گۆڕانی قیبلە
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
![]() |
گۆڕانی قیبلە بریتییە لە گۆڕانی قیبلەی موسڵمانان لە کاتی نوێژدا لە مزگەوتی ئەقسا بۆ کەعبە لە ناو مزگەوتی حەڕام، دوای شازدە یان حەڤدە مانگ لە ھاتنی پێغەمبەر ﷺ بۆ ناو شاری مەدینە، خوای گەورە قیبلەی مسوڵمانانی لە مزگەوتی ئەقساوە گۆڕی بۆ مزگەوتی حەڕام، بەرائی کوڕی عازیب دەفەرموێت: کە پێغەمبەر یەکەم جار ھاتە شاری مەدینە دابەزییە لای خاڵۆزاکانی بەنی نەجار لە ئەنسار. لە نوێژدا ڕووی دەکردە مزگەوتی ئەقسا ماوەی شازدە مانگ یا حەڤدە مانگ، بەڵام پێی خۆش بوو کە قیبلە مزگەوتی حەڕام بێ، بۆیە خوای گەورە ئایەتی دابەزاند: ﴿قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ ١٤٤﴾ [بەقەرە:١٤٤] (کوردی: (ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)) بەڕاستی چاوگێڕان و هەڵسورانی ڕووخسارت ڕوو بەئاسمان دەبینین (كه به هیوای ڕووگەیەكی تایبەتیت، ئێمەش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند بەخوا ئێمەش ڕووت وەردەچەرخێنین بۆ ڕووگەیەك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وەربچەرخێنه بەرەو لای كەعبه (المسجد الحرام) و ئێوەش ئەی موسوڵمانان له هەر كوێ بوون، بەرەو لای ئەوێ ڕووتان وەربچەرخێنن، بەڕاستی ئەوانەش كتێبیان پێ گەیشتووه (له گاورو جوو) چاك دەزانن كه (ئەم گۆڕانی ڕووگەیە) حەقیقەت و ڕاستیه و فەرمانی پەروەردگاریانه (له تەورات و ئینجیلدا ئاماژەی بۆ كراوە) و خوا هەرگیز بێ ئاگا نیه لەو كارو كردەوانەی كه ئەنجامی دەدەن.) بەم شێوەیە موسڵمانان یەکەم نوێژیان ڕووەو کەعبە کرد لە مەککە کە نوێژی عەسر بوو.[١][٢][٣][٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «کیف استدار الصحابة فی صلاتھم عندما بلغھم أن القبلة قد تغیرت؟ - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «تحویل القبلة من بیت المقدس إلی الکعبة المشرفة». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «تحویل القبلة: تأملات وعبر». www.alukah.net (بە عەرەبی). ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ الصلابی، علی محمد. «حادثة تحویل القبلة وأثرھا فی صیاغة الشخصیة المسلمة وتکوین الھویة». الجزیرة نت (بە عەرەبی). لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «تحویل القبلة». مرکز الأزھر العالمی للفتوی الإلکترونیة (بە عەرەبی). لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.