() | |


گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا یەکێکە لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شارەکە. دەکەوێتە ڕەسافەی ڕووباری دیجلە. ھۆتێلەکانی عەشتار (شیراتۆن) و فەلەستین (مێریدیان) ڕوویان لە گۆڕەپانەکە کردووە.
بینای مێژوویی مزگەوتی ١٧ ڕەمەزان ڕووی لە گۆڕەپانەکە کردووە. مۆنۆمێنتی سەربازی نەناسراو لە گۆڕەپانەکەدا لە سەردەمی سەرۆک عەبدولکەریم قاسم دروستکرابوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٢دا ڕووخێنراوە، مۆنۆمێنتی سەربازی نەناسراو بە بۆنەی ٦٥ ساڵەی لەدایکبوونی سەرۆک سەددام حوسێن لە شوێنیدا پەیکەری سەرۆک سەددام حوسێن دانراوە. بەرزی پەیکەرەکەی سەددام نزیکەی ١٢ مەتر بووە و لەکاتی داگیرکردنی عێراق لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ ڕووخێنراوە.
لیژنەیەکی میرات ڕای گەیاندووە، بڕیاریانداوە مۆنۆمێنت و گۆڕەپانی سەربازی نەناسراو وەک ھێمای میرات و شارستانیەتی بەغدا ئاوەدان بکرێتەوە و نۆژەن بکرێتەوە، بۆ ئەوەی پەیکەرەکە لە گۆڕەپانی فیردەوس بێت، کە پەیکەری سەددام حوسێن لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ خراوەتە خوارەوە.
