گۆڕان (فەلسەفە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە گۆڕان (فەلسەفە) نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏گۆڕان (ڕوونکردنەوە).

گۆڕان، بە زمانێکی سادە و لە بەربڵاوترین مانای خۆیدا، فەرقکردن یا وەکخۆنەمانی تایبەتمەندییەکانی شتەکانە. بۆ نموونە، پلەی گەرمای ھەوا لە شوێنێکدا جیاوازە لەگەڵ پلەی گەرما لە شوێنێکی تردا، یا جیاوازە لەگەڵ پلەی گەرما لە ھەمان شوێن و لە کاتێکی تردا، لە وەھا حاڵەتێکدا ئەوترێ پلەی گەرما گۆڕانی بەسەردا ھاتووە. لێرەدا پرسیاری فەلسەفی ئەوەیە کە ئاوەھا ڕستەگەلێک کە باسی وەکخۆمان و وەکخۆنەمانی شتەکان ئەکەن چۆن لێک بدرێتەوە. [١]

ھیراکلیتوس یەکەم فەیلەسووفە کە ڕاستەوخۆ بابەتی گۆڕانی خستۆتە بەر باس و لێکدانەوە. ئەم قسە پاراوە ھیی ئەوە کە ئەڵێ «کەس ناتوانێ دوو جار پێ بخاتە ناو ھەمان ڕووبارەوە». [٢] ئیلیایییەکانیش بەتایبەتی دڵەودوای گۆڕان بوون و ژمارەیەک پرسگرێ و پرسیاری تازەیان داھێنا - لەوانە پارادۆکسی زینۆن - کە وای لیان کرد ئەوەندە بچنە پێشەوە کە بەتەواوی حاشا لە گۆڕان بکەن و بڵێن واقیع یەکێکە و ھیچ گۆڕانی بەسەردا نایێ. فەیلەسووفەکانی دواتر ئەو قسەیەیان ڕەت کردەوە و لە جیاتی پەرەیان بە سیستمگەلێکی تر وەکوو ئەتۆمیزم دا کە ھەوڵی ئەدا وەڵامێ بدۆزێتەوە بۆ پرسگرێکانی ئیلیایییەکان. لە سەردەمی مۆدێرندا، ھەندێ لەم کێشانە چوونە ناو مەڵبەندی ماتماتیکەوە و کالکیولس و شیکاری پەرەیان سەند و توانیان وەڵامێ ھەندێ لە پرسیارەکان بدەنەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]