گۆڕی بەکۆمەڵ
ڕواڵەت

گۆڕی بەکۆمەڵ بریتییە لە گۆڕێک کە چەندین لاشەی تێدایە، زۆرجار کەسانی نەناسراون. ژمارەیەکی دیاریکراو بۆ تەرمەکان نییە کە بە «گۆڕی بەکۆمەڵ» ھەژمار بکرێن. بەڵام زۆرجار گۆڕە بەکۆمەڵەکان پەیوەندییان بە جینۆسایدەوە ھەیە، و لەوانەیە پەیوەندییان بە برسێتی، پەتا، یان کارەساتی سروشتیشەوە ھەبێت.[١] [٢] [٣]
یەکێک لەو وڵاتانەی کە سەدان گۆڕی بەکۆمەڵ تێیدا دۆزرایەوە عێراقە، کە ژمارەی قوربانییانی ئەو گۆڕانە گەیشتە زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار کەس کە لە سەردەمی سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقدا کوژراون. کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق کارێکی کرد بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەم گۆڕانە[٤] و دەوڵەتی عێراق لە ڕێگەی پەرلەمانی عێراقەوە یاسایەکی سەبارەت بە کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە عێراق دەرکرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ^ «Mass graves draw out the pain for quake-hit Haitians». Reuters. ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Human remains and identification. Oxford University Press. ٢٠١٥. لاپەڕە ١٦٩–١٧١. ژپنک ٩٧٨-١٧٨٤٩٩١٩٧٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Infectious Disease Risks From Dead Bodies Following Natural Disasters» (PDF). Pan Am J Public Health. ١٥ (5). ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Islot99 Pusat Layanan Game Slot Deposit Pulsa Terbaik». firewallgateway.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە گۆڕی بەکۆمەڵ تێدایە.